پشکی کورد ده‌کرێتە چوار وه‌زاره‌ت

عه‌لاوى چه‌ندین به‌ڵێنى جیاواز ده‌داته‌ کوردو سه‌رکردایه‌تى سیاسیش یه‌کلانه‌بۆته‌وه‌ بۆ متمانه‌پێدانى

4 ساڵ لەمەوپێش



ئارا ئیبراهیم

گفتوگۆکانى لایهنه سیاسییهکانى عێراق لهگهڵ راسپێردراوى حکومهتى نوێى عێراق تهواو نهبووهو بڕیاره لهم ههفتهیهدا یهکلاببێتهوه بهتایبهت کوردو سوننهکان داواکاریی جیاوازیان ئاراستهى عهلاوى کردووه.

محهمهد تۆفیق عهلاوى، کاندیدى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومهتى نوێى عێراق لهشهوى 1ى شوباتهوه راسپێردرا لهلایهن بهرههم ساڵحهوهو تهنها ههفتهیهکى لهبهردهمدا ماوه بۆ متمانهدان بهکابینهکهى، بهڵام بهشێک لهلایهنهکان ئامادهنین پاڵپشتى بکهن.

وهفدى کورد لهلایهنهکانى (پارتى، یهکێتى، گۆڕان، کۆمهڵ، یهکگرتوو) ههفتهى رابردوو سهردانى بهغدادیان کردو سهرهتا لهماڵى محهمهد حهلبوسى لهگهڵ بهشێک لهلایهنه سوننهو شیعهکان کۆبوونهوهو دواتر لهگهڵ عهلاوى سێ کاتژمێرى تهواو دانیشتن و گفتوگۆیان کردووهو عهلاوى به«راشکاوى» قسهى لهگهڵ وهفدى کورد کردووه.

دانوستاندى کورد لهگهڵ عهلاوى ماویهتى

نوێنهرى کۆمهڵ لهدانوستان لهگهڵ وهفدى کورد لهبهغدا دهڵێت عهلاوى چهند بهڵێنى بهکورد داوهو سهرکردایهتى سیاسى کوردیش گرهنتى دهوێت.

سهلیم شوشکهیى، سهرۆکى فراکسیۆنى کۆمهڵ لهپهرلهمانى عێراق و نوێنهرى حزبهکهى لهدانوستاندن لهگهڵ بهغدا لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت «محهمهد عهلاوى ژمارهى وهزیره کوردهکانى له سێ دانهوه بۆ کورد کردووه بهچوار وهزیرو بهڵێنى داوه کهموچهى فهرمانبهرانى ههرێم نهبڕێت و پارهى گهنمى جوتیاران بدات و هێزهکانى حهشدى شهعبى لهشارهکان بهتایبهت کهرکوک دووربخاتهوه بۆ دهرهوهى شارهکان».

ناوبراو وتیشى «وهزارهتى دارایى و بازرگانى و داد بۆ کورد یهکلاکراوهتهوه لهلایهن عهلاوییهوهو ئهو کهسانه خۆى دایدهنێت کهسانى سهربهخۆ دهبن و وهزیرهکانى پێشووى کورد دانانێتهوهو ئهوهى پێوتین کههێڵى سوورى ئهون، چوارهم وهزارهتى کورد وهزیرى دهوڵهته بۆ کاروبارى ههرێم و بهغدا کهکورد دهتوانێت ئهوهیان خۆى دایبنێت».

سهلیم شوشکهیى سبه‌ینێ کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به‌ عه‌لاوى ئه‌نجام ده‌درێت

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى که لهپهرلهمانتارانى کورد دهستى کهوتووه، بهشێک لهکاندیدى وهزارهتهکانى کابینهکهى عهلاوى ئاشکرادهکهن بهتایبهت ئهوانهى بۆ کورد یهکلابۆتهوه که رزگار محهمهد ئهمین بۆ وهزارهتى دادو تهها شوانى وهزیرى دارایى و عادل کهریم وهزیرى بازرگانى یهکلابووەتهوه.

نوێنهرهکهى کۆمهڵى ئیسلامى بۆ دانوستاندن لهگهڵ بهغداو گفتوگۆکانیان لهگهڵ عهلاوى دهشڵێت عهلاوى باسى لهوهکردووه بۆ ماددهى 140 لیژنهى بۆ دادهنێت، وتیشى «کورد ناڕازییهکهى ئهوهیه گرهنتى جێبهجێکردنى بهڵێنهکانى عهلاوى دهوێت، بۆیه هێشتا گفتوگۆکان ماویهتى و هێشتا وهک کورد بڕیارنهدراوه دهنگى پێدهدهین یان نا».

سهلیم شوشکهیى جهختى لهوهشکردهوه بههۆى نیگهرانییهکانى پێکهاتهى سوننهوه لهعێراق سبهینێ دووشهممه 24ى مانگ کۆبوونهوهى پهرلهمانى عێراق بۆ متمانهدان بهکابینهکهى عهلاوى ئهنجامنادرێت.

ئهوانهى پاڵپشتى یا دژایهتى عهلاوى دهکهن

پهرلهمانتارێکى کورد ئهو کوتلهو لایهنانه ئاشکرادهکات که ئامادهنین دهنگ بهکابینهکهى محهمهد تۆفیق عهلاوى بدهن لهگهڵ ئهوانهى پاڵپشتى دهکهن.

رێبوار کهریم مهحمود، پهرلهمانتارى کوردى سهربهخۆ لهپهرلهمانى عێراق لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت «تائێستا کوتلهى پارتى لهناو کوردداو کوتلهکهى مالکى بهو پێیهى کێشهیهکى مێژووییان لهگهڵ عهلاوى ههیه لهگهڵ محهمهد حهلبوسى له سوننهکان لهگهڵیدا نین و هێشتا لهگفتوگۆدان نهگهیشتوونهته ئهنجام».

پهرلهمانى عێراق له (328) کورسى پێکهاتووهو دابهشبووه بهسهر شیعهو سوننهو کوردهکاندا کهشیعهکان نیوه زائید یهک پێکدههێنن و سوننهکانیش نزیکهى (70) کورسى و کوردیش (58) کورسى ههیه.

رێبوار کهریم باسى لهوهکرد ئهو کوتله سیاسییانهى پاڵپشتى دهکهن پێکهاتوون له کوتلهى فهتح و سائیرون که (100) کورسیان لهپهرلهمانى عێراق ههیه، کابینهکهى عهلاوى پێویستى بهدهنگى نیوه زائید یهک ههیه واتا (167) کورسى.

ههروهها وتیشى «لهناو سوننهکان ئوسامه نوجێفى و خالید عوبێدى که (24 بۆ 25) کورسییان ههیه پشتگیری عهلاوى دهکهن، لهگهڵ بهشێک لهکورد که لەگروپى (15)دا بهشدارن و ئامادهن دهنگ بهعهلاوى بدهن».

بهپێى بهدواداچوونهکانى هاوڵاتى، فراکسیۆنى یهکێتى نیشتمانى کوردستان ئامادهن متمانه بهکابینهکهى عهلاوى بدهن، بهڵام چاوهڕێى کۆتایى هاتنى دانوستاندنهکانن لهگهڵیدا کهئهوانیش خاوهنى (18) کورسى پهرلهمانن.

ههروهها عهلاوى بهڵێنى داوه دواى پێکهێنانى کابینهکهى و متمانهپێدان پێى، وهزیرى دهوڵهت بۆ کورد بۆ کاروبارى ژنان بداته کوردو (خانم رهحیم) راوێژکارى سهرۆک کۆمارى عێراق کاندیدێکى بههێزى ئهو پۆستهیه.

سهرۆکایهتى کۆمار: عهلاوى بهئاسانى متمانهى پێنادرێت

راوێژکارێکى سهرۆکایهتى کۆمارى عێراق دهڵێت کهدۆخهکه سهختهو محهمهد تۆفیق عهلاوى بهئاسانى متمانهى پێنادرێت.

سالار مهحمود، راوێژکارى سهرۆکایهتى کۆمارى عێراق لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت» بهگشتى سوننهکان رازى نین بهکاندیدهکانى وهزارهتهکان، بۆیه بیانوى بهرنامهى حکومهتیان هێناوهتهوه پێش که لهلایهن عهلاوییهوه ببرێته پهرلهمان».

ههروهها وتیشى «عهلاوى ئامادهیى دهربڕیوه پهرلهمانتارهکان لهجێگایهکدا کۆببنهوه ناوى کاندیدهکان و  بهرنامهى حکومهتیان پێبدات، بهڵام محهمهد حهلبوسى پێى راگهیاندووه کهبهرنامهى حکومهت بچێته پهرلهمان تائاراستهى لیژنهیهکى پهرلهمانى بکهن ئنجا وادهى دانیشتنى پهرلهمان دیارى دهکات، ئهمهش وایکردووه دۆخهکه ئاسان نییه، ئهمه تێنهپهڕێت دیسان بۆشاییهکى دیکهى حوکمڕانى دروستدهبێت».

سالار مه‌حمود باسى له‌وه‌شکرد که‌ به‌شێک له‌ سوننه‌و کورد «ته‌حه‌فوز»یان له‌سه‌ر کابینه‌که‌ى عه‌لاوى هه‌یه‌و هێشتا له‌گفتوگۆدان و پرسه‌که‌ تائێستا به‌هه‌ڵواسراوى ماوه‌ته‌وه‌و نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێککه‌وتن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار