ئارام شێخ محه‌مه‌د: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان راستییه‌کانى ده‌رنه‌خستایه‌ ئاشووب درووست ده‌بوو

6 ساڵ لەمەوپێش



سازدانى: ئارا ئیبراهیم

جێگرى سهرۆکى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق ئاماژه بهوه دهدات که ئهو نۆ ئهندامهى چونهته شوێنى ئهندامانى کۆمسیاران بهپێى یاساى ههموارکراوى ههڵبژاردنهکان کارهکانیان دهکهن و لهسهدا سهدى سهرجهم دهنگهکان ههژمار دهکرێتهوه.

ئارام شێخ محهمهد، لهم چاوپێکهوتنهیدا لهگهڵ رۆژنامهى هاوڵاتی، جهخت لهوه دهکاتهوه که تا ئهو کاتهى سهرجهم سکاڵاى لایهنه سیاسییهکان به شهفافى نهبینرێت و دهنگى ساختهکارییهکان له دهنگه راستهقینهکان دهرنهکرێت هیچ زانیارییهک لهسهر دهرئهنجامهکان ئاشکرا ناکرێت.

کۆمسیۆن پێیوابوو بهپێى ئهو دهرئهنجامانهى

که خۆیان رایانگهیاندووە وڵاتهکه شامى شهریفە

هاوڵاتی: ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق چاودێرى پرۆسهى جیاکردنهوهى دهنگهکان دهکات؟

ئارام شێخ محهمهد: پرسى ههژمارکردنهوهى دهنگهکانى ههڵبژاردنهکان ئێستا لاى ئهنجومهنى باڵاى دادوهری و ئهوان ئهو نۆ دادوهرهیان داناوه، له جیاتى ئهو نۆ کهسهى کۆمسیۆن، ئیتر ههر ئهوان ئیدارهى کۆمسیۆن سهرپهرشتى کارهکان دهکهن بهپێى یاسا ههموارکراوهکهى ههڵبژاردن، دهبێت جێبهجێ بکرێت.

‌‌هاوڵاتی: ئهگهر ساختهکارییهکان له سهدا 20 زیاتر بێت چۆن مامهڵهى لهگهڵ دهکرێت؟

ئارام شێخ محهمهد: ئهو مهوزوعه تهواو بهپێى یاساکه کارى لهسهر دهکرێت، دهبێت سهرجهم دهنگهکانى ساختکاریى ههڵبوهشێتهوه، کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردنهکانى عێراق رێکار و یاساى خۆیان ههیه کێشهکه ئهوه بووه که جێبهجێیان نهکردووه.

کێشهى گهورهى ئهم ههڵبژاردنه لهبهر ئهوه بوو که داتاو زانیارییهکان لهلایهن کۆمسیۆنهوه شاردرانهوهو نهگەیشتە دهست خهڵک و قهواره سیاسییهکان، ئهوه وایکرد گومان لهو دهرئهنجامانه بکرێت که کۆمسیۆن باسى دهکرد.

ههموو داتاو زانیارییهکانى ئهوانهى لاى کۆمسیۆنیش بڵاوکراونهتهوه ئهو زانیارییانه بوون که بوونه جێگهى گومان و شکى لایهنه سیاسییهکان، بۆیه داواکرا ههڵبژاردن دووباره بکرێتهوه و لێکۆڵینهوه له ئهنجامهکان بکرێت، واتا هیچ رێژهیهک نه براوه نه دۆڕاو لهههڵبژاردنهکاندا دیار نییه.

‌‌هاوڵاتی: کهى ئهنجامى ههڵبژاردنهکان به دیاری کراوى رادهگهیهنرێتهوه؟

ئارام شێخ محهمهد: لێکۆڵینهوهو دواى ههژمارکردنهوهى دهنگهکان به دهست و جیاکردنهوهى ساختهکارییهکان، ئایا رێژهى ههڵبژاردنهکه چۆنه و چۆن کراوه و نازانرێت کهى دهنگەکان بهتهواوى جیا دهکرێتهوه تا کاتى بۆ دیارى بکرێت.

بههۆى ئهو دهرئهنجامهى کۆمیسیۆن بڵاویکردهوه

بێ متمانهیى گهشتۆته لوتکه لهنێوان لایهنه سیاسییهکان

‌‌هاوڵاتی: ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق تۆمهتبار دهکرێت لهلایهن کۆمسیۆنهوه که دۆخى عێراقتان ئاڵۆز کردووه؟

ئارام شێخ مهحهمهد: کۆمسیۆن پێیوابوو بهپێى ئهو دهرئهنجامانهى که خۆیان رایانگهیاند بوو وڵاتهکه شامى شهریف بوو، بهڵام به پێچهوانهوه ئهوانهى ساختهکارییهکانیان کرد بوونه هۆى ئاڵۆزبوونى دۆخهکه. پهرلهمان رێگاکهى راستکردهوه، ئهگهر پهرلهمان ئهم ههنگاوهى نهنایه  کێشهى سیاسى بێمتمانهیى و بهریهککهوتن دروست دهبوو.

بێ متمانهیى بههۆى ئهو دهرئهنجامهى کۆمیسیۆن بڵاویکردهوه گهشتۆته لوتکه لهنێوان لایهنه سیاسییهکان، ئهگهر پهرلهمان دیوى راستهقینهى ئهم دۆخهى دهرنهخستایه کێشهکان زۆر زیاتر ئاڵۆز و ئاشووبى لێ دهکهوتهوه و بارودۆخهکه خراپتر دهبوو.

بهپێى ئهو دیکۆمێنت و ڤیدیۆیى و شکواى لایهنه سیاسسیهکان که کێشهى گهوره ههبووه له ههڵبژاردنهکاندا ههزاران بهڵگه لهسهر ساختهکارییهکان درا بویه کۆمسیۆن.

‌‌هاوڵاتی: پێتانوایه بهمزوانه دهنگى راستهقینه له ساختهکارییهکان جیابکرێتهوه؟

ئارام شێخ محهمهد: تا بهدهست نهژمێردرێتهوه و تا ساختهکارییهکان جیانهکرێتهوه و رێژهى ساختهکارییهکان باس نهکرێت، سکاڵاى لایهنهکان بهشێوهیهکى شهفاف مامهڵهى لهگهڵ نهکرێت هیچ زانیارییهک راناگهیهندرێت.

‌‌هاوڵاتی: پاش سوتاندنى ههندێ له سندوقهکان لهبهغدا، ئومێدتان ههیه که دهنگهکانى هاوڵاتیان نهفهوتێت؟

ئارام شێخ محهمهد: ئێمه یاساى ههڵبژاردنمان ههموارکردهوهو دواتر پهسهند کرا. بهپێى یاساکه دهبێت سهرجهم دهنگهکانى عێراق بهدهست ههژمار بکرێنهوهو دهنگى راستهقینهى هاوڵاتیان بخرێته روو، چاوهڕوانى کارهکانى ئهو دادوهرانهى که کارهکانى ئهندامانى کۆمسیاران دهکهن که لهچوارچێوهى ئهو یاسایهدا دهبێت که ههموارکراوهتهوه.

‌‌هاوڵاتی: وتهبێژى مهکتهبى سیاسى پارتى له چاوپێکهوتنێکى هاوڵاتی دهڵێت جارێکى تر پۆستى جێگرى سهرۆکى ئهنجومهنى نوێنهران نادهنهوه بهگۆڕان.

ئارام شێخ محهمهد: با پرسى ههڵبژاردنهکانى ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراق یهکلایى بکرێتهوهو دهرئهنجامهکان راست بکرێتهوه دواتر قسهى لهسهر دهکهین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار