حه‌شدی شه‌عبی، هێزێکی فریادڕه‌س یان له‌مپه‌ری به‌رده‌م چاکسازی؟

دڵشاد ئه‌نوه‌ر

4 ساڵ لەمەوپێش



دڵشاد ئه‌نوه‌ر

کاتێک داعش لهساڵی 2014  بهشێکی عێراقی کۆنترۆڵ کرد، حهشدی شهعبی لهسهر فهتوای مهرجهعیهتی باڵای شیعهکانی عێراق پێکهێنرا، بۆ بهرگرتن لهپێشڕهوی زیاتری داعش، بهوپێیهی سوپاو هێزه فهرمیهکانی عێراق، شکستیان هێنا لهڕووبهڕوو بوونهوهی ئهو رێکخراوه.

حهشدی شهعبی لهسهرهتای پێکهێنانیهوه، رۆڵ و پێگهیهکی گهورهی لهنێو شهقامی شیعیدا ههبوو، وهکو هێزێکی پیرۆز و فریادڕهس لێی دهڕوانرا، بههۆکاری دروستبوونی لهسهر بنهمای فهتوای ئاینی و ئهو رۆڵه گهورهیهی لهبهرهنگاربوونهوهی داعشدا ههیبوو.

دوای تێپهڕبوونی نزیکهی پێنج ساڵ بهسهر پێکهێنانیدا، ههموو تێڕوانینهکان لهسهر ئهو هێزه، پێچهوانه بوونهوه، سهید سیستانی لهپشتیوانیکردنی کشایهوه، تێڕوانینهکانی شهقامیش لهسهری، لههێزێکی فریادڕهسهوه بۆ هێزێکی لهمپهر لهبهردهم چاکسازی گۆڕا.

دهکرێت بڵێین: گهر هاتنی داعش، سهرهتای گهشانهوه و بههێزبوونی حهشدی شهعبی بووبێت، ئهوا ناڕهزایهتیهکانی عێراق،بهسهرهتا و دهستپێکی لاوازبوونی ئهم هێزه دادهنرێت، بۆ قۆناغی داهاتووش، عێراق مشتومڕى گهورهی سهبارهت بهچارهنووسی حهشد لهپێش دهبێت.

لاوازبوونی پێگهی جهماوهریی حهشد

خۆپیشاندانهکانی عێراق ههرچهنده لهڕواڵهت دا، دژ به حکومهتی عێراق بوو وهکو دامهزراوهیهکی فهرمی، بهڵام لهناوهڕۆکدا، راپهڕین بوو، دژی حهشدی شهعبی و بهرپرسانی ئهو هێزه، بهوپێیهی ئهوان دهسهڵاتی فیعلی عێراق بوون، سیاسهت و ئابووری وڵات لای ئهوان بوو.

پێش سهرههڵدانی ناڕهزایهتیهکان، حهشد وهکو هێزێکی خاوهن پێگهی جهماوهری و پیرۆز لاى شهقامی شیعی لێی دهڕوانرا، بهڵام ئێستا وهکو هێزێکی گهندهڵ و جێبهجێکاری ئهجێندای دهرهکی تهماشا دهکرێت

ناڕهزایهتیهکانی عێراق که ههرسێ پایتهختهکهی عێراقی گرتهوه، بهغدای پایتهختی سیاسی، بهسرهی پایتهختی ئابووری، نهجهفی پایتهختی ئاینی، بهوهرچهرخانێکی گهوره دادهنرێت، بهوپێیهی قۆناغی پێش ناڕهزایهتیهکان زۆر جیاوازتره لهقۆناغی ئێستاو تهنانهت کاریگهریهکانی بۆ داهاتووش بهردهوام دهبن.

پێش سهرههڵدانی ناڕهزایهتیهکان، حهشد وهکو هێزێکی خاوهن پێگهی جهماوهری و پیرۆز لاى شهقامی شیعی لێی دهڕوانرا، بهڵام ئێستا وهکو هێزێکی گهندهڵ و جێبهجێکاری ئهجێندای دهرهکی تهماشا دهکرێت. پێش ناڕهزایهتیهکان، حهشد وهکو هێزی سهرهکی داهاتووی عێراق پێشبینی بۆ دهکرا، بهڵام ئێستا وهکو هێزێکی ئاینده نادیار سهیری دهکرێت.

حهشدی شهعبی کاتێک لهسهرهتاوه دروستبوو، بهسهدان ههزار کهسی شیعه ئاینزا، لهههوڵدابوون بۆ پهیوهندی پێوهکردنی، بهڵام لهئێستادا، لهههر ناوچهیهک خۆپیشاندان سهرههڵدهدات، راستهوخۆ پهلاماری بنکه و بارهگاکانی حهشدی شهعبی دهدرێت، چونکه وهکو بهرپرسیاری یهکهمی خراپی دۆخی عێراق لهلایهن خهڵکهوه تهماشا دهکرێت.

گهورهترین گرفتی حهشدی شهعبی ئهوهبوو، نهیزانی بهدروستی مامهڵه لهگهڵ ناڕهزایهتیهکانی عێراقدا بکات، نهیزانی ناڕهزایهتیهکان لهبهرژهوهندی خۆی وهکو هێزێکی ههڵقوڵاوی جهماوهری تهوزیف بکات، بهڵکو بووه بهشێک لهو هێزانهی که کاریان بۆ سهرکوتکردنی خۆپیشاندهران دهکرد.

مامهڵهی ههڵهی بهشێک لهگروپهکانی حهشد وایکرد، خوێن بکهوێته نێوان شهقام و حهشد، ئهمه پهیوهندی نێوان حهشدو خۆپیشاندهرانی بهتهواوهتی بچڕاند، ئهم پهیوهندی بچڕانه، زیانێکی هێنده گهورهی  بهحهشد گهیاند، ئایندهی خسته مهترسییهوه.

موقتهدا سهدری رێبهری رهوتی سهدر، سهرهتا ههوڵیدا بهدروستی مامهڵه لهگهڵ ناڕهزایهتیهکاندا بکات و خاوهن پێگهش بوو لهنێو خۆپیشاندهراندا،  دواتر کهوته ههڵه یاخود داوی گروپهکانی ترهوه و کارته گهورهکهی دهستی سوتا، که لهڕابردوودا ههمیشه بهکاری دههێنا دژ بههێزهکانی تر، ئهویش کارتی شهقام بوو.

ناکرێت لهنێو ئهم کێشمهکێشهدا، رۆڵی یهکلاییکهرهوهی عهلی سیستانی مهرجهعیهتی باڵای شیعهکانی عێراق نادیده بگیرێت، کهپشتیوانیهکی گهورهی شهقام بوو، بهپشتکردنیشی لهگروپه چهکداره شیعهکان، هێندهی تر تهنها و بێ پشتیوانی کردن.

سهید سیستانی، بهشێوهیهکی عهقڵانی و دروست مامهڵهی لهگهڵ رووداوهکاندا کرد، رووداوهکانی بۆ زیاتر بههێزکردنی پێگهی خۆی  تهوزیف کرد، خۆ ئهگهر مامهڵه دروستهکهی نهبایه، رهنگه ئێستا دۆخی ئهویش لهدۆخی گروپه چهکدارهکان، لهنێو شهقامدا باشتر نهبوایه.

حهشدی شهعبی ههرزوو  تێگهیشت، خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیهکان خۆری بهرهو ئاوابوون دهبات، بهڵام شیعهبوونی ناڕازیان، وایکرد نهتوانێت دهست بۆ کوشتوبڕى گهوره ببات، بۆیه ههوڵهکانی ئهم هێزه زیاتر بهئاراستهی تێپهڕاندنی دۆخهکه بوو، بهڵام سهرکهوتوو نهبوو.

 ئێستا حهشدی شهعبی لهخراپترین دۆخدایه، پێگهی جهماوهری و پشتگیری شهقامی شیعی لهدهستداوه، مهرجهعیهتی باڵای شیعهکان پشتگوێی خستووه، وهکو هێزێکی دهستگرتوو بهسهر ئابووری عێراق و بهکارهێنانی بۆ بهرژهوهندی ئێران لێی دهڕوانرێت، ههموو ئهمانه وادهکهن داهاتووی لهعێراقدا رۆشن نهبێت.

حهشد و کێشمهکێش

  ههرچهنده پشتگیری و پشتیوانی شهقامی لهدهستداوه و ههوڵه نێوخۆیی و دهرهکییهکان بۆ لاوازکردنی بهردهوامن، بهڵام هێشتا حهشد ژمارهیهکی گهورهیه، دهتوانێت زۆر لهمپهر لهبهردهم بهرهوپێشچوونهکاندا دروستبکات.

لهپاڵ لهدهستدانی شهقامدا، لاوازبوونی ئێران گرفتێکی گهورهیه بۆ حهشد، بهشێوهیهک ئهو وڵاته کهوتووهته دۆخێکهوه، دوور نیه، ئهو هێزه بکاته قوربانی سهفقهیهکی نهێنی و رێکهوتنێکی نێودهوڵهتی، بهتایبهت لهحاڵهتی دهستپێکردنی دانوستاندا لهگهڵ ئهمهریکاییهکان.

خواستێکی ئهمهریکا ههڵوهشاندنهوهی حهشده، خواستی ئێرانیش رێککهوتنه لهگهڵ رۆژئاواو سوککردنی گهمارۆ ئابوریهکانی سهریهتی، بۆیه لێکتێگهیشتن ئهستهم نیه، بهتایبهت گهر جارێکى تر ترهمپ بۆ سهرۆکایهتی ئهمهریکا دهربچێتهوه.

ئێران، کهناردنه دهرهوهی شۆڕشی ئیسلامی، یهکێک بووه لهو پلانانهی لهماوهی 30 ساڵی رابردوودا کاری لهسهر کردووه، لەپێناو دوورخستنهوهی مهترسی لهسهر ناوخۆی وڵاتهکهی، بهڵام ئێستا خهریکه دهگاته ئهو بڕوایهی، که ئهم پلانه سهرکهوتوو نهبووه، بۆیه رهنگه مهسهلهی چهکدارهکانی عێراق، سوریا، یهمهن و لوبنانیش بخاته سهر مێزی دانوستان.

ههرچهنده ئێستا ئهمهریکاییهکان دهیانهوێت ئامانجهکانیان لهدژی حهشدی شهعبی لهڕێگهی حکومهتی نوێی عێراقهوه بهدهستبهێنن، بهڵام کۆمهڵێک گرفت ههن، گهر بهشێوهیهکی عهقڵانی ههوڵنهدرێت باز بهسهریاندا بدرێت، دوور نیه عێراق رووبهڕووی جهنگی ناوخۆی ببێتهوه، چونکه حهشد تهماشاکهری ئاوتکردنی نابێت.

کۆمهڵێک ههنگاو لهسهر ئاستی سیاسی عێراق بۆ لاوازکردنی پێگهی حهشد بیریان لێکراوهتهوه، بهڵام ههندێک لهو ههنگاوانه سهرگرتنیان ئهستهمه، ههندێکی تریشیان لهمپهری زۆریان دێتهڕێ، بهڵام لهمپهرهکان ههرچۆن بن، کێشمهکێشهکان ههر روودهدهن.

حهشدی شهعبی هێزێکی فهرمی عێراقهو لهپهرلهمان یاسای بۆ دهرکراوه، بۆیه ههڵوهشاندنهوهی، پێویستی بهدهرچوواندنی یاسایهکی تر ههیه، ئهم کاره قورسه، چونکه شیعهکان زۆرینهی نێو پهرلهمانن، ئهستهمه کارێکی لهم شێوهیه سهربگرێت.

 تێکهڵکردنی حهشدی لهگهڵ سوپاو تواندنهوهی لهنێویدا، ههنگاوێکی تره، بهڵام سهرباری بوونی لهمپهری گهوره، دیسانهوه ئهم کارهش مایهی مهترسیه، رهنگه ببێته هۆی دهستگرتنی گروپهکان بهسهر هێزه فهرمیهکانیشدا.

ههوڵێکی تری یاسایی بۆ لاوازکردنی حهشدی شهعبی، دروستکردنی کهلێنه لهنێوان حزبه سیاسیهکان و گروپه چهکدارهکاندا، بهتایبهت گروپه چهکدارهکانی حهشد، ههریهکه و پاشکۆی لایهنێکی سیاسین و لهههڵبژاردنیشدا، سودێکی گهورهیان بهو حزبانه گهیاندووه.حزبه شیعیهکانیش ئهستهمه دهست لهو هێزانه ههڵبگرن، چونکه ئهوان فاکتهری تهزویرکردن و زامنکردنی سهرکهوتنیانن لهههڵبژاردنهکاندا.

ههوڵهکان بۆ دابڕینی حزب و هێز لهو رێگهوهیه، یاسایهکی وا دهربکرێت، رێگه بههیچ هێزێکی خاوهن چهکدار نهدرێت، بهشداری لهسیاسهت و ههڵبژاردندا بکات، بهڵام دیسانهوه ئهمهش قورسه و لهپهرلهماندا دهنگ ناهێنێت.

بۆیه حکومهتهکهی کازمی ههنگاوێکی تری دهستپێکردووه، رهنگه ئهمه لهههموو ئهوانی تر دروستتر بێت، دهیهوێت سهرچاوهی ئابووری گروپهکان ببڕێت، خاڵه سنوریهکانیان لهبن دهست دهربهێنێت، واته ههمان ئهو ههنگاوهیه که ئهمهریکا بهرامبهر ئێران گرتوویهتیه بهر.

بهوشککردنی سهرچاوهی ئابووری گروپهکان و ههوڵدان بۆ زاڵکردنی هێزه فهرمیهکان بهسهر حهشددا، رهنگه گورزێکی گهوره بێت لێیان، بهڵام پێناچێت ئهوانیش ههروا دهستهوهستان بن، ئهستهمیشه ئێران بێ رێککهوتنێکی پێشوهخت، تهماشاکهری تهسفیهکردنی نزیکهکانی بێت، بۆیه عێراق لهچاوهڕوانی کێشمهکێشێکی گهورهدایه، رهنگه ئهم کێشمهکێشه بهلاوازتربوونی حهشد یاخود هێنانه خوارهوهی کازمی لهسهر کورسی دهسهڵات کۆتایی بێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار