یەکێتیی بە زۆرینەی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی پەسندکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی بە زۆرینەی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حیزبەی پەسندکرد.
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، 23شوباتى2020 له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند "له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا پەیڕەوی نێوخۆی یه‌كێتی به زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سندكرا و راپۆرته‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ بۆ كۆنگره تاوتوێکرا و په‌سندكرا".
مسته‌فا چاوڕه‌ش ئاماژەی بەوە کرد، "ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له حكومه‌تی عێراق و دژایه‌تیی ناكه‌ین و نامانه‌وێت حیزبی كارتۆنی به ناوی كورده‌وه له به‌غدا قسه‌بكات".
هاوکات مسته‌فا چاوڕه‌ش باسی لەوە کرد، بافڵ تاڵەبانی و شاندێک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەک لەبارەی رەوشی عێراقەوە دەچنە هەولێر.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار