محه‌مه‌د حاجى ده‌بێته به‌رپرسى ده‌رمانى هه‌رێم
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کابینه‌ى نوێى حکومه‌تى ھه‌رێمى کوردستان، بۆ رێکخستنه‌وه‌ى که‌رتى ده‌رمان ده‌زگایه‌کى نیشتمانى داده‌مه‌زرێنێت‌و محه‌مه‌د حاجیش ده‌کاته به‌رپرسى یه‌که‌مى ده‌زگاکه.
سه‌باح زێباری، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له په‌رله‌مانى کوردستان، بۆ پێگه‌ى فه‌رمى پارتى رایگه‌یاند پێشتر لیژنه‌یه‌کى لاوه‌کى له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى کوردستانه‌وه پێک ھاتبوو، به‌دواداچوونى ته‌واوى بۆ کێشه‌ى ده‌رمان کردووه له‌ھه‌رێمى کوردستان و راسپارده‌کانیش ئاراسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران کراون، بۆ ئه‌وه‌ى کێشه‌ى که‌رتى ده‌رمان له‌ھه‌رێمى کوردستان کۆنتڕۆڵ و چاره‌سه‌ر بکرێت.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران سه‌رقاڵى دامه‌زراندنى ده‌زگاى نیشتمانى خۆراک و ده‌رمانه و محه‌مه‌د حاجى وه‌ک یاریده‌ده‌رى سه‌رۆکى حکومه‌ت بۆ کاروبارى ده‌رمان، به‌رپرسیارییه‌تى ده‌زگاکه وه‌رده‌گرێت.
زێبارى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که ھه‌موو ھه‌وڵێک بۆ باشکردنى ره‌وشى ته‌ندروستى و که‌رتى ده‌رمان ده‌درێت له پێناو سه‌لامه‌تى ھاووڵاتیاندا.
محه‌مه‌د حاجى پێشتر رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بوو، دواتر ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌و بوو به‌پارتیو ماوه‌یه‌کیش راوێژکارى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى بوو.