کچێکی 12 ساڵان بووە گەنجترین کەس لە ئەوروپا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بمرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



کاکەلاو عەبدوڵا

وتبێژی ناوەندی قەیرانی نیشتمانی بەلجیکا رایگەیاند کچێکی دوازدە ساڵان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە کە گەنجترین کەسە لە ئەوروپادا بە ڤایرۆسەکە بمرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 31ی ئازاری 2020 ئیمانیۆل ئەندرێ وتەبێژی ناوەندی قەیرانی نیشتمانی بەلجیکا گیان لەدەستدانی کچێکی تەمەن 12 ساڵانی راگەیاند کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە مردووە، بەمەش بووە گەنجترین کەس لە ئەوروپا بەهۆی پەتاکەوە گیان لەدەست بدات.

ئەندرێ ئەوەی ئاشکرا نەکرد کە ئاخۆ کچەکە نەخۆشی دیکەی هەبووە یان نا کە لەنێوان ئەو 100 کەسەدا بووە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە بەلجیکا گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی پزیشکەکانی کچە تەمەن دوازدە ساڵەکە، کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، لەماوەی سێ رۆژی رابردوودا حاڵی زۆر بەرەو خراپ بوون رۆشتووە و تاکەی لەپڕێکدا بەرزبووەتەوە.

یەکشەممەی رابردووش کوڕکی چواردە ساڵان لە شاری پۆرتۆی پورتوگال بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستدا هەرچەندە ئەم نەخۆشی تری هەبوو، جگە لەوەی هەفتەی رابردوو کچێکی تەمەن 16 ساڵان لە پاریسی فەرەنسا بەهۆی هەمان ڤایرۆسەوە گیانی لەدەستدا.

تا ئێستا بەلجیکا 12 هەزار 775 تووشبونی ڤایرۆسی کۆرۆنای تێدا تۆمارکراوە کە دەهەمین رزیبەندی جیهانی گرتووە، جگ لەوەی 705 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار