له یاسای چاكسازیدا دامه‌زراوه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازیدا، پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه‌دا ده‌كرێت و دامه‌زراوه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی به نایاسایی خانه‌نشین كراون، مووچه‌كه‌یان ده‌بڕدرێت.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون رایگه‌یاند، ئه‌حكامی یاسای چاكسازی كه‌وتوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، له ماوه‌ی رابردوو به تایبه‌تی له دوای یه‌كی نیسانه‌وه كۆمه‌ڵێك رێنمایی و په‌یكه‌ربه‌ندی و په‌یڕه‌وی سندوقی خانه‌نشینی ئاماده‌كراون و هه‌فته‌ی داهاتوو په‌سند ده‌كرێت و ئه‌و سندوقه داده‌مه‌زرێت. هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی گشتی بۆ خانه‌نشینی داده‌مه‌زرێت و دامه‌زراوه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌چێته‌وه چوارچێوه‌ی خانه‌نشینی گشتی.
عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، بۆ میدیاكانی نزیك له پارتی روونیشیكرده‌وه، لیستی زیندانیانی سیاسی و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان پاك ده‌كرێته‌وه و پێداچوونه‌وه به دۆسییه‌كانیان ده‌كرێت، هاوكات به گوێره‌ی رێنمایی ژماره 12ی وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رجه‌م پله و مه‌رته‌به وه‌زیفییه‌كان كه به پێچه‌وانه‌ی یاسا به‌خشراون، هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و خزمه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یاسا ده‌بڕدرێت. ئه‌وانه‌ی خانه‌نشینن به پله‌یه‌ك كه له ژیانیان نه‌یانبینیوه ئه‌و خانهنشینیهیان ده‌بڕدرێت.
له باره‌ی پرسی مووچه و ده‌رماڵه‌ی پێشمه‌رگه‌شه‌وه وتی: "ده‌زگای چاودێری له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست به پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كان ده‌كرێت و یه‌كه‌ی ژمێریاری هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و یه‌كه‌یه‌كی نوێ بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داده‌مه‌زرێت و وه‌زاره‌تی ناوخۆش په‌یڕه‌وێكی بۆ پاسه‌وانی ئاماده كردووه، ته‌واوی هێزه‌كانی پاسه‌وانی رێكده‌خرێنه‌وه و ئێستا په‌یڕه‌وه‌كه له لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه. بۆ ده‌رماڵه‌كانیش وه‌زاره‌تی دارایی هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵانه‌ی ده‌ستنیشانكردووه، كه رێكخراون و به گوێره‌ی رێنماییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت".