یه‌کگرتوو: قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆکه‌ى وه‌زیرى ناوخۆ له ترسى خۆپیشاندانه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی رایگه‌یاند، درێژ کردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ھاتوچۆ له نێوان پارێزگاکانى ھه‌رێمدا بۆ رێگرتنه له خۆپیشاندانی هاوڵاتیان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ى ئایارى 2020 هادی عه‌لی، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی یه‌کگرتووی ئیسلامی له تویتێکدا بڵاویکردووه‌ته‌وه، که"درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ھاتوچۆ له نێوان پارێزگاکانى ھه‌رێم به‌هۆی گواستنه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆناوه نییه، به‌ڵکو بۆ رێگرتنه له گواستنه‌وه‌ى خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌کان".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شى نوسیووه:"درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى ھاتوچۆی نێوان پارێزگاکان کارێکى نا لۆژیکییه، چونکه نیگه‌رانى و ناره‌زایه‌تییه‌کانى جه‌ماوه‌ر ھه‌موو سنوره‌کانى به‌زاندووه".
27ی ئه‌م مانگه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تا 15ی مانگی داهاتوو درێژکرده‌وه و سزای مادیشی بۆ ئه‌و که‌سانه دیاریکردووه که سه‌رپێچى رێنماییه‌کان ده‌که‌ن.