سوپاى لیبیا: جه‌نگى راسته‌قینه‌مان له‌گه‌ڵ تورکه داگیرکه‌ره‌کاندایه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى سوپاى لیبیا رایگه‌یاند تورکیا ده‌ستى به‌سه‌ر رۆژئاواى لیبیادا گرتووه و جه‌نگى راسته‌قینه‌ى لیبییه‌کانیش له‌گه‌ڵ تورکه داگیرکه‌ره‌کاندایه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 8ى ته‌موزى 2020 ئه‌حمه‌د مسمارى وته‌بێژى سوپاى لیبیا به که‌ناڵى سکاى نیوزى عه‌ره‌بى راگه‌یاند تورکیا به ته‌واوى ده‌ستى به‌سه‌ر رۆژئاواى لیبیادا گرتووه و ده‌یه‌وێت به‌ره‌و باشوورى رۆژئاواى بکشێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد میلیشیاکان که له‌لایه‌ن تورکیاوه هاوکارى ده‌کرێن، هێزێکى زۆریان بۆ هێرشکردنه سه‌ر باشوورى رۆژئاواى لیبیا کۆکردووه‌ته‌وه.
مسمارى جه‌ختیشیکرده‌وه که جه‌نگى راسته‌قینه‌ى لیبییه‌کان له‌گه‌ڵ "تورکه داگیرکه‌ره‌کاندایه".
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار