بۆنى (شکست، نسکۆ، هه‌ره‌س، ئاشبه‌تاڵ)ێکى دیکه‌ ده‌که‌م!!

عومه‌رى حاجى عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یى

4 ساڵ لەمەوپێش



عومه‌رى حاجى عینایه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌یى

لهسهردهمى مهلیکیداو لهو دهڤهرى شارهزوورهى لاى ئێمه بهڕێوهبهرێکى ناحیه ههبووه، پیاوێکى بێئاگا، تا رادهیهک گێل و وێڵ بووه، زۆر شهیداى کورسیهکهى بووه، شۆڕشى چواردهى تهمموز روویداوه، مهلیک کوژراوه، عێراق خرۆشاوه، ها ئێستا ها تاوێکی تر پهلى دهگرن و لهناحیه دهریدهکهن، ئهو لهژوورهکهى نایهته دهرهوهو لهپشتى مێزهکهیهوه دانیشتووه، ئهمدیوو ئهودیوى ئهوراقهکانی دهکات، ژوورهکهى رێکدهخات، ئێوارانیش لهحهوشهى ناحیه درهخت دهڕوێنێ.

سهرکردەکانى دوو حزبی خاوهن زیاتر لهچوارسهد ههزار پێشمهرگه خۆیان کڕ کردووه، بهبهیانێکى ناڕهزاییش رووبهڕووى ئهم هێرشه سێقۆڵییه نهبوونهوه

سەرکردە دهسڕۆیشتووەکانى ههرێمى کوردستانهکهى لهمهڕ خۆشمان، رێک وهک ئهو بهڕێوهبهرهن، لهملاوه ئێران بهشێکى فراوانى لهههرێمى کوردستان داگیرکردووه، ئیتڵاعاتى ئێران زیاتر لهبیست بنکهى لهم ههرێمه بێخاوهنه ههیه، لهولاشهوه تورکیا سهربارى (25) بنکهى سهربازى، بهقوڵایى (30) کم خاکى کوردستانى داگیرکردوه، رۆژانه بۆردومانى گوندهکانى کوردستان دهکات، عێراقى عهرهبی، پاش (16) ى ئۆکتۆبهرو داگیرکردنى زیاتر لهسهدا پهنجاى خاکى کوردستان  بهخشکهیی بهناوى پاسهوانى سنوورهوه، لهپێنج بنکهى سنوورى تورکیا پشتى لێگرتین، گومان ههیه ئهم هێزهى پاسهوانى سنوور بهموبارهکهى تورکیا بێت، لهسهردانهکهى (ئاکان فیدان) سهرۆکى دهزگاى میتى تورکى بۆ عێراق ئهم پلانهى بۆ دانابن، لهکاتێکدا بوونى پاسهوانى سنووری عێراق لهوێ ئاسایی بێت، بێگومان گهڕانهوهى سوپاى عێراقى عهرهبی بهدوادادێت، لهملاشهوه سهرۆکى حکومهت و سهرکردەکانى دوو حزبی خاوهن زیاتر لهچوارسهد ههزار پێشمهرگه خۆیان کڕ کردووه، بهبهیانێکى ناڕهزاییش رووبهڕووى ئهم هێرشه سێقۆڵییه نهبوونهوه،  ئهوان سهرگهرمى رێکخستنى کۆبوونهوهى دووقۆڵى و دابهشکردنى پارهى نهوت و وهرگرتنى پۆستهکانى بهغدان، باشه ئێوه پێمناڵێن ئهم هێزه زهبهلاحهتان بۆ چییه؟ ئهگهر بۆ پاراستنى خاک نهبێت؟ بۆچیتانه؟ لهناوچه داگیرکراوهکان شهڕتان پێنهکردن، ئێستاش بهبهرچاوى ئهم هێزهوه، خاکى کوردستان ئهنجن ئهنجن دهکرێت، پاسدارو جهندرمهى تورکى پیسایی ئهکهنه بن داربهڕووهکان و دواتر ئهیانسوتێنن، دهیان گوندیان چۆڵکردو خهڵکهکهى ئاوارهبوون، ئهم هێزانه لهدوورهوه سهیر دهکهن، ههزاران پێشمهرگهى قارهمان و بهتواناو نهبهردو نیشتمانپهروهر لهم هێزهدا ههن، بهڵام ئێوه کهلهپچهتان کردوون، بۆ؟ بۆچى لهدوورهوه سهیرى سووتانى خاکهکهیان بکهن؟ بهسهر ئهماندا پاسهوانى سنوور بێت بۆ پارێزگارى لهخاکى عێڕاق، یان ئێوه ئهم هێزهتان تهنها بۆ سهرکوتکردنى خۆپیشاندهرانى ناڕازیی ههڵگرتووه؟! ئێوهى بهناو دهسهڵاتى کوردى ئێستا تهنها ناوهندى شارهکانتان بهدهستهوهیه، ئهویش تهنها بۆ کۆکردنهوهى پارهو رووبهڕووبوونهوهى خهڵکه، گهرنا میت و ئیتڵاعات لهشارهکانیشدا چییان بوێ دهیکهن، ئهم هێزو چهک و تفاقهتان بۆ کهى ههڵگرتووه؟ ئێوه وهک مودیر ناحیهکهى سهردهمى مهلیکیتان لێهاتووه، سهرتان کز کردووه بۆ ئهوهى دوژمن نهبینن، خۆتان کردوه بهکهڕهى شهربهت وهک ئهوهى هیچ لهگۆڕێدا نهبێ، قۆناغى کۆتایی پیلانى سێقۆڵى تاران، ئهنقهره، بهغداى نهوهدهکان، وا پیادهدهکرێ، ئێوه لهکوێ خهوتوون؟ لهکوێی ئهم هاوکێشهیهدان؟! ئهگهر بهرگریتان پێناکرێ؟ چۆڵیکهن بۆ خهڵک، باخهڵکى کوردستان خۆى بهرگرى لهخۆى بکات،  دهسهڵاتدارى یان حوکمڕانى (سلطة) پێش ههموو شتێک پاراستنى خاکه، لهههموولایهکهوه خاک داگیردهکرێت و بازنهکه رۆژ لهدواى رۆژ لهدهرتان تهسکتر دهبێتهوه، ئێوهش وهک ئهوهى هیچ روونهدا ئاوا ههڵسوکهوت دهکهن.

 جێی خۆیهتى قسهیهکیش بۆ ههڤاڵانى پهکهکه بکهین، ههرچهنده بوونى ئێوه بهههزاران جار لهبوونى پاسهوانى سنوورو سوپاى عێراق باشتره، بوونى ئێوه قوڵایی ستراتیجیه بۆ ههرێمى کوردستان، ههرێمى کوردستانیش قوڵایی ستراتیجیه بۆ پارچهکانی تر، بهڵام نهدهبوو، ئهو بیانووه بهدهستى دوژمنانى کوردهوه بدهن و ئهزموونى ههرێم بخهنه مهترسییهوه، بێگومان گهر ئێوه لهوێبن و لهوێ نهبن، ئهنقهرهو تاران و بهغدا درهنگ یان زوو ئهم پیلانهیان دژى ههرێم دهگێڕا، بهڵام بوونى ئێوه بیانویهکى بههێزى داوهته سوڵتان ئهردۆغان  که بهخوێنى سهرى تاک بهتاکى کورد تینووه.

ساڵى 1975 شۆڕشى ئهیلول تووشى شکست هات و وتمان بهپیلانى شاى ئێران و بۆمیدیهن و سهدام و کیسینجهر بوو، خوا گرتنى، ساڵى 1988 شۆڕشى کورد به رابهرایهتى بهرهى کوردستانى تووشى ههرهس و داڕمان هات، خستمانه ئهستۆى رێکهوتنى خومهینی و سهدام، ئهم شکست و ههرهس و ئاشبهتاڵه ئابڕوبهرهى دواى (29) ساڵ لهحوکمڕانى دوو حزب (پارتى یهکێتى) (راستتر ئهوهیه بڵێین ههردوو ماڵباتى دهسڕۆیشتووى ئهم دوو حزبه) کهچاوهڕێى دهکهین هۆکارهکهى جگه لهشکستى حوکمڕانی ئهو دوو حزبه، هیچ کهس بهرپرس نیه لهئهنجامهکهى، ئاخر ناکرێت گهلێک له ماوهى کهمتر لهنیو سهدهدا لهسهر دهستى ههمان سهرکردایهتى سێ جار تووشى نووچدان و شکست ببێت، هۆکارهکهشى نادادپهروهری، بێسهروبهرى، گیرفان پڕکردن، لهیادکردنى خاک و شهڕکردن لهسهر پۆست و پاره، پیاودارى وڵاتانى داگیرکهرى کوردستان و هیچی تر.

ئێوه دهزانن کهئێستا:

-دهسهڵاتدارێکن نه زهویتان لهدهسته نه ئاسمان؟! چهند شهرمه، بهرامبهر دوژمن سهرکز بیت و بۆ گهلهکهت چهوسێنهر .

-خاوهن دهسهڵاتێکى  مایهپووچ، میللهتێکى گیرفان بهتاڵ.

-سهروهت و سامانى ئهم ههرێمه کهوتووهته لاى چهندین کۆمپانیاى مۆڵتى ملیاردێرى دروستکراوى دهستى ئێوه.

-تهنها بۆ مانهوهى دهسهڵاتتان بهسهر چهند شارێکدا، بهسهرکزى دهچنه  بهغدایهکى مایهپووچى لهئێوه شکستخواردووتر.

-چاوتان بهرامبهر داگیرکاریهکانى سوپاى داگیرکهرى عهرهب و فارس و تورک، دادهخهن، تهنها بۆ ئهوهى حوکمڕانى ئهم چهند شارهبن و له رووتکردنهوهو خواردنى قووتى خهڵکهکهى بهردهوامبن.

-لهئهنجامى سیاسهتى ئێوه، لهسهر دهستى عێراقێکى تائیفى رهگهزپهرست دڕندانهترین پڕۆسهى تهعریب ئهنجامدهدرێت، ئێوهش شهڕ لهسهر پۆسته وزاریهکانى ئهو دهوڵهته دهکهن.

-سهرۆک کۆمارێکتان ناردووهته بهغدا، (لهگهڵ رێزم بۆى) دهسهڵاتى تهها محێدین مهعروف زۆر لهو زیاتربوو، ئۆردویهک پهرلهمانتارو وهزیر و راوێژکار لهو بهغدایه ئیشیان چیه؟ کاتێک نهتوانن بهرگرى لهبودجهى کوردستان بکهن، سنوور بۆ تعریب کردنى کوردستان دابنێن، مادهى (140) جێبهجێبکهن، بهبهرچاویانهوه سوپاکانى  ئهردۆغان و رۆحانى کوردستان بکەنه سوتماک، هیچیان پێنهکرێت، بوونى ئهمانه لهبهغدا، تهنها بۆ سوودى خۆیان و حزبهکانیانه و ئهمهش  بێماناترین سیاسهته ئێوه دهیکهن.

-له دوورهوه بهدووربین سهیرى شهنگال، مهخمور، دوبز، کهرکوکى (دڵ و قودسی کوردستان)، دوز، جهلهولا، خانهقین و مهندهلى دهکهن.

-بهدووربینیش ناتوانن، چیا داگیرکراوهکانى کێلێ، مامهنده، بڵفهت، گۆڕهشێر، بهشێک لهقهندیل، خواکوڕک، باتیفاو بێتوفهو باکورى  ئامێدى  و رۆژههڵاتى زاخۆ بکهن.

وا خهیاڵ مهکهن، کاتێک ئێمه داگیرکراین ئێوه وهک بهرزهکى بانان بۆى دهردهچن و پارهى براوى گهل دهبهنه ئهوروپاو ئهمریکا لهوێ پێی دهژین، نهخێر ههرگیز، ئهو زهمانه گوزهشت

دوا ههلى ئێوه بۆ ئهوهى لهتارمایی (نسکۆ، ههرهس، ئاشبهتاڵ یان ههرچیتان پێخۆشه وا ناوى بنێن) رزگارتان بێت، یهکگرتن، رازیکردنى ئۆپۆزسیۆن و ئاشتکردنهوهى خهڵک و دروستکردنهوهى متمانهی نێوان دهسهڵات و خهڵکه، بههێنانهوهى پاره نادیارهکان، بهتاڵکردنهوهى خهزانهى کۆمپانیا زهبهلاحهکانى ژێر سایهى سهرتانه، چاوخشاندنهوهیه بهسیاسهتى نهوتى کوردستان و خۆماڵیکردنى کۆمپانیاکانى نهوت و کۆمپانیا زهبهلاحهکانى بوارى کارهبا، پهیوهندیهکان، پیشهسازیه قورسهکانه، پڕکردنهوهى خهزێنهى دهوڵهت، کۆنترۆڵکردنهوهى دهروازه سنووریهکان و دهرهێنانیان لهدهستى مافیاکان، بۆ ئهوهى وهک پێویست خزمهتى خهڵکى کوردستانى پێبکهن، مووچهیان بدهنێ، خزمهتگوزاریهکان پێشکهشبکهن و چاوبخشێننهوه بهپهیوهندیهکانتان لهگهڵ تورکیا و ئێران، بهغدا، ئهمه چ جۆره وتووێژێکه لهگهڵ بهغدا دهیکهن؟! شهش جار شاندى ئێوه چووهته بهغدا، بۆ یهکجاریش شاندى ئهو ئیداره فاسدهى عێڕاق نههاته لاى ئێوه، ئهمه جگه لهشکستى سیاسهتى ئابوورى و نهوتى ئێوه هیچی ترمان پێناڵێت، خۆتان رزگاربکهن لهکۆت و بهندى تورک و عهرهب و فارس وهرنه دهرهوه، بمرین باشتره لهوهى بهکۆیله بکرێین،  وا خهیاڵ مهکهن، کاتێک ئێمه داگیرکراین ئێوه وهک بهرزهکى بانان بۆى دهردهچن و پارهى براوى گهل دهبهنه ئهوروپاو ئهمریکا لهوێ پێی دهژین، نهخێر ههرگیز، ئهو زهمانه گوزهشت، ئێستا لوبى کوردیمان ههیه لهوێ یهخهتان دهگرن، ئهمریکاو ئهوروپیهکانیش زۆر بهلایانهوه ئاسانه وهک قۆرغکردنى سهرمایهى قهزافى و بن عهلى و دیکتاتۆرهکانى دونیا بهنوکه قهڵهمێک حسابهکانتان سفر ئهکهنهوه، موڵکهکانتان لێوهردهگرنهوه، بۆیه باشتره پێش روودانى کارهساتهکه، هۆشێک بهێننهوهو بیرێک لهم نههامهتیه بکهنهوه کهچاوهڕێى ئهم گهله دهکات، بههۆى ههڵهى  سیاسى و ئیدارى و ئابوورى و دیپلۆماسی و سهربازیى ئێوهوه،  ههرێمهکهمان و ئهزموونه تاقانهکهى، ئومێدهکهى ههر چوار چارچهکهى کوردستان رووبهڕووى شکست، نسکۆ، ههرهس، ئاشبهتاڵێکی تر دهبێتهوه، هێشتا کات ماوه، لهبهر خهڵک هیچ نهبێت بۆ خاترى خوێنى شههیدان، بۆ خاترى ئهوانهى دهروێشانه شوێنتان کهوتوون، رهشتان بۆ دهکهنه سپى، سپیتان بۆ سپیتر دهکهنهوه،  پێش ئهوهى گهل پاکتاوى حسابتان لهگهڵ بکات، خۆتان پاکتاوى حسابى خۆتان بکهن، لاپهڕهیهکى نوێ ههڵدهنهوه، خۆتان لهکۆیلایهتى وڵاتانى داگیرکهر رزگار بکهن، جارێکی تر مێژوو چهندباره مهکهنهوه، ئهم گهله ههموو شتێکى لهئێوه قبوڵ کردووه، بهخاترى پاراستنى ئهم ئهزموونه بووه، تکایه تکایه هۆش بهێننهوه ئهزمونهکه گورگانه خوارد مهکهن، تائێستا قهپاڵى ئێوهمان بۆیه قهبوڵ کردووه، تادوژمن قووتمان نهدات، پارهو پول کۆتایی دێت، بهڵام تۆمارکردنى ههڵوێستى سهربهرزانه بۆ ئهبهد دهمێنێتهوه، بۆیه باشتر روو لهدوژمن و پشت لهپارهو کورسی بێمانا بکهن و گهل ئاشتبکهنهوه، ههرهس و شکستى ئهمجاره (ئهگهر خودا نهخواسته رووبدات) زۆر ئابڕوبهرانه دهبێـت.

 

1/تهمموزى/ 2020

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار