فه‌رمانده‌یه‌کى سه‌ربازى ئێران هه‌ڕه‌شه له تورکیا ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ئه‌رکانى سوپاى ئێران ئاماده‌یى ده‌ربڕى له بوارى به‌رگریى ئاسمانی‌دا پشتیوانى له سوپاى حکومه‌تى سوریا بکات بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى هێرشه‌کانى تورکیا له‌سه‌ر دیمه‌شق.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ته‌موزى 2020 لیوا محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆکى ئه‌رکانى سوپاى ئێران سه‌ردانى سوریاى کرد و له‌گه‌ڵ عیماد عه‌لى ئه‌یوب، وه‌زیرى به‌رگریى سوریا له باره‌گاى وه‌زاره‌ت کۆبونه‌ته‌وه، فه‌رمانده‌که‌ى ئێران ئاماده‌یى ده‌ربڕیووه پشتیوانى له سوپاى حکومه‌تى دیمه‌شق بکات به‌تایبه‌ت بۆ سیستمى به‌رگریى ئاسمانى و به‌ڵێنى داوه به‌رگریى ئاسمانیى سوریا به‌هێزتر بکات دژى هێرشه‌کانى تورکیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته.
باقرى هۆشداریى داوه‌ته تورکیا و رایگه‌یاندووه که "ده‌بێت تورکیا ئه‌وه بزانێت چاره‌سه‌رکردنى هه‌ر کێشه‌یه‌کى ئه‌منی، ده‌بێت له‌رێگه‌ى گفتوگۆ و لێکگه‌یشتن بێت له‌گه‌ڵ لایه‌نى سوری له‌سه‌ر خاکى سوریا بێت نه‌ک له ده‌ره‌وه".
سه‌رۆک ئه‌رکانى سوپاى ئێران ره‌خنه‌ى توندیشى له تورکیا گرتووه به‌وه‌ى پابه‌ند نییه به به‌ڵێنه‌کانییه‌وه و رایگه‌یاند تورکیا له جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کانى بۆ ده‌رکردنى گروپه تیرۆرستییه‌کان له سوریا دواکه‌وتووه.