سه‌رکرده‌یه‌کى باڵاى حزبوڵاى لوبنان کوژرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 5ى نیسان محه‌مه‌د عه‌لى یونس سه‌رکرده‌ى باڵاى حزبوڵاى لوبنانیان کوشتووه.
ئاژانسى هه‌واڵى فارس بڵاویکرده‌وه که چه‌ند کاتژمێرێک له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د عه‌لى یونس، یه‌کێک له سه‌رکرده‌باڵاکانى لوبنان له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراوه‌وه کوژراوه.
به‌پێى سه‌رچاوه‌کان یونس عه‌لى یه‌کێک بووه له سه‌رکرده دیاره‌کانى حزبوڵاى لوبنان و به‌رپرس بووه له دۆسیه‌ى کوشتن و سیخوره‌کانى ناو حزبوڵاى لوبنان.
هه‌روه‌ها ئه‌وه خراوه‌ته‌روو حه‌سه‌ن نه‌سروڵا متمانه‌یه‌کى زۆرى پێى هه‌بووه‌و وه‌ک سه‌رۆکى هه‌واڵگرى حزبوڵاى لوبنان رۆڵى بینیووه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار