هه‌په‌گه بۆ تورکیا هه‌فتانین ده‌کاته دۆزه‌خ
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه)، کوژرانى 14 سه‌ربازى تورکیاى له هه‌فتاین راگه‌یاند و چالاکى هێزه‌کانیان له باشورى کوردستان دژبه جموجوڵى هێزه‌کانى تورکیا به‌رده‌وامن.
ناوه‌ندى راگه‌یاندنى هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل(هه‌په‌گه)، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ته‌موزى 2020 له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند: چالاکى هێزه‌کانیان له ناوچه‌ى هه‌فتانین-ى باشورى کوردستان دژبه جموجوڵى هێزه‌کانى تورکیا به‌رده‌وامن.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که دوێنێ سێشه‌ممه، له ئه‌نجامى چالاکییه‌کى گه‌ریلادا له‌دژى هێزێکى سوپاى تورکیا له گردى قه‌سرۆکێ له هه‌فتانین، 12 سه‌ربازى تورکیا کوژراون.
هاوکات باسى ئه‌وه‌یان کردووه که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ته‌موز هێزه‌کانیان له ناوچه‌ى "شه‌شدارا" له هه‌فتانین دوو چالاکی دیکه‌یان دژ به سوپاى تورکیا ئه‌نجامداوه‌و له‌ئه‌نجامدا دوو سه‌ربازى تورکیا کوژراون.
هێزه‌کانى پاراستنى گه‌ل ئه‌وه‌ش ئاشکرا ده‌که‌ن که له ئه‌نجامى هێرشێکى ئاسمانى سوپاى تورکیا له رۆژى 3ى ئه‌م مانگه له‌ناوچه‌ى "خانتور"ى سه‌ربه هه‌فتانین دوو گه‌ریلا به ناوه‌کانى "گۆران گۆیی" و "ڤیان ده‌ڤریم" شه‌هید بون.
ناوچه‌ى هه‌فتاین له هه‌رێمى کوردستان یه‌کێکه له‌و جێگایانه‌ى سوپاى تورکیا هێزى کۆماندۆى دابه‌زاند له‌ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا‌و هه‌په‌گه‌ش گورزى توندى لێدان و 22 سه‌ربازى تورکیا کوژران و دوو کۆپته‌ریشیان خسته خواره‌وه.