سه‌دان ده‌روێش که‌ره‌نتینه‌ى باشماخیان شکاند و هاتنه‌ سلێمانى

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

بەمەبەستی پێشوازیكردن لەتەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی، بەهەزاران دەروێش لە ئێرانەوە بێ پشكنینی كۆرۆنا هاتنە هەرێمی كوردستان.

بڕیارە نیوەڕۆی سبەینێ تەرمی شێخ محەمەد شێخ عەبدولكەریم كەسنەزانی بگاتەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی و دواتر بەخاك بسپێردرێت.

 لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نزیكەی پێنج هەزار دەروێش لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە لەسنوری باشماخەوە هاتوونەتە ناو قەزای پێنجوێن بەبێ پشكنین داخڵ بوون، لەدیوی ئێران تەقەیان لێكرا و برینداریشیان هەیە، بنەماڵەی شێخ محەمەد كەسنەزانیش كەسیان نەهاتوون بۆ پێشوازییان، بەڵكو ئەو دەروێشانە بەشێوەی سەربەخۆ هاتوون.

هاتنی ئەو دەروێشانە لەكاتێكدایە هەرێمی كوردستان بەتایبەتیش پارێزگای سلێمانی رۆژانە زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدا رادەگەیەندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار