مه‌سعود بارزانى په‌یامێک به‌نیگه‌رانییه‌وه له‌سه‌ر کابینه‌که‌ى عه‌لاوى بڵاوده‌کاته‌وه
مه‌سعود بارزانى: وه‌ک هه‌رێمى کوردستان مافى خۆمانه کاندیدى وه‌زیره‌کان دیارى بکه‌ین
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى پارتى دیموراتى کوردستان رایگه‌یاند که هه‌رێمى کوردستان مافى خۆیه‌تى وه‌زیره‌کانى کابینه‌که‌ى عه‌لاوى و پشکى کورد دیارى بکات.
ئه‌مڕۆ 26ى شوباتى 2020 باره‌گاى بارزانى راگه‌یه‌ندراوێکى بڵاوکرده‌وه‌و سه‌باره‌ت به پێکهێنانى کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى عێراق، تێیدا هاتووه: " سه‌رۆک بارزانى تێبینى له‌سه‌ر شێواز و به‌رنامه‌ى کارى عه‌للاوى و میکانیزمى دیاریکردنى کاندیده‌کان هه‌یه بۆ پۆسته وه‌زارییه‌کانى حکوومه‌تى عێراق، ئه‌و میکانیزمه ڕه‌چاوى ماف و داواکاریى پێکهاته‌کان و تایبه‌تمه‌ندیى هه‌رێمى کوردستان ناکات".
ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى مه‌سعود بارزانى:
له‌پاش ڕاسپاردنى به‌ڕێز محه‌مه‌د عه‌للاوى بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تى تازه‌ى عێراق له چه‌ند میدیایه‌کى عه‌ره‌بى و کوردى وا بڵاو بووه‌ته‌وه که گوایه جه‌نابى سه‌رۆک بارزانى له‌به‌ر کێشه‌ى که‌سى و دانانى هه‌ندێ که‌سى نزیک له خۆى بۆ وه‌رگرتنى وه‌زاره‌ته‌کان کێشه‌ى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌للاوى و پڕۆسه‌ى پێکهێنانى حکوومه‌تى تازه‌دا هه‌یه.
لێره‌دا به گشت لایه‌ک ڕاده‌گه‌یێنین که ئه‌م بابه‌ته هیچ بنه‌مایه‌کى نییه و سه‌رۆک بارزانى تێبینى له‌سه‌ر شێواز و به‌رنامه‌ى کارى عه‌للاوى و میکانیزمى دیاریکردنى کاندیده‌کان هه‌یه بۆ پۆسته وه‌زارییه‌کانى حکوومه‌تى عێراق. ئه‌و شێواز و میکانیزمه ڕه‌چاوى ماف و داواکاریى پێکهاته‌کان و تایبه‌تمه‌ندیى هه‌رێمى کوردستان ناکات و به دڵنییاییه‌وه ده‌بێته هۆى قووڵتربوونى قه‌یرانه سیاسییه‌کانى عێراق.
به‌لاى سه‌رۆک بارزانییه‌وه ناوى که‌سه‌کان ئه‌وله‌وییه‌ت نییه به‌ڵکو ئه‌وه‌ى گرنگه پابه‌ندبوونى هه‌موو لایه‌که بۆ ئه‌وه‌ى بنه‌ماکانى شه‌راکه‌ت و هاوسه‌نگى و ته‌وافوق له پڕۆسه‌ى سیاسى و حکوومه‌تى داهاتوودا ڕه‌چاو بگیرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا هه‌روه‌ک چۆن هه‌ندێ لایه‌ن به‌ڕێز عه‌للاویان بۆ پۆستى سه‌رۆک وه‌زیران کاندید کردووه، هه‌رێمى کوردستانیش مافى خۆیه‌تى کاندیدى بۆ پۆسته وه‌زارییه‌کان هه‌بێت و پێویسته ڕێز له‌و مافه‌ى هه‌رێمى کوردستان بگیرێت.
باره‌گاى بارزانی
26ـى 2ـى 2020