بۆرى گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتى ئێران بۆ تورکیا ته‌قێندراوه‌ته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رایانگه‌یاند هێرشێکی تیرۆریستی کراوه‌ته‌سه‌ر بۆرى گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتى ئێران بۆ تورکیا که"له‌ناو خاکى تورکیاوه ئه‌نجامدراوه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 31ى ئازارى 2020 کۆمپانیای نیشتمانی ئێران بۆ غاز رایگه‌یاند:" له‌ناو خاکی تورکیا هێرشێکی تیرۆریستی بۆرى گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتى ئێران بۆ ئه‌نقه‌ره به ئامانج گرت".
هه‌روه‌ها ئاژانسی ئه‌نادۆڵی تورکیا بڵاویکرده‌وه"هێڵى بۆرى گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتى که به نزیک شارۆچکه‌ى بایه‌زید له ئاگرى تێده‌په‌ڕێت و له ئێرانه‌وه غازى سروشتى ده‌گوازێته‌وه بۆ تورکیا، ته‌قێنرایه‌وه و زیانى ماددى لێکه‌وته‌وه".
هاوکات، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له هێڵى بۆرى گواستنه‌وه‌ى غازى سروشتیى ئێران له ناوچه‌ى ساریسو له ده‌روازه‌ى گومرکى گوربوڵاک، روویداوه.
دواى ته‌قینه‌وه‌که هێزه ئه‌منییه‌کان گه‌یشتنه ناوچه‌که و رێوشوێنى ئه‌منیى توندیان گرته‌به‌ر و پاشان هێڵه‌که گیرایه‌وه و ئاگره‌که له‌لایه‌ن تیمه‌که‌وه کوژێندرایه‌وه.