فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گونده‌کانى ده‌وروبه‌رى دهۆک بۆردومان ده‌که‌ن
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا گوندەكانی بناری چیای گاره له سنووری ناحیه‌ی دێره‌لوكی سه‌ر به پارێزگای دهۆك بۆردومان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێی له‌ناو خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه.
له ئێستادا فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا به سه‌ختی بۆردومانی گونده‌كانی بناری چیای گاره ده‌كه‌ن.
بۆردومانه‌كه نزیكه له ره‌ز و باخی هاوڵاتییانه‌وه، ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێی لای خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروست كردووه.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئه‌مه دووه‌م جاره له‌مڕۆدا بۆردومان ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌كان نازانرێت.
درەنگانی شەوی 2020/06/17 وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی "چڕنووکی هەڵۆ"دا هێزێکی کۆماندۆی سوپای وڵاتەکەیان هاتوونەتە ناوچەی حەفتانین لە هەرێمی کوردستان بۆ ئۆپەراسیۆن دژی گەریلاکانی پارتیی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە).
هەروەها شەوی 2020/06/15 فڕۆکەکانی تورکیا شەش گوندی سنووری قەزای زاخۆیان بۆردوومانکرد کە بریتیبوون لە گوندەکانی: دشیش، حەفتەنین، رێسێ، پیربلا، گەلی پساغا و نزدوور. هاوکات تۆپخانەکانی تورکیاش لە رێگەی زەمینییەوە تۆپبارانی بەشێک لەو گوندانەیان کردووە.
رۆژى 25ى حوزه‌یران سه‌ر له‌ئێواره کاتژمێر 5:40 خوله‌ک به فرۆکه بۆردومانى گوندى کونه‌ماسى له‌ناوچه‌ى شارباژێر کراو گه‌ریلایه‌کى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان(پژاک) شه‌هید بوو حه‌وت هاوڵاتى مه‌ده‌نى دیکه برینداربوون و هاوڵاتى به ڤیدۆ ورده‌کارى رووداوه‌که‌ى بڵاوکرده‌وه.