ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت

سه‌رجه‌م باره‌ بازرگانییه‌کان پشکنینیان بۆ ده‌کرێت ئه‌وکات ده‌خرێنه‌ بازاڕه‌کانه‌وه‌

4 ساڵ لەمەوپێش



 

عومهر فهتاح

بهڕێوهبهری گشتی گومرگ لهوهزارهتی دارایی و ئابووری رایگهیاند ئاڵوگۆڕی بازرگانى لهخاڵه سنورییهکانی نێوان ههرێم و ئێران دهستیپێکردووەتهوهو بهردهوام دهبێت، بهڵام بهکۆمهڵێک رێوشوێنى توندى تهندروستیدا رێگه دهدرێت کهلوپهل و خۆراک بهێنرێته ناو ههرێمهوه، بهڕێوهبهرایهتى مهرزى باشماخیش رایگهیاند سهرجهم باره بازرگانیهکان پشکنینی فیزیایی و کیمیایی و کوالێتیان بۆ دهکرێت، ئهوکات رێگه بهدهربازبوونیان دهدرێت.

لهرۆژى دووشهممه بۆ ماوهى 24 کاتژمێر بهبڕیارێک سهرجهم خاڵه سنوریهکانى نێوان ههرێمى کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران داخرا بهڕووى ئاڵوگۆڕى بازرگانیدا، پێشتریش هاتوچۆى گهشتیاری راگیرابوو تهنها رێگه بهو کهسانه دهدرا که بگهڕێنهوه خاوهنى رهگهزنامهى عێراقی بن.

ساماڵ عهبدولڕهحمان، بهڕێوهبهری گشتی گومرگ لهوهزارهتی دارایی و ئابووری لهلێدوانێکدا به‌‌ هاوڵاتى وت «دواى ئهوهى بهبڕیارێک ئاڵوگۆڕى بازرگانى راگیرابوو، لهکۆبوونهوهى ئهنجومهنى وهزیراندا بڕیاردرا جموجۆڵ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بهردهوام بێت، بهڵام به رهچاوکردن و جێبهجێکردنی ئهو بڕیارو رێنماییه تهندروستیانهى کهپێشتر بڕیارى لێدراوه لهخاڵه سنورییهکان جێبهجێبکرێت ئاڵوگۆڕه بازرگانیهکان بهردهوام دهبێت و راناگیرێت».

ههرێمی کوردستان حهوت خاڵی گومرگی لهگهڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا ههیه، که رۆژانه سهدان بارههڵگری کاڵا و پێداویستی رۆژانه هاوردهی ههرێم دهکرێت، کۆتایی ههفتهی رابردوو کۆماری ئیسلامی ئێران بهفهرمی رایگهیاند ڤایرۆسى کۆرۆنا گهیشتووهته ئهو وڵاتهو تائێستا حاڵهتهکانی گیانلهدهستدان بهرزبۆتهوه بۆ پانزه کهس.

لهههرێمی کوردستان و بهتایبهتی لهخاڵه سنورییهکان رێوشوێنی تهندروستی و ئهمنی توند گیراوهتهبهر بۆ ئهو گهشتیارانهی که لهئێرانهوه دهگهڕێنهوه ههرێمی کوردستان و هاتن و چوونی گهشتیاری راگیرا، بهڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی بهردهوامه.

بهپێى راگهیهندراوێکى دهروازهى نێودهوڵهتى باشماخ لهلایهن تیمی تایبهتهوه پشکنینى تهندروستی بۆ شۆفێرهکان دهکرێت و سهرجهم کهلوپهل و خۆراک و باره بازرگانیهکان رهوانهی یهکه پشکنینه جۆراوجۆرهکانی ناو دهروازهکه دهکرێن، بهمهبهستی پشکنینی فیزیایی و کیمیایی و کوالێتی و ههرجۆره پشکنینێکی دیکهی پێویست پاشان بارو کاڵای شیاوو دهرچوو لهپشکنینهکان رێگهپێدانی داخڵ بوون بهههرێمی کوردستانیان بۆ دهکرێ و لهلایهن هێزهکانی ئاسایشی باشماخهوه هاوڕێیهتییان دهکرێ تاشوێنی مهبهست.

پێشتر شاخهوان ئهبوبهکر، بهڕێوهبهری گومرگی دهروازهی نێودهوڵهتی باشماخ لهنزیک پێنجوێن، به هاوڵاتى راگهیاندبوو لهپێناو خۆپاراستن لهکۆرۆنا، چهند رێوشوێنێک گیراوهتهبهرو پشکنین بۆ ههموو کهسێک دهکرێت کهدهگهڕێتهوه، ئهو وتیشی «بۆ پاراستنی زیاتریش بڕیاری ئهوهدراوه ههموو باره بازرگانیهکان، شۆفێره ئێرانیهکان تاسنوری خۆیان دهیهێنن و لهوێوه دادهگیرێت و دووباره لهئۆتۆمبێلی کوردستان باردهکرێت و دههێنرێته ناوهوه«.

ئهو بهرپرسهی گومرگی دهروازهی باشماخ ئهوهشی خستهڕوو، ئهو شۆفێره کوردانهش لهژێر چاودێری و رێوشوێنی تهندروستیدا دهبن و پشکنینیان بۆ دهکرێت و ههموو زانیاریهکیان لێوهردهگیرێت.

سهبارهت بهو ئۆتۆمبێلانهی که سوتهمهنی دهگوازنهوه، شاخهوان ئهبوبهکر وتی «بۆ ئهوهی ئهزمهی بهنزین و نهوت دروست نهبێت، بڕیاردراوه تهنها رێگه بهئهوان بدرێت بێنه ناو خاکی ههرێمهوه، بهڵام ئهوانیش پشکنینیان بۆ دهکرێت و ههموو رێنماییهکانی وهزارهتی تهندروستییان تێدا جێبهجێدهکرێت».

لهکۆبوونهوهى دوێنێ سێشهممهى ئهنجومهنى وهزیراندا بڕیاردراوه گهشتی ناپێویست لهنێوخۆی ههرێمی کوردستان، یان ئهو گهشتیارانهی لهشارهکانی دیکهی عێراق دێنه ههرێم بۆ ماوهیهکی دیاریکراو سنووردار بکرێت و پشکنینی پێویستیش بۆ ههموو ئهو گهشتیارانه بکرێت کهدێنه ناو سنوورهکانی ههرێمی کوردستان.

 ههروهها بڕیاردراوه که بههیچ شێوهیهک رێگه بهقۆرخکردن و گرانکردنی شتومهک لهبازاڕهکانی ههرێمی کوردستان نادرێت و رێوشوێنی یاسایی تووند بهرامبهر سهرپێچیکاران دهگیرێتهبهر. چاوپۆشیش لهپشکنینی پزیشکی ئهوانهش ناکرێت کهدێنه ناو ههرێمی کوردستانهوه.

ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ که‌وتووه‌ته‌ سنوری قه‌زای پێنجوێنه‌وه‌و نزیکه‌ی (100) کیلۆمه‌تر له‌پارێزگای سلێمانی دووره‌، هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ شارۆچکه‌ی مه‌ریوان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ته‌نها (30) کیلۆمه‌تر له‌و شارۆچکه‌یه‌وه‌ دووره‌، رۆژانه‌ نزیکه‌ی (600) ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆری بارهه‌ڵگر ئاڵوگۆڕی بازرگانی ده‌که‌ن له‌و ده‌روازه‌یه‌وه‌و سه‌دان گه‌شتیاریش هاتوچۆی لێوه‌ده‌که‌ن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار