وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم: چاره‌نوسى 5 ملیۆن هاوڵاتى ناخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند ده‌بێت سه‌رجه‌م رێوشوێنه‌کان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا وه‌ک خۆى جێبه‌جێ بکرێت و ده‌شڵێت:" چاره‌نوسى پێنج ملیۆن هاوڵاتى ناخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندرووستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێکمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ ئه‌وه بڕیارێکى ره‌سمى حکومه‌ته و هه‌موو که‌سێک که ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ئێران ده‌بێت ماوه‌ى 14 رۆژ له ژێر چاودێریدا بێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"چاره‌نووسى پێنج ملیۆن هاووڵاتى هه‌رێمى کوردستان ناخه‌ینه مه‌ترسییه‌وه و ده‌بێت بڕیار و رێنماییه‌کان وه‌ک خۆیان جێبه‌جێ بکرێت".
هاوکات ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ئه‌مشه‌و چاره‌سه‌رى کێشه‌ى مانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و که‌سانه ده‌که‌ن که گه‌ڕاونه‌ته‌وه و ناهێڵین به‌و جۆره بمێننه‌وه و ده‌بێت بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ له ژێر چاودێریدا بن.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه که رێژه‌ى توشبوان له ئێران به ڤایرۆسى کۆرۆنا گه‌یشتوه‌ته 18 که‌س و 5 که‌سیان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و زیاتر له 735 که‌سی دیکه له ژێرچاودێریدان به‌پێى میدیاى فه‌رمى ئێران.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هاتوچۆکردنى له‌نێوان هه‌رێمى کوردستان و ئێران قه‌ده‌غه کردووه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا نه‌گوازرێته‌وه بۆ هه‌رێم و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین رێوشوێنیان گرتووه‌ته‌به‌ر و ژوورى عه‌مه‌لیات له سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم پێکهێندراوه.