زانایانی ئوستوڕالیا مژده ده‌ده‌ن: ده‌رمانی ئه‌سپێ له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا كۆرۆنا له‌ناو ده‌بات
ئیڤێرمەکتین
4 ساڵ لەمەوپێش
زانایانی بایۆلۆجی ئوستوڕالیا رایانگه‌یاند ده‌رمانی ئه‌سپێ كه بۆ زینده‌وه‌ره مشه‌خۆه‌كان به‌كاردێت توانای له‌ناوبردنی كۆرنای هه‌یه له‌ماوه‌ی ٤٨ كاتژمێردا.
دەرمانی دژی ئه‌سپێ (كه له‌هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستان به 'سپێ' ناوده‌هێنرێت) لە هەموو جیهان دەتوانێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگە لە ناو ببات، ئه‌وه‌ش به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانایانی ئوستوڕاڵی.
ئەو لێکۆڵەرانە لە ڕێگای لێکۆڵینەوەکەیانەوە ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو دەرمانە لە گەشە کردنی ڤایرۆسی SARS-COV کە هۆکاری نەخۆشی covid19یە ڕێگری دەکات.
دوکتۆر کایلی ڤۆکتاف، لێکۆڵەری ئەم لێکۆڵینەوەیە وتی ''ئێمە زانیمان کە تەنانەت دۆزێک لەم دەرمانە دەتوانێ لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ڤایرۆسی ئار.ان.ئای لە ناو ببات''.
نابراو هەروەها وتیشی ''هەنگاوی دیکەی زانایان و لێکۆڵەران ئەوەیە کە دۆزی پێویست بۆ مرۆڤ دیاری بکەن و دڵنیا بن کە دۆزی بەکار هێنراو مەترسی‌دار نابێت''.
زانایان پێش‌بێنی دەکەن کە تاقیکردنەوەی ئەم دەرمانە لە سەر مرۆڤ یەک مانگ دەخائێنێت.
ئیڤێرمەکتین دەرمانی دژی ئه‌سپێیه کە لە لایەن ڕێکخراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریکاوە FDA پشت‌ڕاست کراوەتەوە و پێشتر لە تاقیگە بۆ لەناو بردنی ڤایرۆسی HIV، زیکا و ئەنفڵوئانزاش کاریگەری داناوە.
ئه‌م ده‌رمانه بۆ چه‌دن نه‌خۆشی تر به‌كارده‌هێنرێ، به‌ڵام به‌كارهێنانی به بێ راوێژی پزیشك ده‌ره‌نجامی مه‌ترسیداری لێده‌كه‌وێیته‌وه.