نێرگەلە هۆکارێکی سەرەکی گواستنەوەی کۆرۆنایە

سەرجەم کافتریاکانی کەلار دادەخرێن و شارەکانی تریش نزیکن لەبڕیارەکە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناو رێگریکردن لەزیاتر تەشەنەکردنی قایمقامی کەلار بڕیاری داخستی سەرجەم کافتریاکانی دەرکرد. قایمقامیهتى سلێمانىش چهند رێوشوێنێکى نوێ دهگرێتهبهر. هاوکات سەرۆکی زانکۆی پزیشکی قوم رایگەیاند هۆکاری خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس لەشارەکە بۆ نێرگەلە کێشان دەگەڕێتەوە.

دکتۆر محەمەد رەزا قەدیر سەرۆکی زانکۆی پزیشکی قوم رایگەیاند نێرگەلە هۆکارێکە بۆ خێرا بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناسراو بە کۆڤید19، راشیگەیاند ئەوانەی کە نێرگەلە دەکێشن دەبێت لەو مەترسیە ئاگاداربن.

هاوکات قایمقامی کەلار سێشەممە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ رایگەیاند «بەمەبەستی رێگریکردن لەڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاردرا بەداخستی سەرجەم کافتریاکانی قەزای کەلار و ناحیەکانی».

ئاماژەی بەوەشکردووە، «بڕیاری داخستی سەرجەم کافتریاکان  دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و هەر خاوەن کافتریایەک پابەند نەبێت رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە».

ئەمەش لەکاتێکدایە ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا لەهەڵکشاندایەو چوار حاڵەت لەپارێزگای کەرکوک تۆمارکراوەو حکومەتی هەرێمیش بڕیاری پشووی فەرمیدا لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن تاکو ١٠ی ئازار.

محهمهد قادر، وتهبێژى تهندروستى ههرێم بهپێویستى زانى هاوڵاتیان هیچ نهترسن، بهڵام پێویسته ئاگادارى خۆیان بن، وتیشى «چونکه ترس و ئاگاداربوون زۆر جیاوازه، چونکه تائێستا هیچ حاڵهتێکى ئهو نهخۆشیه لهکوردستان تۆمارنهکراوه، بهڵام که روویدا ماناى ئهوه نیه کوردستان تهواو دهبێت چونکه ههموو رێکارهکان گیراوهتهبهر».

دهربارهى ئامێرو پێداویستییه پزیشکیهکانى تایبهت بهپشکنینی ڤایرۆسەکه،  دکتۆر محهمهد قادر ئاماژهی بۆ ئهوهکرد «ئامێرى پشکنینى ڤاپرۆسى کۆرۆنا هاتۆته‌ هه‌رێمه‌وه‌و پێویست به‌وه‌ناکات له‌کاتى ئه‌گه‌رى توشبوونى هه‌ر که‌سێکدا پشکنینه‌کان بنێردرێن بۆ به‌غدا، ئه‌وه‌ سودى زۆرى هه‌یه‌و کاتى زیاترمان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌«.

بهدر له رێنماییهکانى ترى وهزارهتى تهندروستى  بۆ رووبهڕووبوونهوهى ڤایرۆسهکه لهخاڵه سنورییهکانهوه ههموو رێگایهک گیراوهتهبهرو ههموو ئهوانهى لهئێرانهوه جا هاوڵاتى ههرێمى کوردستان بن  یان ئێرانى چاودێرى دهکرێن.

هاوکات لهشکر حهمید سهرۆکى لیژنه هاوبهشهکانى قایمقامیهتى سلێمانى. به‌‌ وت «ئهمڕۆ یاخود سبهینێ کۆدهبینهوهو کۆمهڵێک رێنمایی نوێ دهردهکهین، ئێستا ئێمه کاتى گهڕانى سهرجهم لیژنهکانیشمان زیادکردووهو بهردهوام لهناو بازاڕو شوێنه گشتییهکان دهگهڕێین و سهرجهم شوێنهکان بهسهر دهکهینهوەو رێگه بههیچ کهمووکوڕییهک نادهین».

وتیشی «یهکێک لەشوێنانهى رێنمایی نوێى بۆ دهردهکهین دوکانى نێرگهلهکانه، دهبێت ئهو سۆندهیهى که بهکارى دههێنن بهردهوام بگۆڕدرێ، ئهو کهسانهى لهشوێنه گشتییهکان کاردهکهن ههموو ئهوانهشى تازه پشکنینیان کردووه دووباره پشکنین بکرێتهوه بۆ سهرجهمیان، بزانرێت نهخۆشى گواستراوهیان نیه، ههروهها دهمانهوێت چاوێک بخشێنرێتهوه بهمهلهوانگهکانیش، رێنمایی نوێش بۆ ئهوان دهردهکرێت».

به‌هۆی ئه‌وه‌ی نێرگه‌له‌ به‌یه‌کێک له‌ رێگا خێراکانی گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ستنیشانکراوه‌، له‌چه‌ند شارێکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌تایبه‌تى له‌شارى سنه‌و مه‌ریوان وسه‌قزو چه‌ند شوێنێکى دیکه‌ زۆرینه‌ی دوکانی نێرگه‌له‌کان داخران و رێگه‌نادرێت به‌کاربهێنرێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار