وه‌زیرى ته‌ندروستى: 911 گه‌شتیار له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدان
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه ئاشکراده‌کات که به‌هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا خراونه‌ته ژێر چاودێری پزیشکییه‌وه.
وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند رێنماییان داوه به سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان به مه‌به‌ستى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئاشکراشى کرد که تا دوێنێ شه‌ممه، 911 هاووڵاتیى هه‌رێم دواى له‌ئێران جیاکراونه‌ته‌وه و له‌ژێر چاودێرى پزیشکى ده‌بن.
سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان بۆ ئاژانسى ئه‌نادۆڵ رایگه‌یاند: "بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا، رێنماییه‌کانمان داوه‌ته سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان، ھه‌موو ئه‌وانه‌ى به‌رکه‌وته‌یان له‌گه‌ڵ توێژێکى کۆمه‌ڵگا ھه‌یه، وه‌کو په‌روه‌رده، ئه‌وقاف، که‌رتى گه‌شتیاری، فڕۆکه‌خانه و خوێندنى باڵا".
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشکراشیکرد تا دوێنێ شه‌ممه، 911 گه‌شتیارى هه‌رێمى کوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و که‌ره‌نتین کراون و بۆ ماوه‌ى 14 رۆژ خراونه‌ته‌ژێر چاودێری پزیشکییه‌وه.
به‌هۆى حاڵه‌تى کۆرۆنا له وڵاتى ئێران، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان شه‌ش ژوورى عه‌مه‌لیاتى پێکهێناوه له نێو وه‌زاره‌ته‌کانى(ناوخۆ، ته‌ندروستى، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو، دارایى".