وه‌زاره‌تى دارایى بۆ فه‌رمانبه‌ران: له‌مه‌ودوا ده‌رماڵه‌ى جوگرافى خه‌رج ده‌کرێت
له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه خه‌رجکردنى ده‌رماڵه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى بڕیاریدا به خه‌رجکردنه‌وه‌ى ده‌رماڵه‌ى شوێنى جوگرافى و به‌پێى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌ته‌که که له 9 خاڵ پێکهاتووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 26ى شوباتى 2020 وه‌زاره‌تى دارایى به‌پێى رێنمایى ژماره 7ى که له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى دیراسات و لێکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتى ژمێریاریى وه‌زاره‌ته‌که‌وه ده‌رچووه و ئاراسته‌ى گشت وه‌زاره‌ته‌کان و فه‌رمانگه‌کانى نه‌به‌ستراو به وه‌زاره‌ت کراوه، ئاماژه به خه‌رجکردنى ده‌رماڵه‌ى شوێنى جوگرافى کارمه‌ند و فه‌رمانبه‌ران ده‌کات.
بڕیاره‌که‌ش له 1-1-2020ه‌وه جێبه‌جێده‌کرێت، ئه‌وه‌ش دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قائیعى کوردستان.
رێنماییه‌که‌ى وه‌زاره‌تى دارایی، ژماره 9/4/2324ى به‌سه‌ره‌وه‌یه و له 25-2-2020 ده‌رچووه و واژۆى ئاوات جه‌ناب، وه‌زیرى دارایى و ئابووریى به‌سه‌ره‌وه‌یه و تێیدا هاتووه، ئاماژه به کۆنووسى لیژنه‌ى ده‌رماڵه ژماره 3 له 10-11-2012 و پاڵپشت به یاساى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى عێراقى فیدراڵ ژماره 22ى ساڵى 2008 و خاڵى پێنجه‌مى رێنمایى ژماره 21ى ساڵى 2008 پێتان راده‌گه‌یه‌نین، که‌وا ده‌رماڵه‌ى شوێنى جوگرافى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه خه‌رجده‌کرێت:
ده‌قى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى:
1- بڕى 60 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ى له شوێنه دووره‌کان کار ده‌که‌ن.
2- بڕى 50 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ى له لادێکان کار ده‌که‌ن.
3- بڕى 40 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ى له سه‌نته‌رى ناحیه‌کان کارده‌که‌ن.
4- بڕى 30 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ى له سه‌نته‌رى قه‌زاکان کارده‌که‌ن، جگه له قه‌زاکانى سه‌نته‌رى پارێزگاکان.
5- بڕى 20 هه‌زار دینار بۆ ئه‌وانه‌ى له سه‌نته‌رى پارێزگاکان کار ده‌که‌ن، جگه له‌وانه‌ى گواستنه‌وه‌ى به‌خۆڕایى ده‌یانگرێته‌وه.
6- هه‌ر فه‌رمانبه‌رێک سوودمه‌ند بێت له (گواستنه‌وه‌ى به‌خۆڕایی) مافى پێدانى ده‌رماڵه‌ى شوێنى جوگرافى نییه.
7- ده‌بێت لایه‌نى کارگێڕى و خۆیه‌تى فه‌رمانگه، مانگانه فه‌رمان بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ده‌ربکه‌ن، که ئۆتۆمبێلى میرى یان کرێى هاتووچۆ ده‌که‌ن و به‌رپرس ده‌بن له خه‌رجکردنى ئه‌م ده‌رماڵه‌یه.
8- کار به هیچ رێنماییه‌کى تر ناکرێت.
9- ئه‌م رێنماییه جێبه‌جێده‌کرێت له‌دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى له رۆژنامه‌ى وه‌قائعى کوردستان