وه‌زاره‌تى دارایى بڕیارێکى نوێى ده‌رکرد
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى بریاریدا" له کاتى چۆڵبونى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌رو جێگرى فه‌رمانگه‌کان پۆسته‌کان به سیڤى پڕده‌کرێنه‌وه".
له گشتاندنێکدا که واژووى ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایى له‌سه‌ره وێنه‌یه‌کى ده‌ست "سپی" که‌وتوه بڕیاردراوه، له کاتى چۆڵبونى پۆستى به‌ڕێوه‌به‌ر و جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌کانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى دارایی، ناوى ئه‌و که‌سانه‌ى که شایسته‌ى پڕکردنه‌وه‌ى ئه‌و پله و پۆستانه‌ن به ره‌چاوکردنى خزمه‌ت، بڕوانامه و لێهاتوویى و له رێگه‌ى ناردنى CV بۆ هه‌ر پۆستێک به مه‌رجێک له سێ که‌س که‌متر نه‌بێت، ره‌وانه‌ى دیوانى وه‌زاره‌ت بکرێن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که ئه‌و پۆسته‌ى چۆڵ ده‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى بانگه‌وازێک بۆ پڕکردنه‌وه‌ى پۆسته‌که ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران ده‌کات و ده‌بێت ده‌رفه‌تى هه‌لى یه‌کسان بۆ سه‌جه‌م فه‌رمانبه‌ران بڕه‌خسێندرێت، به پێچه‌وانه‌وه فه‌رمانبه‌رى شایسته مافى ئه‌وه‌ى هه‌یه راسته‌وخۆ سى ڤى بۆ وه‌زاره‌ت بنێرێت.