نوجێفی: وه‌زیرانى عه‌لاوى که‌سانى بێلایه‌ن و شیاون ده‌نگیان پێده‌ده‌ین
"هێشتا هه‌ندێ پرس له‌نێوان کورد و عه‌لاویدا ماوه و هیوادارم چاره‌سه‌ر بکرێت"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى به‌ره‌ى رزگاریى و گه‌شه‌پێدان رایگه‌یاند له دانیشتنى سبه‌ینێى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا ده‌نگ به کابینه‌ى حکومه‌ته‌که‌ى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى سه‌رۆک وه‌زیرانى راسپێردراوى عێراق ده‌ده‌ن.
ئه‌مشه‌و ئوسامه نوجێفى دواى پێشوازیکردنى له محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاند پێکهاته‌ى حکومه‌ته‌که‌ى عه‌لاوى زۆریان باش و شیاون و خاڵى جیاکه‌ره‌وه‌شیان ئه‌وه‌یه و که‌سانى لێهاتوو و سه‌ربه‌خۆن.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشیکرده‌وه له‌وه‌ى عه‌لاوى چانسێکى گه‌وره‌ى هه‌یه بۆ سه‌رکه‌وتن و متمانه‌ى به تواناکانى هه‌یه"عه‌لاوى پلانێکى روونى هه‌یه بۆ قۆناغى گواستنه‌وه و بڕیاره له ماوه‌ى ساڵێکیشدا هه‌ڵبژاردننى پێشوه‌خت بکرێت".
ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ى هێشتا هه‌ندێک پرس له نێوان عه‌لاوى و هێزه سیاسییه‌کانى کورددا ماوه و هیواى خواست که تا سبه‌ینێ ئه‌و بابه‌تانه‌ش چاره‌سه‌ر بکرێن.
ئوسامه نوجێفى خۆى و کوتله په‌رله‌مانییه‌که‌ى خاوه‌نى 25 کورسى په‌رله‌مانى عێراقن و هه‌ریه‌ک له موقته‌دا سه‌در به‌رپرسى کوتله‌ى سائیرون و هادى عامرى سه‌رۆکى کوتله‌ى فه‌تح که خاوه‌نى 100 کورسین ئاماده‌ن ده‌نگ به عه‌لاوى بده‌ن، به‌ڵام هێشتا سه‌رکردایه‌تى سیاسیى کورد یه‌کلانه‌بۆته‌وه بۆ متمانه‌پێدانى که سبه‌ینێ له په‌رله‌مان ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.