حەوت رفێنراو؛ به‌ 390 هەزار دۆلار ئازاد دەکرێن

4 ساڵ لەمەوپێش



رهفعهت محهمهد 

کۆمەڵێک چەکدار کەگومان دەکرێت داعش بن بهبڕى (390) هەزار دۆلار حەوت رفێنراویان ئازادکرد تەنیا لهماوهى ههفتهى رابردوودا، ئەوەش دواى زیاتر لەمانگێک له رفاندنیان لهنزیک ناحیهى قهرهتهپهو رێگاى کهرکوک – داقووق لهدوو بۆسهى جیاوازدا.

 سهرهتا ههردوو برا (هێمن جهلال عیسى) و (قانع جەلال عیسى) کهدانیشتووى شارى کفرین بهبڕى حەوت دهفتهر دۆلار ئازادکران و دوو رۆژ دواى ئهوان ههریهک له (وەلید فهرهاد) دانیشتووى شارى کفرى .

دهروێش سهفهر خاڵى دوو رفێنراوهکهى شارى کفرى به ‌‌هاوڵاتى وت «دوو رفاندنى ههردوو خوشکهزاکهم چهند رۆژێک هیچ دهنگوباس و سۆراخێکیان نهبوو، بهڵام دهمانزانى بهرهو دۆڵ و ههردهکانى غهڕهو پهڵکانه براون» .

وتیشی «دواى چهند رۆژێک لهمۆبایلى یهکێک لهخوشکهزاکانم پهیوهندى کرا بهکهسوکارمان و سهرهتا داواى بڕه پارهیهکى زۆریان کرد بهڵام دواجار لهسهر حەوت دهفتهر دۆلار رێکهوتین بۆ ئازادکردنى قانع و هێمن سهرهڕاى بردنى ئۆتۆمبێلهکهیان لهجۆرى تۆیۆتا هیلۆکس».

پێش ئازادکردنیان چهند ههڵمهتێکى پشکنین و گهڕان کرا لهنزیک شوێنى رفاندنیان لهلایهن  هێزه ئهمنیهکان و پۆلیسى ناوچهکهوە، بهڵام هیچ سۆراخێکى فێنراوان نهبوو، تا دواتر چهکداران کە خۆیان بە داعش ناساندووە لهڕێگهی مۆبایلى رفێنراوهکانەوە پهیوهندیان کرد بهخێزان و کهسوکاریان و وتیان ڕفێنراوهکان ئازاد دەکەن لە بهرامبهر بڕه پارهیهکى دیاریکراو کە خۆیان بڕەکەیان دیاریکردبوو.

لهباشوورى قهرهتهپه ههریهکه له (قهحتان عهدنان) دانیشتووى ناحیهى سهعدیه و (مونیر عهلى) دانیشتووى خانهقین لهدوو کاتى جیاوازدا بهبڕى پێنج دهفتهر دۆلار ئازادکران .

هاوڵاتى چهند جارێک پهیوهندى به بهڕێوەبهرى پۆلیسى ناحیهى قهرهتهپهوە کردو ئامادهنهبوو وهڵامى پرسیارەکانی ‌ بداتهوهو.

لهدوا پێشهات و چارهنووسه ڕفێنراوهکانى لاى داعش،  محهمهد سعود  ئهندامى ئهنجومهنى ناحیهى قهرهتهپه  به ‌ وت «ههرچى ههوڵ و کۆشش ههیه ئێستا تهنها خزم و کهسوکارى رفێنراوهکان پێى ههڵدهستن  دهچن سهردانى کهسایهتى و سهرۆک هۆزهکانى ناوچهکانى خوارووى قهرەتهپه دهکهن بهتایبهت ئهوانهى وابزانن رۆڵیان ههبێت لهمیانگێڕى نێوان چهکدارهکان و کهسوکارى ڕفێراوهکان».

سه‌باره‌ت به‌ڕۆڵى لایه‌نه‌ فه‌رمی و ئیدارییه‌کانى ناوچه‌که‌ و پارێزگاى دیالە، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌ن وتى «هیچ لایه‌نێکى فه‌رمى و حکومى رۆڵیان نیه‌ له‌ به‌دواداچوون بۆ ئازادکردنیان، تائێستا دوو که‌س ئازادکراون و یه‌کێکیش کوژراوه‌و پێنج که‌سى دیکه‌ش ماون چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌سوکاریان بکه‌ونه‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌کدارانه‌ به‌رامبه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ک ئازاد بکرێن، بێئه‌وه‌ى هیچ واده‌یه‌ک بۆ گفتوگۆ یان ئازادکرنیان دیارى بکرێت».

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار