تورکیا بۆردومانى سنوره‌کانى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سوپاى تورکیا سنوورى ده‌ڤه‌رى برادۆست سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێرى تۆپباران و بۆردومان کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سوپاى تورکیا گونده‌کانى (بێرکم و بیرکه‌یان) له ده‌ڤه‌رى برادۆست تۆپباران کرد و به هۆیه‌وه ده‌غڵودانى جووتیارانى ناوچه‌که سووتا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى تورکیا گونده‌کانى سنیان و بندێوانیان له برادۆست و خواکوڕک بۆردومان کرد.
حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ هه‌ڵوێستێکى له‌سه‌ر تۆپباران و بۆردومانه‌کانى تورکیا رانه‌گه‌یاندووه.
سوپاى توریا به بیانووى بوونى گه‌ریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ده‌یان کیلۆمه‌تر خاکى هه‌رێمى کوردستانى به‌زاندووه‌و ده‌یان باره‌گاى سه‌ربازى و هه‌واڵگرى هه‌یه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار