پزیشکێك کە چارەسەری توشبوانی کۆرۆنای دەکرد خۆی گیانی لەدەستدا

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

پزیشکێك کە چارەسەری تووشبوانی کۆرۆنای دەکرد خۆی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی لە ١٩ی کانونی دووەمی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە داغلی نەخۆشخانە کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ رۆژنامەی (رۆژانەی گەل)ی چینی رایگەیاند (شیا سیسی)ی پزیشکی هەناوی گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی لە ١٩ کانونی دووەمی تووشی ڤایرۆسەکە بو و داغڵی نەخۆشخانە کرا.

شیا سیسی تەمەن ٢٩ ساڵ یەکێك بوو لەو پزشکانەی کە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەجەنگی لە نەخۆشخانەی شیهی جیانگبی لە شاری وهان و پشکنین و چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسەکەی دەکرد بەڵام بەهۆی تێکەڵبوونی لەگەڵ تووشبوان خۆشی ڤایرۆسەکەی گرت.

بەهۆی خراپ بوونی باری تەندروستییەوە لە ٧ی شوبات رەوانەی نەخۆشخانەی ژۆنگنان کراوە بەڵام ڤایرسەکەی نەپەراندووە و لەبەرەبەیانی یەکشەممە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری بەرپرسانی چین، زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی تەندروستی وڵاتەکە تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

ئەمە یەکەم پزیشک نییە بەهۆی چاودێریکردنی نەخۆشەکانییەوە ڤایرۆسەکە بگرێت و خۆی گیان لەدەست بدات.

پێشتر لی وینلیانگ، ئەو پزیشکەی کە مەترسی تەشەنەسەندنی کۆرۆنای بڵاوکردەوە لەسەرەتایی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە، بەهۆی تووشبونی بە ڤایرۆسەکە گیانی لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار