په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا: عه‌لاوى ته‌نازولى بۆ کورد نه‌کردووه له دیاریکردنى وه‌زیره‌کاندا
رۆژى چوارشه‌ممه کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت
4 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا ئه‌و زانیاریانه ره‌تده‌کاته‌وه که کاندیدى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق له دیاریکردنى کاندیدى وه‌زاره‌ته‌کاندا ته‌نازولى بۆ وه‌فدى کورد کردبێت.
محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى شه‌وى 1ى شوباتى 2020 له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمارى عێراق راسپێردرا بۆ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق و له‌ئێستادا زۆربه‌وى کاندیدى وه‌زاره‌ته‌کانى ئاماده کردووه‌و چاوه‌ڕێى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مانه بۆ متمانه‌دان به کابینه‌که‌ى.
لەنێو کابینەکەی ناوی سێ کورد دەهێندرێت کە بریتین لە عادل کەریم بۆ وەزارەتی بازرگانی، شوان ئیبراهیم بۆ وەزارەتی دارایی و حاکم رزگار محەممەد ئەمین بۆ وەزارەتی داد.
ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى گۆڕان ده‌ڵێت عه‌لاوى له‌دیاریکردنى کاندیدى وه‌زیره‌کان ئه‌وه‌ى پشکى کورده که چوار وه‌زاره‌ته "ته‌نازولى بۆ وه‌فدى کورد نه‌کردووه و خۆى وه‌زیره‌کان داده‌نێت نه‌ک سه‌رکردایه‌تى سیاسى کورد".
کاوه محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا سایتى هاوڵاتى وت" کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان که بڕیار بوو سبه‌ینێ دووشه‌ممه بێت، به‌ڵام ئێستا باس له رۆژى چوارشه‌ممه ده‌کرێت که ئه‌نجام ده‌درێت".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد سبه‌ینێ دووشه‌ممه سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق کۆده‌بنه‌وه بۆ دیارى کردنى واده‌ى کۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان بۆ متمانه‌دان به کابینه‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى.
سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانى په‌رله‌مانى عێراق کۆده‌بێته‌وه، وتیشى:" به حساب عه‌لاوى ته‌نازولى بۆ وه‌فدى کورد کردووه، ئه‌وه وانییه‌و عه‌لاوى له‌پرسى دیارکردنى وه‌زیره‌کاندا ته‌نازولى نه‌کردووه و خۆى وه‌زیره‌کانى دیارى کردووه".