تره‌مپ: ده‌رمانى مه‌لاریا بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا ده‌خۆم
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، پشتگیرى له به‌کارهێنانى حه‌پى دژه مه‌لاریا بۆ چاره‌سه‌رى ڤایرۆسى کۆرۆنا ده‌کات و ده‌شڵێت:"ده‌رمانى مه‌لاریا بۆ چاره‌سه‌رى کۆرۆنا ده‌خۆم".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکى ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانى ئه‌مریکا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌واندا رایگه‌یاند:" بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا حه‌پى دژه مه‌لاریا ده‌خۆم، ئامۆژگارى خه‌ڵکانى دیکه‌ش ده‌که‌م هه‌مان ئه‌و کاره بکه‌ن، به‌ڵام له‌ژێر چاودێرى پزیشکیدا".
هه‌فته‌ى رابردوو کۆشکى سپى ئه‌مریکا ئاشکرایکرد، دۆناڵد تره‌مپ، بۆ جارى دووه‌م پشکنینى ڤایرۆسى کۆرۆناى ئه‌نجامداوه و ئه‌نجامه‌که‌ى "نێگه‌تیڤ" ده‌رچووه.
ئه‌مریکا بووه به یه‌که‌م وڵات له تۆمارکردنى زۆرترین تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا و تا ئێستا 311 هه‌زار و 639 حاڵه‌تى توشبوون و هه‌شت هه‌زار و 456 حاڵه‌تى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى کۆرۆناوه تۆمارکراوه.