کاره‌باى سلێمانى کارمه‌نده‌کانى ئاگادار ده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى له راگه‌یاندراوێکدا ئاگادارى سه‌رجه‌م کارمه‌نده ئێشکگره‌کان ده‌کات که پێویسته له کاتژمێر (7 بۆ 9)ى به‌یانى بگه‌نه ده‌وام.
له راگه‌یاندراوه‌که‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کاره‌باى سلێمانى ئاماژه به‌وه کراوه که " دوابه‌دواى راگه‌یه‌نراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ قه‌ده‌غه‌کردنى هاتووچۆى ئۆتۆمبێل و پیاده له نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆوه، دروستبوونى گرفت بۆ هاتووچۆى کارمه‌نده ئێشکگره‌کانى کاره‌با، دواى دواى په‌یوه‌ندییه‌کانى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى کاره‌باى سلێمانى و وه‌زیرى کاره‌با و پارێزگارى سلێمانى، بڕیار دراوه که پێویسته کارمه‌نده ئێشکگره‌کان له کاتژمێر (٧ بۆ ٩)ى به‌یانى بگه‌نه ده‌وام، هه‌روه‌ها پێویسته پێداویستى و خواردنى ئه‌و (٢٤) کاتژمێره‌ى له‌ده‌وامن له‌گه‌ڵ خۆیان به‌رن و نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ خواردن".
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو" به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له‌هه‌وڵدایه بۆ چاره‌سه‌رکردنى گرفتى هاتووچۆى کارمه‌نده ئێشگره‌کان و هاتووچۆکردنیان به‌شێوه‌کى گونجاو، بۆیه داواکاریشین که کارمه‌نده ئێشگره‌کانى کاره‌با له‌و واده‌یه‌ى دیاریکراوه بگه‌نه ده‌وامى فه‌رمى خۆیان دوانه‌که‌ون بۆ ئه‌وه‌ى گرفتیان بۆ دروست نه‌بێت".