باران و به‌فر ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بە پێی پێشبینییەكانی كەش و هەوا باران لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە و بەفریش ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، 19شوباتى2020،  رایگه‌یاند  ئەمڕ و سبەینێش ئاسمان نیمچە هەور و باران دەبێت، هەروەها بەفریش لە بەشێك لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت.

بە پێی ئەو راگەیەندراوە بەهۆی بارانەوە پلەكانی گەرما دادەبەزن، ئەوەش دوای ئەوەی چەند رۆژێكە بە شێوەیەكی بەرچاو بەرز بووبوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار