وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا: کورد به‌شێکى دانه‌بڕاوه له گه‌لى سوریا
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا رایگه‌یه‌ند:"کورد به‌شێکى دانه‌بڕاوه له گه‌لى سووریا" و ده‌شڵێت:"پشتیوانى له دانووستانى هێزه کوردییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانى دیمه‌شق ده‌که‌ین له باره‌ى داهاتووى سووریاوه".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ماریا زاخارۆڤا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، له سووریا سه‌دان ساڵه پێکهاته و ره‌چه‌ڵه‌کى جیا جیاى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى به ئاشتى ده‌ژین.
راشیگه‌یاند:" ئێمه دڵنیاین له‌وه‌ى که پێویسته پارێزگارى له‌و نه‌ریته‌ى ژیانى خه‌ڵکى سووریا بکرێت و به‌رده‌وامى پێ بدرێت. له‌و ده‌رچه‌یه‌وه، هه‌ڵوێستى ئێمه ئه‌وه‌یه، کوردى سووریا به‌شێکى دانه‌بڕاوه له گه‌لى سووریا".
هه‌روه‌ها باسیله‌وه‌کرد، له‌و سۆنگه‌یه‌وه کرملن پشتیوانى گفتوگۆى نێوان کورد و دیمه‌شق ده‌کات له باره‌ى سیستمى داهاتووى وڵاته‌که‌یان.
وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى روسیا جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که خه‌ڵکى سووریا پێویسته خۆیان شێوه‌ى به‌ڕێوبردنى وڵاته‌که‌یان ده‌ستنیشان بکه‌ن، تا هه‌موویان هه‌ست بکه‌ن، ره‌وشه‌که ئارام و سه‌قامگیره.
له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم کوبانێ له تویتێکیدا باسى له گفتوگۆکانى نێوان هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و رژێمى سوریا کرد‌و ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که له‌دانوساندنه‌کانیان به‌رده‌وامن.