ژمارەی مردوانی کۆرۆنا لە ئێران دوو هێندە زیادی کرد

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا 

چەند سەرچاوەیەک لە ئێران رایانگەیاند ژمارەی مردوانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتووەتە ١٨ کەس لەکاتێکدا بەفەرمی تەنها گیانلەدەستدانی شەش کەس راگەیاندراوە. 

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ وێبسایتی ئەلعەرەبییەی سعودی لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئێرانییەوە، کە ناویان نەهاتووە، بڵاویکردەوە کە ژمارەی مردوان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتووەتە ١٨ کەس لە ئێران بەبێ ئەوەی ژمارەی تووشبوان بڵاو بکاتەو. 

ئەمە لەکاتێکدایە بەرپرسانی ئێران بەفەرمی گیانلەدەستدانی تەنها شەش کەسیان راگەیاندووە لەگەڵ ٢٨ حاڵەتی تووشبون لە قوم، تاران، هەروەها ئاراک. 

هاوکات ئەمڕۆ بەرپرسانی ئێران ماوەی دوو رۆژیان کردە پشوو بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە ناوه‌نده‌کانی خوێندن له‌ سەرجەم قوتابخانەکانی ورمێ، تاران، ھەمەدان، قەزوین، ئەردەبیل و گوڵستان. 

لە پارێزگای گەیلان و مەرکەزیش یەک ھەفتە پشوو راگەیەندرا.

تا ئێستا توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە 78 هەزار و 766 کەس و لە رێژەیەش 23 هەزار کەس دوای وەرگرتنی چارەسەر ڤایرۆسەکەیان تێپەراندووە. 

ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە چین گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 442 کەس.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار