نه‌وتى برێت گه‌یشته 42 دۆلار‌و 14 سه‌نت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نرخى نه‌وتى خاو له بازاره‌کانى جیهاندا به‌رزبووه‌ته‌وه‌و به‌رمیلێک نه‌وت به 42 دۆلار‌و 14 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 5ى حوزه‌یرانى 2020 نرخى به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت بۆ به 42 دۆلار و 14 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 2.4% به‌رزبووته‌وه.
هه‌روه‌ها نرخى نه‌وتى خاوى ئه‌مه‌ریکا (تاکساس) به 40 دۆلار‌و 9 سه‌نته‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت.
به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وتى خاو دواى ئه‌و بڕیاره‌ى وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س دێت که کۆبونه‌وه له‌رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ درێژکردنه‌وه‌ى ماوه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت که پێشتر بڕیاریاندا رۆژانه 10 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتى خاو که‌متر به‌رهه‌م بهێنن و هه‌نارده‌ى بازاره‌کانى بکه‌ن.
شاره‌زایانى بوارى نه‌وت جه‌ختله‌وه ده‌که‌نه‌وه که نرخى نه‌وتى خاو تا کۆتایى ئه‌م مانگه ده‌گاته 45 بۆ 50 دۆلار ئه‌گه‌ر وڵاتانى ئۆپێک پڵه‌س بڕیارى درێژکردنه‌وه‌ى که‌مکردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت بۆ دوو مانگى دیکه درێژبکه‌نه‌وه.