به‌ته‌کتیکێک دووباره‌ روحی به‌ره‌نگاریتان کزنه‌که‌نه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



عيماد عه‌لى

کهناڕازیبوون لهنێو خهڵکدا گهیشته چڵهپۆپه، تهنها پێویستی بهمهشخهڵهکه بوو بۆ دهربڕینی راوبۆچوون و روحی ئۆپۆزسیۆنبوونی خهڵکی بهشمەینهت و ناڕازی کوردستان. ههر لهو کاتهدا بزوتنهوهی گۆڕان بهئاسانی و لهسهر زهمینهیهکی ئاماده ئهو ههلهی قۆستهوهو زۆرێنهی دهنگی ناڕازی بۆ خۆی فهراههم کردو بهڕاستی سواری روحی ناڕازیبوونی خهڵک بوو، بهڵام که بوو بهحزب و بهرژهوهندییهکانی خۆی فهرزکردو تموحی شهخسی زاڵبوو، ئهو روحهی خهڵکی ناڕازی  کوژراو وایلێهات کهخهڵک باوهڕی بهههمووان و بهخودی ناڕازیش کز بێت و گۆڕانیش شکستێکی گهورهی خواردو ئهوهتا تادێت پاشهکشه دهکات، بهڵام ئهو زیانی بهگهلی کوردستان گهیاندو روحی ناڕازیبوون و بهرهنگاری و متمانه بهخۆبوونی خهڵکی کوشت.

ئهمڕۆش وا خهڵکی ناڕازی رق و کینهی گهیشتۆته بیناقاقای و بێگومان لهکاتێکی تایبهت و زهمینه رهخساو ههموو ههوڵێک بۆ گۆڕانکاریهکی ریشهیی دهدات و تاسهر قبوڵی ئهم گهندهڵی و ماڵوێرانیه ناکات و ههمیشه گهل رێ راستکهرهوهی ههڵهکردنی حزب و کهسایهتیهکان بووه لهمێژووداو کوردستانیش لهوه بهدهر نیه.

 بهڵی ئهوهی لهسهر ناحهقی دروستبێت ناحهقییه، بۆیه دهبێت (مابني على الباطل فهو باطل) وهکو پهنده عهرهبیهکه دهڵێت:

هاووڵاتیانی کوردستان ئاگاداربن، وهکو چۆن باوهڕتان به دهسهڵاتی گهندهڵی کوردستان نیه، ئاواش باوهڕتان بههیچ کهس و لایهنێک  و هیچ پهیمان و قسهی پۆچهڵ و بهرژهوهندیخوازانهیهک نهبێت، بهتایبهتی که بزانن لهبنهچهدا ئهوانیش فێڵیان کردووه لهمیللهت و ئهوهی یهکجار ساخته لهخهڵک بکات ههرچهند بێت و لهههر کوێیهکدا بێت ههزارجاری تریش دهیکات بۆ خۆی و حزبهکهی، ئهگهر ئهوان بۆ مهبهستی تایبهتی و تهکتیکی رۆژانه ئهم جموجوڵه دهکهن وتهنانهت کۆمپانیاو حزبهکانیان لهسهر حسابی ئێوه بۆ قازانجه بازرگانیه تایبهتیهکانیان دهبێت و ئهمانه قوتابی دهستی دهسهڵاتی گهندهڵ و فێڵ و فرتهکانین.

بۆیه‌، ده‌بێت هاوڵاتیانی به‌ڕێز به‌خۆیان چاوه‌رێی زه‌مینه‌سازی و کاتی له‌باربن بۆ خۆی پاڵده‌نێت بۆ دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێکی راسته‌قینه‌ی راستگۆی هه‌ڵقوڵاوی هه‌ناوی گه‌ل و هاوڵاتیان خۆیانداو له‌زه‌مه‌ن و زه‌مانی تایبه‌ت و هه‌ر به‌سه‌رکردایه‌تی ئه‌و خه‌ڵکه‌ به‌خۆیان فشاری خۆیان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک بکه‌ن ومافی خۆیان وه‌ربگرن و خۆیان نه‌که‌نه‌ دارده‌ستی هیچ گه‌نده‌ڵێک، سیاسی بێت یان بازرگان، ئه‌وه‌ی خۆی له‌خۆیدا هیچ نه‌بێت ناتوانێت هیچ ببه‌خشێت، بۆیه‌ ئه‌م جموجوڵانه‌ی هه‌ندێک که‌س و لایه‌نێک له‌به‌ر چاوی کاڵی میلله‌ت نیه‌و ته‌نها لە پێناو ئامانجی سیاسی و بازرگانی ته‌سکی که‌سی وحزبیی خۆیان و حزبه‌که‌یانه‌ به‌تاق وته‌نها و به‌م جموجوڵانه‌یان ته‌نانه‌ت گڕی ناخی خه‌ڵکی ناڕازی کپده‌کاته‌وه‌و هیچ به‌رئه‌نجامێکی نابێت. بۆیه‌ ده‌بێت خه‌ڵکی هه‌ژارو زه‌حمه‌تکێش و که‌مده‌رامه‌ت کوڕانی خۆیان نه‌که‌ن به‌قوربانی ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌سکانه‌و مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی بۆ به‌کاربێنن، ئه‌مه‌ش هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌مافه‌کانی خه‌ڵکه‌وه‌ نیه‌و به‌ڵکو دووباره‌ به‌هه‌مان ره‌فتاره‌که‌ی گۆڕان روحی به‌ره‌نگاری و ئۆپۆزسیۆنبونی خه‌ڵک ئه‌گه‌ر نه‌کوژن ئه‌وا کزی ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌گینا ئه‌گه‌ر بزانن ئه‌و که‌لێنانه‌یان لای ده‌سه‌ڵات پر ده‌کرێته‌وه‌ بێ یه‌ک و دوو به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ملکه‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵ و ساخته‌چیه‌ی وه‌کو خۆیان ده‌بن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار