دیموکراسى و ئازادی دوو چه‌مکى نامۆ به‌کۆمه‌ڵگا ئیسلامى و رۆژهه‌ڵاتییه‌کان!

نه‌وزادى موهه‌ندیس

4 ساڵ لەمەوپێش



نه‌وزادى موهه‌ندیس

•سیستهمى حوکمڕانى دیموکراتى لهگهڵ ئهوهى مێژوویهکى دێرینى ههیه لهدهستپێک و پیادهکردنیدا کهدهگهڕێتهوه بۆ یۆنان و ئیغریقى کۆنى پێش زایین لهئهوروپاى کۆن و دواتریش ههڵکشان و چهسپاندنى و گهشهکردنى لهگهڵ قۆناغهکان و پێشکهوتنهکانى کۆمهڵگاکانداو تێپهڕاندنى سهده تاریکهکانى ناوهڕاستى ئهوروپیهکان و دواتریش سهرههڵدانى بزاڤه ئازادیخوازو رۆشنگهریهکان و ههڵکهوتنى چهندین بیرمهندى کۆمهڵایهتى و لێکدانهوهو تێگهیشتن و تێڕوانینه نوێکانیان بۆ کۆمهڵگاو چۆنێتى حوکمڕانى و ههڵبژاردن و مافه یاسایى و دهستوریهکان و دواتریش نووسینهوهى دهستورهکان و جیاکردنهوهى دین لهدهوڵهت و دواتریش هاتنى سهدهى ههستانهوهو شۆڕشى پیشهسازى و داهێنانه نوێکانى ئهوکات لهبوارى پیشهسازیدا، بهرەو دواش سهرههڵدانى بیرى نهتهوایهتى و بزوتنهوه رزگاریخوازهکان و شۆڕش و راپهڕینه جهماوهریهکان دژ بهدهسهڵاته بنهماڵهیى و پاشاو خانهدان و قهیسهرو تاکڕهوهکانى ئهو سهردهمانهو  هێنانهکایهى جۆرێکى تر لهحوکمڕانى بهناوى پاشایهتى دهستورى و لهقاڵبدانى دهسهڵاتهکانى پاشاکان و دواتریش سیستهمى حوکمڕانى کۆمارى که تائێستاش بهردهوامه. ئهم کاروانى سهرههڵدان و گهشهکردنه دیموکراتیهى ئهوروپیهکان که لهئێستادا زۆربهى وڵاتانى دونیاى گرتۆتهوهو نزیکهى 3 ههزار ساڵێکى خایاندووه کهمێژوویهکى کهموکورت نیه، ههربۆیه دیموکراتى و مافهکانى تاک و گروپ و کۆمهڵ و حزبه سیاسى و رێکخراوه پیشهیى و دیموکراتیهکان گهشهى باشیان کردووهو لهقۆناغى خهمڵین دهربازبوون و لهئێستادا گهیشتونهته لوتکهى پێگهیشتن چونکه ئهو سیستهمى حوکمڕانیه بۆته کهلتورو سلوکى رۆژانهى تاک و کۆمهڵگاو سهرکردهو حزبه سیاسییهکان و بۆته مایهى پێشکهوتن و داهێنانى سهرسوڕهێنهرو مایهى دابینکردنى سهرجهم پێداویستییه ماددى و خۆشگوزهرانیهکانى ژیان، گهرچى لێرهو لهوێش ههندێکجار زیادهڕهویشى تیادا کرابێت، بهڵام بۆته مۆدێلکى سهردهم و زۆرینهى کۆمهڵگاکان لێیڕازین و دهستیان پێوهگرتوهو لێشى پهشیمان نین و ناشبنهوه.

•لهبهرامبهرداو لهکۆمهڵگا رۆژههڵاتیهکان بهگشتى و بهتایبهتیش کۆمهڵگا عهرهبى و ئیسلامیهکان و ناوچهى رۆژههڵاتى ناوهڕاست و بهشێکى زۆرى ئاسیاو کیشوهرى ئهفریقیاش هێشتاو لهگهڵ ئهو ههموو دهسکهوت و سیماو ناوهڕۆکه جوان و گهشاوهیهى سیستهمى دیموکراتى و ئازادیهکانى تاک و گروپهکان لهئهوروپاو ئهمریکادا، گهرچى سهرکردهو بنهماڵه دهستڕۆیشتووهکان بۆ خۆیان شاگهشکهى ئهو مۆدێلهو داهێنان و پێشکهوتنهکانیانن و زۆربهى ژیانیان لهکهیف و سهفاو گهشتوگوزارى ئهو وڵاتانهدا بهسهردهبهن بهپارهى دزراوى میللهتهکانیان، کهچى هێشتاش نهیانتوانیوه گهرچى بهشێکى کهمیش بێت لهچهمکى دیموکراتى راستهقینه تێبگهن و لهسهر زهمینهى واقیع لهدهستورو یاسکانیاندا جێگهى راستگۆیانهى بۆ بکهنهوهو لانى کهم هێواش هێواش لهئاستى دهسهڵات و ئۆرگانهکانى حوکمڕانى و نوخبهى دهستهبژێرى دهسهڵاتهکاندا پیادهى بکهن و لێشگهڕێن بهشێوهیهکى سروشتى و دوور لهههڵپهو پهلهکردن گهشهبکات و لهمهنههجى خوێندن و پهروهردهى نهوهکاندا تۆخیبکهنهوهو بۆ ئهوهى ببێته کهلتورو بهشێکى دانهبڕاوى کردارو گوتاریان و ببێته جێگهى رهزامهندییان لهتهمهنێکى منداڵییهوه بۆئهوهى لهماوهیهکى کهمى 2-3 نهوهى دوابهدواى یهکدا لانى کهم بتوانرێت ههنگاوێکى باش بهرهو چهسپاندن و تێگهیشتنى زیاترو پێشخستنى زیاترى چهمک و بنهماو رێچکهو رێبازهکانى دیموکراتى بخهمڵێت و بتوانرێت لهسایهى ئهو رچهو رێبازهدا کهمێک نزیک ببنهوه لهکۆمهڵگا پێشکهوتوهکانى ئهوروپاو ئهمریکیهکان.

•بهڵام بهداخهوه دهسهڵاتدارانى ئهم ناوچهیه لهلایهک بهتوندیهکى شێتانه دهستیانگرتووه بهچهمکه کۆن و سواوهکانى دین و دابونهریتى سواوو زیانبهخشهکانى باووباپیران و بهکۆمهڵه چهمک و بههایهکى پیرۆز و لهبن نههاتویان دادهنێن و لادان لێیان بهتاوان دادهنێن و سزاى زۆر قورسیشیان بۆ داناون، لهلایهکى تریشهوه تهنانهت گهر ههنگاوێکى بچووکیشیان نابێت بۆ پیادهکردن و چهسپاندنى بنهماکانى دیموکراتى و ئازادیهکان و مافهکانى مرۆڤ و عهدالهتى کۆمهڵایهتى و یهکسانى رهگهزى و بنهماى هاوڵاتیبوون و سهروهربوونى یاسا، بهڵام ههموانیان تهنها بۆ جوانکردنى سیما ناشرینهکانى دهسهڵاتهکانیان بووه نهک بۆ پیادهکردنیان، چونکه ئهوان بهههڵگهڕاوهى لهو گوته کۆنه سواوه تێگهیشتون که لهلایهن تاکڕهوهکانى کۆنهوه گوتراوه کهدهڵێت ((بهچانسترین یان خۆشبهخترین سهرکردهو رابهر ئهو کهسهیه کهکۆمهڵگایهکى مهڕئاساى ههبێت)) لهپێناو درێژهدان بهتهمهنى حوکمڕانى و تاکڕهوى و قۆرخکردن و دزین و گهندهڵى لهسهروهت و سامانى میللهت و وڵاتدا. دهبێت سهرکردهو دهستڕۆیشتوه گهندهڵهکانى ئهم ناوچانه لهوه تێبگهن تاسهر حوکمڕانى لهو شێوهیهیان بۆ ناچێته سهرو رهوڕهوى مێژووش چاوهڕاونى ئهوان ناکات و کاروانى پێشکهوتن و داهێنانهکان لهئێستاى دونیاى بهجیهانبوون و کاڵبوونهوهى سنووره دهستکردهکان و رووخاندنى دیواربهنده پۆڵاینهکان نهماوهو تاک بهتاک و کۆمهڵگا بهکۆمهڵگا هوشیارترو بوێرتربوون بۆ داواکردنى مافهکانیان، زیندووترین نمونهش راپهڕینه جهماوهریهکانى بههارى عهرهبى و ناوچهکهو دونیاش بوو لهساڵى 2011 بهدواوه کهتاکو ئێستاش بهردهوامییان ههیه لهعێراق و لوبنان و جهزائیرو ئێران و تورکیاو ..هتد. گهرچى زۆرێکیان بوونهمایهى جهنگى ئههلى و ماڵوێرانى و کاولبوونى وڵات و کۆمهڵگاکانیان و بهنهبهکامى ماونهتهوهو نهیانتوانیوه یان لێنهگهڕاون بگهنه دوا ئامانجى راستهقینهى خۆیان لهگۆڕانکارى و نوێبوونهوهو چێکردنى کۆمهڵگاو دهسهڵاتێکى دیموکراتیک و میللى و خۆشگوزهران دوور لهتاکڕهوى  سهرکردهو بنهماڵهکان و گهندهڵى و دزینى سهروهت و سامانى وڵاتهکانیان. کهواته باشتروایه بۆ سهرکرده نانیشتیمانى و نانهتهوهییهکانى عهرهب و ئیسلام و ناوچهکهش که رووى راستگۆیانه بکهنه سیستهمى حوکمڕانى دیموکراتیکى راستهقینه که لهسایهیدا دهتوانن ههم خۆیان و دهسهڵاتهکهیان گهشهپێبدهن و ههم کۆمهڵگاو تاکهکانیش  لهکۆمهڵگاو تاکێکى بێبهرههم و مشهخۆرو نهخۆش و دواکهوتوو و ههژارو بێکارهوه بگۆڕنهوه بهتاک و کۆمهڵگایهکى پێشکهوتوو و داهێنهرو پڕ بهخشش و بهمهش دهکرێت گۆڕانکارى لههاوکێشه لاسهنگه مێژووییهکهى نێوان رۆژههڵاتى دواکهوتوو پاشکۆو رۆژئاواى ئیستیعمارو پێشکهوتوو داهێنهردا بێتهئاراوه یان لانى کهم ببێته سهرهتاى رێگاو کاروانه مێژووه دوورودرێژکهى  بهیهکگهیشتن و پێشکهوتنى مرۆڤایهتى.

•ئاساییه که لهسایهى ئاوها دهسهڵاتێکى تاکڕهودا ههمیشه تاک و کۆمهڵگایهکى پهروهرده بهگیانى تاکڕهوى و توندڕهوى و دهمارگیرى پهروهرده ببێت کهجگه لهکوشتن و خوێنڕشتن کارێکى داهێنهرانه نازانن و ههرئهمهش بۆتههۆى ههڵگرتنى ماکى ئهم رۆحیهتى دژ بهمرۆڤایهتى و ههموو بههاو رهوشته مرۆڤایهتیه پێشکهوتوو و داهێنانهکانى سهردهم و هیچ دهیه ساڵێک تێپهڕ نابێت کههێزو جوڵانهوهو بزوتنهوهیهکى توندڕهوى ئاینى یان مهزههبى یان نهتهوهیى لهم ناوچانهدا سهرههڵدهدهن و دهبنه بابهتى رۆژهڤى دونیاو ههمو دونیاو مرۆڤایهتى بهخۆیانهوه سهرقاڵ دهکهن و جگه لهخوێنڕشتن و گهڕانهوه بۆ سهردهمانى جاهیلیهت و پێشێلکردنى بههاو دابونهریته مرۆڤایهتیهکانى سهردهم هیچ کارێکى نوێیان پێ نیه و هیچ لهڕهوتى رووداوەکانیش ناتوانن بگۆڕن و رێگهش بهپێشکهوتن و کاروانى گهشهکردنهکانى ئهوروپا و ئهمریکاو دونیاى پێشکهتوو بگرن، بهڵکو ئهوهى که زیانى گهورهى پێدهگات تهنها گهلان و خاک و سهروهت و سامانى ناوچهکهیهو هیچى تر، کهزۆرێک لهو جوڵانهوه تیرۆریستیانه لهکۆتایدا دهردهکهون که دهستکردو دهستهمۆى دهزگا جاسوسیه نێودهوڵهتیهکانن و تهنها ئهمان کارى نۆکهرایهتى و بهکرێگیراویان بۆ دهگێڕن.

•که‌واته‌ له‌کۆتاییدا ئه‌م ناوچه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ تا ئه‌وکاته‌ى خۆیان رزگارده‌که‌ن له‌کۆتوبه‌ندى هه‌ڵه‌ى ئاین و مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌یى توندڕه‌و هه‌روا ده‌مێننه‌وه‌و هه‌میشه‌ له‌پاشکۆى رووداوو پێشکه‌وتن و داهێنانه‌ مرۆڤانه‌ییه‌کاندا جێده‌مێنن و به‌په‌راوێز و پشتگوێخراوى ژیان ده‌گوزه‌رێنن و وه‌ک په‌ڵه‌یه‌کى ره‌شى نه‌فره‌تلێکراویش به‌ته‌وێڵى مرۆڤایه‌تیه‌وه‌ به‌ناشرینترین شێوه‌ خۆیان پیشان ده‌ده‌نه‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار