پلان بۆ دواى 48 کاتژمێرى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ راگه‌یه‌ندرا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
لیژنه هاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاماده‌کارى کردووه بۆ جێبه‌جێکردنى پلانى دواى 48 کاتژمێرى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ و "شێوازى کارکردنى مارکێت و نانه‌واو سه‌مونخانه‌کان له‌ئه‌گه‌رى کردنه‌وه‌یان جیاواز ده‌بێت".
و به‌ته‌واوى پاراستنى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 5ى نیسانى 2020 له راگه‌یه‌ندراوێکدا قائیمقامیه‌تى سلێمانى ئاشکرایکردوه، کۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ھاوبه‌شه‌کان و ئاسایشى ئابورى و چاودێرى بازرگانى و کۆمپانیاى خۆراک له قائیمقامیه‌تى سلێمانى به‌مه‌به‌ستى دانانى ڕێوشوێنى پێویست بۆ رۆژانى دواى کۆتایى ھێنانى ٤٨ کاتژمێرى قه‌ده‌غه‌ى ھاتووچۆ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌شکر حه‌مید سه‌رۆکى لیژنه‌ھاوبه‌شه‌کانى قائیمقامیه‌تى سلێمانى رایگه‌یاند، پلانێکى نوێیان داناوه‌و ئاماده‌سازى ته‌واو کراوه بۆ شێوازى کارکردنى کۆمپانیاکانى خۆراک و کردنه‌وه‌ى نانه‌وا و فڕنى سه‌موون و مارکێت و گۆشت فرۆش و میوه‌فرۆشه‌کان و عه‌لوه‌ى سلێمانى و به‌گشتى ڕێکخستنى ژیانى هاوڵاتیانى پارێزگاى سلێمانى دواى ٤۸ کاتژمێرى قه‌ده‌غه‌ى ھاتووچۆ.
هه‌روه‌ها سه‌رۆکى لیژنه‌ھاوبه‌شه‌کان راشیگه‌یاند له‌ئه‌گه‌رى کردنه‌وه‌ى ئه‌و شوێنانه شێوازى کارکردنیان جیاواز ده‌بێت و به‌ته‌واوى پاراستنى ته‌ندروستى ھاوڵاتیان و رێگریکردن له بڵاوبونه‌وه‌ى کۆرۆنا له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.