زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ى به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ نه‌خۆشیى دیکه‌یان هه‌بووه‌

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى هه‌رێم:

4 ساڵ لەمەوپێش



شاناز حهسهن

لهدواى بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى کۆرۆنا  لهههرێمى کوردستان لهمانگى ئازارى ئهمساڵداو دواى ماوهیهک تۆمارکردنى یهکهم حاڵهتى گیانلهدهستدان کهمامۆستایهکى ئایینى بوو لهشارى سلێمانى، کاردانهوهى جیاوازى بهدوای خۆیدا هێناوه، وهزارهتى تهندروستى جهختلهوه دهکاتهوه ئهوانهى بهکۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه زۆبهیان نهخۆشى دیکهیان ههبووه.

کۆرۆنا.. ئهو ڤایرۆسهى لهسهرتاسهرى جیهان بڵاوبووهتهوه، ماوهى چوارمانگه تهنگى بههاوڵاتیانى ههرێم و حکومهتى ههرێم ههڵچنیوهو چهندین رێکارى توند گیراونهتهبهر بۆ ئهوهى کهمترین رێژهى گیانلهدهستدان تۆمار بکرێت.

تائێستا لهههرێمى کوردستاندا حهوت ههزارو 315 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆناو گیان لهدهستدانى (252) کهسى دیکه تا ئامادهکردنى ئهم راپۆرته لهلایهن وهزارهتى تهندروستییهوه تۆمار کراوه.

بهشێک لههاوڵاتیان گومانیان لهئامارى گیانلهدهستدان بهکۆرۆنا ههیهو وهزارهتى تهندروستیش دهڵێت:» ئهوانهى گیانلهدهستدهدهن نهخۆشى دیکهیان ههبووهو کۆرۆناش بهرگرى جهستهیانى لاواز کردووهو بهو هۆیهوه بوونهته قوربانى».

پێشڕهو محهمهد، کهخۆى توشبوویهکى کۆرۆنایهو نهنکى بهو ڤایرۆسه گیانى لهدهستداوه، دهڵێت نهنکى نهخۆشى دیکهى ههبووهو زۆر پێش بڵاوبوونهوهى کۆرۆنا لهسهر جێگه پهکى کهوتووه.

پێشڕهوی تهمهن (37) ساڵ به ‌‌هاوڵاتى وت» نهنکم ماوهى دوو ساڵه نهخۆشى سهر جێگهیهو تهندروستى زۆر خراپ بوو، لهقاچ کهوتبوو، زمانى نهبوو، بهڵام شهوێک لههۆشچوو، بردمانه نهخۆشخانه پشکنینیان بۆ کردو وتیان کۆرۆنایهتى».

« نهنکم لهسهر جێگه بوو نهچۆته دهرهوه، ئێمهش ماوهى زیاتر لهههفتهیهک بوو نهچووبووینه لاى، بۆیه گومانهکه لهوهدایه بهچى تووشى کۆرۆنا بوو»، پێشڕهو وا دهڵێت.

هێرش سهلیم، جێگرى بهڕێوهبهرى گشتى تهندروستى سلێمانى، که خۆى ههڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو و ئێستا چاکبۆتهوه، لهلێدوانێکدا به ‌‌هاوڵاتى وت» ئهو کهسانهى که تووشى ڤایرۆسهکه دهبن نهخۆشیهکى دیکهیان ههبێت باری تهندروستیان ناجێگیرتر دهبێت، بۆیه زۆربهى زۆرى ئهو کهسانهى به کۆرۆنا دهمرن نهخۆشى دیکهیان ههیه«.

ههروهها ئاماژهى بهوهکرد نهخۆشى درێژخایهن و کۆرۆنا پێکهوه گرێدراون، بۆیه بهردهوام دهڵێن ئهوانهى تهمهنیان ههیه یا نهخۆشیهکى دیکهیان ههیه زیاتر دهبێت خۆپارێزیى بکهن، چونکه بهرگرى لهشیان کهمهو ئهم دوو نهخۆشیهش پێکهوه کاریگهرى زیاتر دهبێت لهسهر کهسهکهو بۆیه زۆربهى جار به گیانلهدهستدان کۆتایى دێت.

تائێستا لهپارێزگاى سلێمانى، زیاتر له پێنج ههزار کهس تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و زۆرترین رێژى گیان لهدهستدان لهههرێمى کوردستان لهپارێزگای سلێمانى بووهو گهیشتووهته (210) کهس.

جێگرى بهڕێوهبهرى گشتى تهندروستى سلێمانى هۆکارى زۆربوونى ژمارهى تووشبوان لهپارێزگاى سلێمانى بۆ ئهوه گهڕاندهوه که شوێنى جوگرافى و ژمارهى دانیشتوانى سلێمانى و ئاستى رۆشنبیرى وایکردووه ژمارهکه زۆر زیاتر بێ لهچاو پارێزگاکانى دیکهو هاوڵاتیان خۆیان سهردانى ناوهندهکانى پشکنین دهکهن.

هێرش سهلیم، ئهوهشى دووپاتکردهوه که بهپێى ئامارى زۆربهى وڵاتان بهدهگمهن حاڵهت ههیه هیچ نهخۆشییهکى دیکهى نهبێت و تهمهنى گهنج بێت  و بهکۆرۆنا گیانى لهدهستدابێت، «لهکاتى مردنى توشبووهکاندا ئاماژه بهوه دهدهین که ئهم کهسه ئهو نهخۆشیانهى ههبووهو کۆرۆناکه بۆته هۆى مردنى».

سهلمه جهزا، ژنێکى تهمهن (39) ساڵهو دایکى سێ منداڵهو دووگیانه، هاوسهرهکهى بهکۆرۆنا گیانى لهدهستداوهو  باس له تووشبونى هاوسهرهکهى بهکۆرۆنا دهکات و دهڵێت» مێردهکهم هیچ نهخۆشیهکى دیکهى نهبوو، تهنیا لهپڕ ههستى بهبێهێزى کردو سهردانى نهخۆشخانهمان کرد، وتیان ههڵگرى ڤایرۆسهکهیه، دواى ماوهى سێ رۆژ مانهوه لهژێر چاودێریدا باری تهندروستى تێکچوو».

سهلمه باسى لهوهشکرد، ئهو رۆژهى هاوسهرەکهى گیانى سپاردووه، پێش ئهوه قسهى لهگهڵ کردووهو بارودۆخى زۆر باش بووهو ههواڵى منداڵهکانى پرسیووهو پێى راگهیاندووه که« خۆتان ئامادهبکهن چاکدهبمهوهو دێمهوه ماڵهوه«.

ئێستا سهلمه خۆى و منداڵهکانى و هەشت کهسى دیکه لهخانهوادهکهیان تووشى کۆرۆنا بووهو وتى» ئێستا دهزانم کۆرۆنا چهند بهئازاره، ئهو پیاوهى من که هیچ نهخۆشییهکى نهبوو، بهماوهى هەشت رۆژ کۆتایى پێهێنا».

بهپێى ئامارى وهزارهتى تهندروستى لهکۆى (252) کهس که لهههرێمى کوردستاندا گیانیان سپاردووە کهمتر له (25) کهسیان تهمهنیان گهنج بووهو بهبێ بوونى نهخۆشییهکى دیکه بهکۆرۆنا گیانیان لهدهستداوه.

محهمهد قادر، وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى لهلێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «بهپێى زانیارى رێکخراوى تهندروستى جیهانى، ههر کهسێکى پۆزهتیڤ کهکۆرۆناى ههبێت و گیان لهدهستبدات بهکۆرۆنا ههژمار دهکرێت».

وتهبێژى وهزارهتى تهندروستى ئهوهشى خستهڕوو مهرج نیه ئهوهى بهکۆرۆنا گیانلهدهستبدات به تهنگهنهفهسى بێت، وتیشى:» کۆرۆنا ههندێک جار دهبێته هۆى جهڵدهى دڵ، پهککهوتنى گورچیلهو  جگهرو کۆئهندامى ههناسەو زۆر نهخۆشى دیکه«.

محهمهد قادر جهختى لهوهشکردهوه وهک وهزارهتى تهندروستى هیچ سوودێک لهئهوهدا نابینن کهسێک گیانلهدهستبدات و بهکۆرۆنا ههژماربکرێت.

هاوکات، ئهوهشى روونکردهوه رێکخراوى تهندروستى جیهانى لهبهر ههستیارى بابهتهکه و زۆرى حاڵهتهکانى توشبوون و گیانلهدهستدان بهکۆرۆنا پێشنیارى نهکردووه ئهو تهرمانه دهستنیشانکردنیان بۆ بکرێت  و بهپێى یاسا رێگه بهوه نادرێت بنێردرێنه پزیشکى دادى و دهستیشانى هۆکارى گیان لهدهستدانهکهیان بۆ بکرێت.

 

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار