داواى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ناردنى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ئیسرائیل ده‌کرێت

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى 

ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق داوا لە لایەنە تایبەتمەندەكانی حكومەت دەكات لێكۆڵینەوە لە لێدوانێكی وەزیری پێشووی نەوت بكەن، كە وتبوی "هەرێمی كوردستان نەوت بۆ ئیسرائیل دەنێرێت".

حازم خالیدی ئەندامی پەرلەمانی عیراق  لەبەیاننامەیەكدا ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌، 2ى ته‌مموزى2020 "داوا لە حكومەت و لایەنە چاودێریەكان و پسپۆڕە یاساییە تایبەتمەندەكان دەكات، لێكۆڵینەوە لە لێدوانێكی سامر غەزبان وەزیری پێشوی نەوتی عیراق بكەن".

ئاماژەی بەوەشداوە، غەزبان باسی لەوەكردبو هەرێمی كوردستان نەوت دزەپێدەكات بۆ ئیسرائیل، هەروەها داواش دەكات وەزیری پێشوی نەوت بانگهێشتی پەرلەمان بكرێت، چونكە لەوكاتەی لە پۆستەكەیدا بوە ئەو زانیاریانەی شاردوەتەوە.

پەرلەمانتارەكەی عیراق ئەوەی رونكردوەتەوە، بەدواداچونی ئەو بابەتە و ئاشكراكردنی ئەنجامەكەی لە ئەستۆی وەزیری ئێستای نەوتە، هەروەها داواش لە لایەنەكانی لێكۆڵینەوە دەكات بەپێی ناوەڕۆكی یاداشتنامەیەكی دەستەی نەزاهە، كە رۆژی 31-12-2019 دەرچوە، لێكۆڵینەوە لە دەنگۆكانی بونی گەندەڵی لە هەرێمی كوردستاندا بكرێت.

دەشڵێت "بڕی زیانەكان بەهۆی رادەستنەكردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە 128 ملیار دۆلارە".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار