ته‌ندروستى هه‌ولێر: له‌سه‌دا 35ى تووشبوان به‌هۆى دانانى دوو پرسه‌وه بووه
" سکاڵاى یاسایى له‌سه‌ر ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه تۆمار ده‌که‌ین که پرسه‌یان داناوه"
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌ڵێت بڕیاریانداوه رێکارى یاسایى له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه بگرنه‌به‌ر که پرسه‌یان داناوه له گه‌ره‌کى کارێزانى هه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ یه‌ک شه‌ممه 5ى نیسانى 2020 له لێدوانێکى نوسراودا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى)نێردراوه بژار مو‌سا، وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگه‌یاند "داوا له‌و هاوڵاتیانه ده‌که‌ین که سه‌ردانى پرسه‌ى خوالێخۆشبووان (فه‌تاح حه‌مه‌د ساڵح) و (فاتیمه ره‌حمان حسێن) له گه‌ڕه‌کى کارێزان له رێکه‌وتى 21 ى 3 ى 2020 یان کردووه، به‌زووترین کات سه‌ردانى سه‌نته‌رى چاره‌سه‌رى کۆرۆنا (فریاکه‌وتنى ناوه‌ند) یاخود په‌یوه‌ندى به تیمه‌کانى فریاگوزارى 122 بکه‌ن به مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پشکنینى تاقیگه‌یى تایبه‌ت به ڤایرۆسى کۆرۆنا".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه کردووه"له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و پاراستنى ته‌ندروستى هاوڵاتیان بڕیارماندا به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ژوورى ئۆپراسیۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له پارێزگاى هه‌ولێر له رێگاى داواکارى گشتى رێکارى یاسایى له به‌رامبه‌ر هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ى ئاماژه‌پێکراو بگرینه‌به‌ر".
هاوکات باسله‌وه‌شکراوه که سه‌ره‌ڕاى بڕیارى راگرتنى دانانى پرسه، به‌ڵام "به‌داخه‌وه ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه پرسه‌یان له گه‌ڕه‌کى کارێزانى شارى هه‌ولێر داناوه، ئه‌مه‌ش یووه هۆى ئه‌وه‌ى تائێستا 32 که‌س تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا ببن، که ده‌کاته نزیکه‌ى %35 ى کۆى تووشبووانى هه‌ولێر".
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد "داوا له هاوڵاتیانى شارى هه‌ولێرى خۆشه‌ویست ده‌که‌ین پابه‌ندى رێنماییه ته‌ندروستییه‌کان بن".