لیژنەی دارایی په‌رله‌مانى عێراق: كەمكردنەوەی موچە كارەساتی ئابوری گەورەی لێدەكەوێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران كارەساتی ئابوری گەورەی لێدەكەوێتەوە.

سامر زیبان حەمدانی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاند " موچە تاكە سەرچاوەی سەرەكی ژیانی فەرمانبەرانە و بەشێوەیەكی سەرەكی پشتی پێ دەبەستن، لەبەر ئەوە كەمكردنەوەی موچە دەستبردنە بۆ ژیانی بەشێكی زۆری كۆمەڵگەی عێراق و كارەساتی گەورەی ئابوری لێدەكەوێتەوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە، حكومەت جگە لە نەوت داهاتی گەورەی دیكەی هەیە لەوانەش گومرگ و خاڵە سنوریەكان و باج و كرێی وێستگەكانی بەنزین و ئاو و كارەبا و ئەو داهاتەی لای هەرێمی كوردستانە، بۆیە ناكرێت حكومەتی عیراق تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستێت.

ئەوەشی خستوەتەرو، پێدانی موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت لەرێگەی یاساوە دانراوە و دەسكاریكردنی شكاندنی دەستور و یاسایە. 

بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە، لەئێستادا حكومەتی عیراق روبەروی قەیرانی قوڵی دارایی بووەتەوە و كەمكردنەوەی موچەی پلەباڵاكان وەك یەكێك لە بژاردەكانی بەردەم حكومەت بۆ تێپەڕاندنی دۆخەكە باسی لێدەكرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار