په‌یه‌ده: ھیچ رێككەوتنێك لەنێوان ئێمه‌ و ئه‌نه‌كه‌سه واژۆ نەكراوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی په‌یه‌ده‌ رایگه‌یاند لەگەڵ ئەنەكەسە لەسەر چەند خاڵێك ھاوڕان، بەڵام ھیچ رێككەوتنێك لەنێوانیان واژۆ نەكراوە.

ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆكی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌كێتی دیموكراتیك (په‌یه‌ده‌) رایگەیاند، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه‌) باش بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره‌ رێككه‌وتنێك نه‌كراوه‌.

موسلیم، جەختیكردەوە: "لە ھەندێك خاڵ ھاوڕان، بەڵام تائێستا ھیچ رێككەوتنێك واژۆ نەكراوە، ئومێد دەكەم لە داھاتوودا بگەین بە قۆناغی كۆتایی و رێككەوتن واژۆ بكەین".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا باس له‌ رێككه‌وتنی كوردانی رۆژئاوای كوردستان كرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار