مه‌سعود بارزانى په‌یوه‌ندى به‌ هاوسه‌رۆکانى یه‌کێتییه‌وه‌ ده‌کات

رزگار حه‌مه‌ محێدین، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تیى یه‌کێتى بۆ ‌هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

ئهندامێکى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى دهڵێت راى جیاواز هەیە نهک ناکۆکى لهنێوان ههڤاڵانى ئهنجومهنى سیاسى و سهرکردایهتیدا لهسهر دهسهڵاتهکان و بهڕێوهبردنى یهکێتى ئهوهش لهپێناو نوێبوونهوهى بهرنامهکانى حزبهکهیه.

رزگار حهمه محێدین، ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ هاوڵاتى ئهوه ئاشکرادهکات که مهسعود بارزانى، سهرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان بهتهلهفون پیرۆزبایى له بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى هاوسهرۆکانى یهکێتى کردووه.

ههروهها دهشڵێت «لهناو یهکێتیدا پڕکردنهوهى شوێنى مام جهلال کاتى زۆر دورو درێژى پێویستهو هیچ هێزێک ناتوانێت شوێنهکهى پڕبکاتهوه تهنها دهتوانین پهیڕهوو بهرنامهکانى جێبهجێ بکهین».

رزگار حهمه محێدین باس لهیاساى نوێى ههڵبژاردنهکانى عێراق دهکات  کهکورد زهرهرمهند دهبێت و ئهو لایهنه سیاسییانهى یهک دوو کورسیان ههیه رهنگه نهگهنه ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق.

هاوکات، ئهوهش دووپاتدهکاتهوه کهرکوک جێى بایهخى حزبهکهیهتى و لهکۆى (124) ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى (32)یان خهڵکى کهرکوکن و بهرنامهى تایبهتیان بۆ خزمهتکردن دهبێت لهو شارهدا.

هاوڵاتى: دهسهڵاتهکانى ئهنجومهنى سیاسى لهگهڵ ئهنجومهنى سهرکردایهتى چۆن رێکخراوه؟

رزگار حهمه محێدین: ئهنجومهنى باڵاى سیاسى و هاوسهرۆک و ئهنجومهنى سهرکردایهتى و مهکتهبى سیاسى ههموو ئۆرگانهکانى یهکێتى نیشتمانى کوردستان تهواو دهکات و تهواوکهرى یهکترن.

پهیڕهوى ناوخۆى یهکێتى پهسهندکراوه، تهنها ئهو ماددهیه پهسهند نهکراوه کهپهیوهندى بهئهنجومهنى باڵاى سیاسییهوه ههیه، ئهویش هێڵدراوه بۆ لیژنهیهک کە لهنێوان سهرکردایهتى یهکێتى و ئهنجومهنى باڵاى سیاسى پێکهاتووه بهیهکهوه دهسهڵات یان سیاغهى دهسهڵات و ئهرکهکانى ئهنجومهنى باڵاى سیاسى یهکێتى دهکهن و لێکتێگهشتنى تهواو ههیه.

راى جیاواز هەیە نهک ناکۆکى لهنێوان ههڤاڵانى ئهنجومهنى سیاسى و سهرکردایهتیدا لهسهر دهسهڵاتهکان و بهڕێوهبردنى یهکێتى

 

هاوڵاتى: بهڵام باس لهوه دهکرێت ئهنجومهنى باڵاى سیاسى دهیهوێت دهسهڵاتیان ههبێت نهک تهشریفاتى بن؟

رزگار حهمه محێدین: تائێستا بهفهرمى شتى لهو بابهته نییهو لیژنهى بۆ پێکهێندراوه، یهکێتى پهیڕهوێکى زۆر مهدهنیانهى پهسهندکردووه لهزمنى ئهوانهدا دهسهڵاتى ئهنجومهنى سیاسى بهماددهیهک تێیدا جێگیر دهکرێت.

دهسهڵاتى سکرتێرى گشتى دابهشکراوه بهسهر ئۆرگانه جیاوازهکانى یهکێتیداو ئێستا قۆناغهکه گۆڕاوهو قۆناغێکى تازه بووه لهدواى ههڤاڵ مام جهلال سیستمى یهکێتى هاوسهرۆکییه، ئهندامى مهکتهبى سیاسى بووەته سیفه نهک دهسهڵاتى ههبێت، واتا ئهو کهسانهى دهبنه کارگێڕى مهکتهبى سیاسى یا ئهندامى مهکتهبى سیاسى پلهى مهکتهبى سیاسى دهبێت کههاتهوه ناو ئهنجومهنى سهرکردایهتى سیفهتى مهکتهبى سیاسى لهسهر لادهچێت و وهکو ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتى مامهڵهى لهگهڵ دهکرێت.

ئهنجومهنى سیاسى یهکێتى دهسهڵاتى زۆر گهورهیان بۆ دانراوه، ئهوان پارێزهرى پهیڕهوى ناوخۆى یهکێتى نیشتمانى کوردستانن، ئهوه دهسهڵاتێکهو هیچ ئۆرگانێک ناتوانێت پێشێلى پهیڕهو بکات، لهههر شوێنێک پێشلى پهیڕهو بکرێت ئهنجومهنى باڵاى سیاسى دێنه سهر خهت دهتوانێت بهدواداچوون و لێپێچینهوهکهش بکات.

ههروهها لهحاڵهتى نهخوازراودا بانگهێشتکردنی سکرتێرى ئهنجومهنى سهرکردایهتى و هاوسهرۆکانى یهکێتى بۆ کۆبوونهوهو پێشنیارو رێنمایى دهتوانێت دهربکات، ئهوانهش دهسهڵاته کهئهنجومهنه سیاسییهکه ههیهتى، لهناو یهکێتى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتیی زۆرترین دهسهڵاتى ههیه.

هیچ هێزێک نییه لهناو یهکێتیدا شوێنى مام جهلال وا بهئاسانى پڕبکاتهوه، ئهگهر لههاوسهرۆکانى یهکێتیش بپرسى ئهوانیش ههمان بۆچوونیان ههیه، پڕکردنهوهى شوێنى مام جهلال پێویستى بهکاتێکى دورودرێژه

 

هاوڵاتى: ئهوهى بهڕێزتان باسى دهکهن دهسهڵاتێکى تهشریفاتییه، ئهنجومهنى باڵاى سیاسى داواى دهسهڵاتێک دهکهن کهبتوانن بڕیار بهدهست بن؟

رزگار حهمه محێدین: راوێژکردن و تهشریفاتى نییه که تۆ دهڵێیت، پارێزهرى پهیڕهوى ناوخۆى یهکێتین، واتا لهههر بڕگهیهک لهبڕگهکانى پهیڕهوى ناوخۆو لهههر ئۆرگانێکى یهکێتى و ههر پێشێلکارییهک لهپهیڕهو واتا دهسهڵاتى بڕیاردانهو بڕیار لهسهر ئۆرگانێک دهدهن کهپێشێلى کردبێت.

مهسعود بارزانى، سهرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان بهتهلهفون پیرۆزبایى له بافڵ تاڵهبانى و لاهور شێخ جهنگى هاوسهرۆکانى یهکێتى کردووه.

 

هاوڵاتى: ئهوانهى دهبنه ئهندامى مهکتهبى سیاسى یهکلایی کراوهتهوه؟

رزگار حهمه محێدین: (10) مهکتهبمان ههیه لهناو یهکێتى، نۆ دانهیان بهرپرسى مهکتهبهکان دهبنه ئهندامى مهکتهبى سیاسى و مهکتهبى دارایى راستهوخۆ پهیوهندى بههاوسهرۆکانى یهکێتییهوه ههیه.

تائێستا دیارى نهکراوه ئهندامانى مهکتهبى سیاسى ژمارهیان چهند کهس دهبێت، بهڵام بڕیار لهسهر ئهوه دراوه که پێنج کارگێڕى مهکتهبى سیاسى دهبێت.

لهناو ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى کۆمسیۆنێکمان ههیه چاودێرى خهرجییه داراییهکانى یهکێتى دهکهن، خۆتان دهزانن دهسهڵاتى هاوسهرۆکانى یهکێتى دهسهڵاتى جێبهجێکردنیان ههیه، بهڵام کۆمسیۆنهکهى ناو ئهنجومهنى سهرکردایهتى چاودێرى دارایى یهکێتى دهکات.

ههڵبژاردنهکانیش میکانیزمیان بۆ ئاماده کراوه، لهچهند رۆژى ئاینده سهرۆک و سکرتێرو بڕیاردهرى ئهنجومهنى سهرکردایهتى ههڵدهبژێردرێن، دواتر کارگێڕهکانى مهکتهبى سیاسى، ئهوهش بهپێى کۆمهڵێک مهرجه کهدیاریمان کردووه.

یهکێتى نیشتمانى کوردستان ههر لهسهرهتاى دامهزراندنییهوه رێکخراوێکى سیاسیى فره مینبهر بووه، پێشمانوایه ئهگهر رێککهوتن و تهوافوق بکرێت کارێکى زۆر باشه، بهڵام لهئهنجامدا بهههڵبژاردن دهکرێت

 

هاوڵاتى: باس لهوه دهکرێت ئهو پێنج کارگێڕ مهکتهب سیاسییه لهگهڵ سهرۆک و جێگرو بڕیاردهرى سهرکردایهتى یهکێتى بهتهوافوق دادهنرێت؟

رزگار حهمه محێدین: ئهمه قسهیه کراوه، چونکه ههڵبژاردن لهههموو ئۆرگانهکان دهکرێت ئهو (124) ههڤاڵه ئهندام سهرکردایهتییهى که لهوێن لهیهک دوو رۆژى داهاتوو فۆڕممان بۆ دیارى کردوون، ههریهک لهوانه بۆ ئهو پۆستانه دهتوانێت خۆى کاندید بکات، ههڤاڵانى سهرکردایهتى یهکێتى دهنگى لهسهردهدهن، ئهوه قسهى پشتى کۆبوونهوه فهرمییهکانه، نازانم چۆنهو چۆن نییه، بهڵام تائێستا هیچ کهسێک دیارى نهکراوه.

یهکێتى نیشتمانى کوردستان ههر لهسهرهتاى دامهزراندنییهوه رێکخراوێکى سیاسیى فره مینبهر بووه، پێشمانوایه ئهگهر رێککهوتن و تهوافوق بکرێت کارێکى زۆر باشه، بهڵام لهئهنجامدا بهههڵبژاردن دهکرێت، رهنگه بۆ ههر پۆستێک دوو تا سێ کهس خۆى کاندید بکات.

هاوڵاتى: بهکردارى رێککهوتن لهنێوان کۆسرهت رهسوڵ و هاوسهرۆکانى یهکێتى کراوه لهسهر دهسهڵاتهکانى هاوسهرۆکانى یهکێتى؟ ئایا پهیوهندى بهکوڕانى کۆسرهت رهسوڵهوه ههیه کهپۆستیان لهکارگێڕى مهکتهب سیاسیی یا سهرۆک و جێگرى ئهنجومهنى سهرکردایهتیی ههبێت؟

رزگار حهمه محێدین: له رۆژنامهى هاوڵاتییهوه دهمهوێت ئهوه رابگهیهنم که ناکۆکى لهنێو یهکێتی و کاک کۆسرهت و هاوسهرۆکانى یهکێتیى نییه، راى جیاواز  ههیه بۆ دهسهڵاتهکان و بهڕێوهبردنى یهکێتى.

ههموو ههوڵهکان چ جهنابى کاک کۆسرهت رهسوڵ که سهرۆکى ئهنجومهنه سیاسییهکهیهو چ ههڤاڵانى هاوسهرۆکى یهکێتى و ئهندامانى سهرکردایهتى لهههوڵى ئهوهدان یهکێتى بهرهو نوێبوونهوهو قۆناغێکى تازهو بهرنامهیهکى نوێ ههنگاو بنێت، ههمووشیان لهههوڵى دهوڵهمهندکردنى پهیڕهوو پڕۆگرامى یهکێتین ئهوه گفتوگۆو نیقاش بووه.

نه ههڤاڵ کۆسرهت رهسوڵ و نه ههڤاڵانى دیکه ئهوهنده داکۆکییان لهسهر پۆستهکان نهکردووه، ئهوهندهى ههوڵهکانیان بۆ ئهوهیه ئۆرگانهکانى یهکێتى دهوڵهمهند بکهن بهبهرنامهى نوێ، رهنگه قسه لهسهر ئهوه ههبێت دهسهڵاتهکان بهشێوهیهک لهشێوهکان دابهشبکرێت بهسهر ئۆرگانهکان، بهڵام تهنها  بۆ بهرنامهو ئۆرگانهکانه نهک بۆ پۆست تا دهسهڵاتى هاوسهنگ بۆ یهکێتى نیشتمانى کوردستان ههبێت تا ههموو پێکهوه یهکێتى تهواو بکهن.

هاوڵاتى: ئایا ململانێیهکى واقعى دهبینرێت لهنێوان جیلى نوێى یهکێتى و نهوهى کۆنى یهکێتى؟

رزگار حهمه محێدین: لهوهش بیروڕاى جیاواز ههیه نهک ململانێ، رهنگه کۆمهڵێک لهههڤاڵانى پێشوو کۆمهڵێک بهرنامهو پڕۆگرامى سهردهمى خۆیان پێبووه، ئێستا کۆمهڵێک ههڤاڵى تازه هاتۆته پێشهوه ههڵگرى کۆمهڵێک ئهفکارو بهرنامهو پڕۆگرامى تازهیهو دهیهوێت یهکێتى بهفۆرمێکى نوێ بێته مهیدانهوه، سهرچاوهى گفتوگۆو حیوارى ههموو لایهکه.

دیاره لهناو یهکێتى ژمارهیهکى زۆر لهخهڵکى نوێ و خوێنى نوێ هاتوونهته پێشهوه کهخهڵکانى ئهکادیمی و شارهزان، بهتەئکید دهنگ و رهنگیان لهناو ئهنجومهنى سهرکردایهتى، ئهو بهرنامانهى کهههیانه دهیانهوێت بهرجهستهى بکهن.

ئێستا هاوسهرۆکانى یهکێتى و مهکتهبى سیاسى و ئهنجومهنى باڵاى سیاسى و ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى کۆى ههموویان پێکهوه توانیویانه رۆڵى مام جهلال پڕبکهنهوه

 

هاوڵاتى: رۆژى 23ى شوبات ههدهپه بهیهک رۆژ هاوسهرۆکانى ههڵبژارد، بهڵام یهکێتى له 21ى 12ى 2019 تائێستا هێشتا کارهکانى کۆنگرهى تهواو نهکردووه؟ بۆچى؟

رزگار حهمه محێدین: تێپهڕاندنى  قۆناغ و دۆخى یهکێتى نیشتمانى کوردستان قورس بووه، تێپهڕاندنى قۆناغێک بووه که ههڤاڵ مام جهلال کهچهترى کۆکهرهوهى نهک ههر یهکێتى، چهترى کۆکهرهوهى ههموو پارته سیاسییهکانى کوردستان بووه، بهئاسانى نهبووه که سهید سیستانى وتوویهتى مام جهلال سهمام امانى عێراقه.

مام جهلال که سکرتێرى یهکێتى نیشتمانى کوردستان بووه رێنمایى و بهرنامهى مهکتهبى سیاسى و سهرکردایهتى و ئهنجومهنى ناوهندى داڕشتووه و شتهکان له مام جهلالهوه وهرگیراوه.

ئهوهى ئێستا قۆناغى دواى کۆچى دوایى مام جهلاله کۆمهڵێک ئۆرگانى نوێ کراوهتهوه، چونکه ئهو رۆڵهى مام جهلال له رابردوودا گێڕاویهتى، ئێستا نهگهیشتوونهته ئهو قهناعهتهى که بتوانرێت ئهمڕۆ لهم قۆناغهدا تێبپهڕێندرێت، بۆیه ئێستا هاوسهرۆکانى یهکێتى و مهکتهبى سیاسى و ئهنجومهنى باڵاى سیاسى و ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى کۆى ههموویان پێکهوه توانیویانه رۆڵى مام جهلال پڕبکهنهوه، ئهوه وایکردووه که کۆنگره درێژه بکێشێت.

ئێستا پهیڕهوى ناوخۆ کۆتایى پێهاتووهو تهنها ئهو ماددهیه نهبێت که پهیوهندى بهئهنجومهنى باڵاى سیاسییهکهوه ههیه، ئهویش لهماوهى (15) رۆژى دیکه تهواو دهبێت.

ههروهها ههڵبژاردنى بهرپرسان بۆ ئۆرگان و مهکتهبهکان ماوهتهوه، ئهوهش لهماوهیهکى ئایندهدا ههمووى تهواو دهکرێت.

هاوڵاتى: پێشتر جێگرى سهرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکانى عێراق بوویت که دواتر ههڵوهشێندرایهوه بهبڕیارى پهرلهمانى عێراق، ئهو یاساى ههڵبژاردنه نوێنهى ئێستا لهزهرهرى کورددایه یان نا کهبازنهى ههڵبژاردنهکان لهسهر ئاستى قهزا دهبێت نهک پارێزگا؟

رزگار حهمه محێدین: یاساى ههڵبژاردن که لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق دهنگى لهسهر درا پێشتر ئامادهکارى بۆ کرابوو، ههم لهلایهن بهرههم ساڵح سهرۆک کۆمارى عێراق دواتر له رێگهى ئهنجومهنى وهزیرانى عێراقهوه.

ئهم یاسایه یاسایهکى نوێیهو بهتهنها بۆ نهتهوهیهکى دیارى کراو دهرنهکراوهو کۆى عێراق دهگرێتهوه، نهک بهتهنها کورد پێکهاتهکانى تر لهپیادهکردنى یاساى ههڵبژاردن تێیدا زهرهرمهند بن.

ئهو حزبه بچووکانهى که رێژهى دهنگهکانیان لهئاستى باش نهبووهو کورسى کهمیان هێناوه لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، زهرهرمهندى باش دهبن لهو پرۆسهیه بهپێى یاساى نوێى ههڵبژاردن لهعێراقدا.

بهپێى یاساى پێشوو لهعێراقدا (19) بازنهى ههڵبژاردن ههبووه بۆ (18) پارێزگاى عێراق، تهنها پارێزگاى بهغداد دوو بازنهى ههڵبژاردن  که لهبازنهى کهرخ و رهسافه پێکهاتبوو، بهڵام بهپێى یاساى نوێى ههڵبژاردن دهڵێت ههر پارێزگایهک ببێته چهند بازنهیهک بهپێى قهزاکان و ژمارهى دانیشتوانیان، ئهوه کاریگهرى نهرێنى زۆرى ههیه لهسهر رێژهى فهوتاندنى دهنگهکان دهبێت و دهنگێکى زۆر زۆر دهفهوتێت.

رهنگه لهههندێک بازنه لهسهدا 70ى دهنگهکان بفهوتێت، ئهوه کاریگهرى خراپى ههیه، لهههندێک پارێزگا کهپێکهاتهکانى ههمهجۆرن وهک پارێزگاى کهرکوک و شارۆچکهکانى خانهقین و دوزخورماتوو ئهو پێکهاتانهى که رێژهى دهنگهکانیان لهناو ئهو پارێزگایه پارچه پارچهیه بهتاکید ئهوه زیانى زۆریان بهردهکهوێت.

هاوڵاتى: بهڵام سهرۆک کۆمار که کورده ئهندامى سهرکردایهتى یهکێتییه لیژنهى پێکهێنابوو بۆ پرۆژهیاساى ههڵبژاردن، چۆن دهکرێت واژۆ لهسهر یاسایهک بکات که بهزیانى کورد دهشکێتهوه؟

رزگار حهمه محێدین: ئهو یاسایه تهنها بۆ کورد دهرنهکراوه بۆ ههموو عێراقه، ئهو بابهته لهئهنجامى دیراسهى کۆمهڵێک شوێن بووهو ئهنجومهنى وهزیرانى عێراقیش پێداچوونهوهیان پێداکردووه، رهنگه ئهو پرۆژهیاسایهى لهلایهن سهرۆکایهتى کۆمار ئاماده کرابوو وهکو خۆى پرۆژهکه پهسهند نهکرابێت، حاڵهتهکه بۆ ههموو عێراقهو پێکهاتهى دیکهش لێى زهرهرمهند دهبێت نهک تهنها کورد.

بۆ نموونه ئهگهر بڵێن بازنهى رانیه ئهگهر یهکێتى نیشتمانى کوردستان له رانیه کاندیدێکى (50) ههزار دهنگ بهدهستبهێنێت، ئهگهر کاندیدى لایهنهکانى گۆڕان یا کۆمهڵ  یا یهکگرتوو لهخوار ئهو دهنگهوه بیهێنن ئهوه دهنگهکانیان ههمووى دهفهوتێت

 

هاوڵاتى: بهو پێیهى لهکۆمسیۆن بوویت بهپێى یاسا نوێیهکهى ههڵبژاردن ئهگهر ههڵبژاردن ئهنجامبدرێت کورد چهند کورسى لهدهستدهدات کهئێستا خاوهنى (58) کورسیه لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق؟

رزگار حهمه محێدین: ئهوه هیچ کهسێک نایزانێت، تائێستا بازنهکان هیچیان دیارى نهکراون و دهسهڵات دراوهته لیژنهى یاسایى لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق که بازنهکان دیارى بکات، دهبێت لیژنهى یاسایى زۆر بهوردى بازنهکان دیارى بکات بۆ ئهوهى ههوڵى تهواوبدات تا کهمترین دهنگى هاووڵاتى بفهوتێت کهمافێکى سهرهتایى ههموو تاکێکى عێراقییه.

تهنانهت لهناو پارێزگاى سلێمانى ئهگهر وهکو سامپڵ وهریبگرین رهنگه دهنگى کۆمهڵێک لایهنى سیاسى بهپێى ئهو بازنانه دابهشبکرێت بفهوتێت،  بۆ نموونه ئهگهر بڵێن بازنهى رانیه ئهگهر یهکێتى نیشتمانى کوردستان له رانیه کاندیدێکى (50) ههزار دهنگ بهدهستبهێنێت، ئهگهر کاندیدى لایهنهکانى گۆڕان یا کۆمهڵ  یا یهکگرتوو لهخوار ئهو دهنگهوه بیهێنن ئهوه دهنگهکانیان ههمووى دهفهوتێت

رهنگه کۆمهڵێک حزب و لایهنى سیاسى دهنگێکى زۆریان لهپارێزگاکاندا بفهوتێت که کاندیدهکهیان لهو بازنهیهدا دهرنهچێت، سهرجهم دهنگهکانیان لهناو ئهو بازنهیهدا دهفهوتێت که دیارى کراوه.

هاوڵاتى: ئێستا لیستى حزب و لایهنى سیاسى نهماوهو لهسهر بنهماى تاک خۆ کاندیدکردن دهبێت، ئهمه گرفت بۆ حزبه سیاسییهکان دروست ناکات؟

رزگار حهمه محێدین: بهڵێ ئێستا حزب ناتوانێت بهپێى یاساى ههڵبژاردنى عێراق لیستى ههبێت، ئهوهش جارێکى دیکه گرفت دروستدهکات، چونکه ههموو تاکێکى عێراقى که تهمهنى گهشتبێته (28) ساڵ دهتوانێت خۆى بپاڵێوێت لهیهکێک لهو بازنانهى که دیارى دهکرێت.

ئهمه مهترسى ههیه لهسهرکهوتنى کهمترین خهڵکانى پسپۆڕو شارهزا بۆ گهشتنیان بهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق، رهنگه لهههندێک بازنه سهرۆک عهشیرهتێک نفوزو لایهنگرێکى باشى ههبێت بتوانێت خۆى یان کاندیدهکانى سهربخات.

ههمیشه لهئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق کهحزبى سیاسى لیستى ههبووهو پهرلهمانتارى ههبووه، ئهو حزبه بهرپرسیار بووه بهرانبهر خهڵک، ئهگهر کاندیدی ههبووبێت بۆ وهزارهتهکان، ئهگهر کهموکوڕیشى ههبووبێت خهڵک رووى دهمى کردووهته ئهو حزبه سیاسییهى وهزیرهکهى ههبووه، بهڵام بهپێى یاساى نوێى ههڵبژاردن بهرپرسیارێتى ناکهوێته سهر حزب، کاندیدى تاک و فهردییه، ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق که (329) ئهندامى ههیه، رهنگه کهههڵبژاردن کرا لهخهڵکانى زۆر ئایدۆلۆژیاى جیاواز پێکبێت و رێککهوتن و پێکهێنانى حکومهت لهعێراقدا ئاستهنگێکى زۆر رووبهڕووى دهبێتهوه.

تورکمان لهپارێزگاى کهرکوک زهرهرمهندى یهکهم دهبێت دواتریش کورد لهههڵبژاردنهکاندا

 

هاوڵاتى: بۆ کهرکوک بهتایبهت که پێکهاتهى جیاوازى تێدایه بۆ کورد چ زیانێکى دهبێت؟

رزگار حهمه محێدین: ئهم زیانانهى یاساى ههڵبژاردن تهنها لهپارێزگاکانى ههرێمى کوردستان نابێت بهڵکو لهبهسرهو نهجهف و بهغداو کهرکوکیش زیانى دهبێت.

رهنگه له پارێزگاى کهرکوک کهکاریگهرى نهتهوهکان و پێکهاتهکان جیاوازن، کێشهکه ئهوهیه که ناوچهیهکى جیا نییه کهتهنها کورد یا تورکمانى تێدا بێت، تهنها عهرهبى سوننه له حهویجه زهرهر ناکات کهژمارهى دهنگدهرانى (301) ههزار کهسه، ئهوان بێ کێشه دهبن، بهڵام تورکمان لهپارێزگاى کهرکوک زهرهرمهندى یهکهم دهبێت دواتریش کورد لهههڵبژاردنهکاندا.

هاوڵاتى: کهرکوک دواى 16ى ئۆکتۆبهر که راکان سهعید جبورى بهوهکالهت پارێزگارى کهرکوکه لایهنه سیاسییهکان و بهشێک لههاوڵاتیان دهڵێن دۆخهکه خراپه، ههوڵهکانى یهکێتى بۆ دانانى پارێزگارێکى کورد گهیشتووه بهچى؟

رزگار حهمه محێدین: دهبوو پێشووتر ههموو لایهنهکان ئیشیان لهسهر بکردایه بابهتهکه دواکهوت دواتر ئهنجومهنى پارێزگاى کهرکوک کارهکانیان راگیرا بهپێى بڕیارى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق.

ئهوکات لهکۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکان بووین بڕیاربوو له 1ى نیسانى 2020 ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگا بکرێت، ئهگهر ئهوه بکرایه پێموابوو ئاڵوگۆڕى دهسهڵاتى پارێزگار خێراترو باشتر دهبوو، بهڵام یاساى کۆمسیۆن و ههڵبژاردن گۆڕاو ستافى کۆمسیۆنیش گۆڕا، ئهمه واىکرد راکان سهعید لهشوێنى خۆى بمێنێتهوه.

ئێستاش ئهوهى کهههیه ئهگهر ئهم حکومهته نوێیهى عهلاوى بێته پێشهوه، یهکێک لهبهڵێنهکانى بهخهڵک و لایهنه سیاسییهکانى داوه وتوویهتى لهماوهى یهک ساڵ ههڵبژاردنى پێشوهخته دهکرێت.

 ئهگهر ههڵبژاردنى پێشوهخته بکرێت دهبێت ههڵبژاردنى ئهنجومهنى پارێزگاکان و ئهنجومهنى نوێنهران پێکهوه بکرێت که بهش بهحاڵى خۆم پێموایه کارێکى سهخته بتوانرێت لهماوهى یهک ساڵدا ههڵبژاردن بکرێت، چونکه ئهو دادوهره بهڕێزانهى ئێستا هاتوونهته ناو کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکانى عێراق لهکارى دادوهرییهوه هاتوونهته سهر دامهزراوهیهکى ههڵبژاردن که به راستى  کارو بهرنامهکانى هونهرى و ورد و ژمێریاریی و پسپۆڕیشه، جگه لهوهش کههاتوونهته ناو کۆمسیۆن سهرجهم بهڕێوهبهره گشتییهکان و بهڕێوهبهرى هۆبهو بهشهکانیان لابردووهو خهڵکى دیکهیان هێناوهته شوێنیان، ئهو ماوهى یهک ساڵه زۆر کهمه بۆ ئهنجامدانى ههڵبژاردن و ئهستهمه لهو ماوهیهدا ههڵبژاردن بکرێت، رهنگه لهماوهى یهک ساڵدا تهنها بتوانرێت پهیکهرى دامهزراوهى کۆمسیۆن رێکبخرێتهوه کهئێستا دهستیان به رێکخستنهوهى کارهکانى ناو کۆمسیۆن کردووه.

ئهو خهڵکانهى که لهوێ بوون ههم شارهزابوون و ئهزموونیان پهیدا کرد، تێیدا بوو (14) ساڵ لهناو کۆمسیۆنى ههڵبژاردنهکاندا بووه دوورخراوهتهوهو گواستراونهتهوه بۆ بهڕێوهبهرایهتییهکانى وهزارهتى دیکه، ههموو ئهوانه دهیان خول و راهێنانى تایبهتیان بۆ کرابووهوهو پسپۆرییان ههبوو، ههندێک فهرمانبهرى ناو نووسینگهى نیشتمانى کۆمسیۆن لهبهغدا زیاتر له (200) ملیۆن دینارى تێدا خهرجکراوه تهنها لهخول و راهێنانهکان لهدهرهوهى وڵات و ههموو ئهوانه دوورخراونهتهوه، ههروا بهئاسانى نییه بێت خهڵکى تازه بهێنیته ناو کۆمسیۆنهوه کههیچ شارهزایى و پسۆڕییهکى نهبێت  و بتهوێت لهماوهى ساڵێکدا ههڵبژاردن بکرێت.

هاوڵاتى: ئایا ئهنجامى ههڵبژاردن لهعێراقدا بهشێوهى ئهلیکترۆنى وهک ساڵى 2018 دهبێت، یا جیاکردنهوهى دهنگهکان بهدهست دهکرێت؟

رزگار حهمه محێدین: بهپێى یاساى نوێى ههڵبژاردن جیاکردنهوهى دهنگهکان ههر بهئهلیکترۆنى دهبێت و ئامێره ئهلیکترۆنییهکان ئهرکهکانى خۆیان جێبهجێ کردووهو هیچ کێشهیهکى نهبووه.

لهههڵبژاردنى پێشووى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق کهئهو ئامێره ئهلیکترۆنیانه بهکارهێندرا بۆ جیاکردنهوهى دهنگهکان کۆمهڵێک گلهیى و گازندهو سکاڵا ههبوون، بهڵام لهزۆرێک لهپارێزگاکاندا لهسهدان بنکهدا جیاکردنهوهى دهنگهکان بهدهست کران و هیچ دهرئهنجامێکى جیاوازى نهبوو لهگهڵ ئامێره ئهلیکترۆنییهکاندا.

ئێستا سهرکردایهتییهکى نوێ بۆ یهکێتى ههڵبژێردراوهو زۆرینهشى خهڵکى کهرکوکهو لهسهر بازنهى کهرکوک بوونهته ئهندامى سهرکردایهتى که له (124) ههڤاڵى ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى (32) ههڤاڵیان خهڵکى کهرکوکن.

 

هاوڵاتى: خهڵکى کهرکوک رهخنهیان زیاتر لهیهکێتى ههیه وهک لهلایهنهکانى دیکه، چۆن چارهسهرى کێشهو گلهییهکانیان دهکهن؟

رزگار حهمه محێدین: یهکێتى نیشتمانى کوردستان لاى کهرکوکییهکان حزبى ژماره یهک بووهو خۆشهویستیان بۆ یهکێتى ههیهو بهشێکى زۆرى ئهو خۆشهویستییه بۆ ههڤاڵ مام جهلال بووه.

ههڤاڵ مام جهلال که سهرۆک کۆمارى عێراق بوو، زۆربهى کاتى پشووهکانى لهکهرکوک بهسهر بردووهو چاوپێکهوتنى لهگهڵ ههموو پێکهاتهو تووێژه جیاوازهکانى کهرکوکدا کردووه بهبێ جیاوازى، ههموو بهرنامهو پرۆگرامهکانى بۆ کهرکوک بوو کهههموو پێکهوه وهکو برا بژین و ههموو جارێک مام جهلال دهیوت کهرکوک شارى چهپکه گوڵهکهیه.

ئهوهى کهئێستا ههیه خهڵکى کهرکوک مافى خۆیهتى رهخنهى لهیهکێتى نیشتمانى کوردستان ههبێت، چونکه لهههموو ههڵبژاردنهکانى پێشوو و تهنانهت لهههر بوارکێدا بووبێت خهڵکى کهرکوک لهپێش ههموو شوێنهکانى دیکهوه پاڵپشتى یهکێتییان کردووه، دیاره ئێستا سهرکردایهتییهکى نوێ بۆ یهکێتى ههڵبژێردراوهو زۆرینهشى خهڵکى کهرکوکهو لهسهر بازنهى کهرکوک بوونهته ئهندامى سهرکردایهتى که له (124) ههڤاڵى ئهندامى ئهنجومهنى سهرکردایهتى یهکێتى (32) ههڤاڵیان خهڵکى کهرکوکن.

 پێموایه ئهوه رێژهیهکى زۆر باشهو جێى بایهخدانێکى گهورهى یهکێتییه بۆ پارێزگاى کهرکوک و خهڵکهکهى، ئهرکى ئهو (32) ههڤاڵهى یهکێتییه پێش ئهندامانى دیکهى سهرکردایهتى بهرنامهى نوێیان ههبێت بۆ ئابوورى و گهشهپێدان و تواناى گهنجانى کهرکوک.

هاوڵاتى: ئایا سهرکردایهتى نوێى یهکێتى دهتوانێت شوێنى مام جهلال پڕبکاتهوه؟

رزگار حهمه محێدین: هیچ هێزێک نییه لهناو یهکێتیدا شوێنى مام جهلال وا بهئاسانى پڕبکاتهوه، ئهگهر لههاوسهرۆکانى یهکێتیش بپرسى ئهوانیش ههمان بۆچوونیان ههیه، پڕکردنهوهى شوێنى مام جهلال پێویستى بهکاتێکى دورودرێژه، بهڵام ئێمه ئێستا دهتوانین بهرنامهو پڕۆگرامهکانى مام جهلال بۆ کهرکوک و ههرێمى کوردستان سوود لهئهزموون و بهرنامهکانى جێبهجێ بکهین، ئهگهر تهنها بهرنامهکانى مام جهلال جێبهجێ بکهین لهکهرکوکدا  بهتایبهت دۆخى کهرکوک دهتوانین بهرهو باشتری ببهین.

هاوڵاتى: پێشتر پارتى دهیوت مامهڵه لهگهڵ ئهو کهسانهى ناو یهکێتى ناکهن که بوونه هۆکارى رووداوهکانى 16ى ئۆکتۆبهر، ئایا دهتوانێت مامهڵهیان لهگهڵدا نهکات؟

رزگار حهمه محێدین: پارتى ناتوانێت بهرنامه بۆ سیاسهتى یهکێتى و  کهکێ دهچێته سهرکردایهتى یا هاوسهرۆک دابنێت، ئێمهو پارتى دوو حزبى گهورهین لهکوردستان پێکهوه وا لهحکومهتداین.

ئهو بابهتانهى لهسهر 16ى ئۆکتۆبهر باسکراوه لهلایهن پارتییهوه خۆتان لهئێمه باشتر دهزانن یهکێتى دۆخى کهرکوکى پاراستووه، کهرکوک لهدۆخێکى خراپدابوو، یهکێک له کێشه گهورهکان که رووبهڕوومان بووهوه ئهنجامدانى ریفراندۆم بوو، ئێستا ئهوه برادهرانى پارتى خۆیان باسى دهکهن کهدهڵێن ریفراندۆم بۆ سهربهخۆیى نهبووه.

یهکێتى تهنها ئهوهى کردى رێگرى کردن بووه لهوهى جارێکى دیکه خهڵکى کهرکوک وهک سهردهمى رژێم ئاواره نهبێتهوه.

 ئهگهرنا کاک مهسعود بارزانى 23ى شوبات بهتهلهفون پیرۆزبایى لهکاک بافڵ تاڵهبانى و کاک لاهور شێخ جهنگى هاوسهرۆکانى یهکێتى کردووه.

 ئهو رووداوانهى 16ى ئۆکتۆبهر حاڵهتێکى نهخوازراو بووه ئهگهرنا ئهو سهرکردایهتییهى یهکێتى سهرکردایهتییهکه لهخهڵکى ههموو کوردستان پێکهاتووه، پارتى ناتوانێت مامهڵه لهگهڵ یهکێتى نهکات.

ئهو ههڤاڵانهى یهکێتى که لهوکاتهدا لهکهرکوک بوون جگه لهوهى ئهندامانى مهکتهب سیاسى و سهرکردایهتى ئهمرى واقع بوو که بهسهر کهرکوکدا ئهو رووداوانه روویدا، بهڵام دهرئهنجام یهکێتى کهرکوکى بهتهواوى پاراست کهخهڵتانى خوێن نهکرێت.

ئهوهى کهکراوه و وتراوه حاڵهتێکى نهخوازراو بووهو ئێستا ئهوانه ههمووى تێپهڕبووهو کۆتایى پێهاتووه.

هاوڵاتى: قسهیهک لهتۆڕى کۆمهڵایهتى و سۆسیال میدیا دهکرێت که «پارتییهکانى ناو یهکێتى» ئایا لهناو یهکێتى ئهمانه باس دهکرێت؟

رزگار حهمه محێدین: لاى ئێمهو لهناو کۆبوونهوهکان ئهو شتانه باس ناکرێت،  ئهو خهڵکانهى لهسهرکردایهتى یهکێتیدان لهسهدا 90ى خهڵکى گهنجن هاتوونهته پێشهوه.

ئهو قسانهى دهکرێت رهنگه بگهڕێتهوه بۆ ئهو سهردهمهى رێککهوتنى ستراتیژى لهنێوان پارتى و یهکێتیدا ههبووهو ئهو پهیوهندییانه ههبووهو ئهوکات تۆزێک پهیوهندییهکانى یهکێتى و پارتى توندوتۆڵتر بووه.

وهک یهکێتى بهههمان شێوه لهگهڵ سهرجهم حزبه سیاسییهکان دهمانهوێت پهیوهندییهکانمان باشتر بکهین لهگهڵ گۆڕان و کۆمهڵ و یهکگرتوو بهپارتیشهوه تا دهست لهناو دهست پێکهوه ههوڵبدهین بارودۆخى کوردستان باشتر بکهین لهههموو رووهکانهوه.

هاوڵاتى: بهپێى پهیڕهوى یهکێتى پاداشت و سزا جێبهجێ دهکرێت که لهپهیڕهوى پێشووى یهکێتیدا بوونى ههبوو جێبهجێ نهدهکرا؟

رزگار حهمه محێدین: سزاو پاداشت که لهپهیڕهوى پێشووى یهکێتیدا ههبووه جێبهجێ نهکراوه، لهم پهیڕهوه نوێیهدا سزاو پاداشت جێبهجێ دهکرێت، ئهو ههڤاڵانهمان که لهوهزارهتدان و وهزیرن یا بهڕێوهبهرى گشتین لهههر پۆستێکدان ئهگهر ئهرکهکانیان بهباشى جێبهجێ نهکرد وهکو پێویست لهئاستى داخوازیى خهڵکدا نهبن بانگ دهکرێنه ئهنجومهنى سهرکردایهتى تائهو ئاستهى که لهڕێگهى کابینهى حکومهت داوابکرێت لاببرێن، ئهگهر کارى باشیان کردو خاڵک لێیان رازى بوو دهستخۆشى و سوپاس دهکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار