زیاتر له‌ دوو هه‌زار مریشکی مرداره‌وه‌بوو فرێده‌درێته‌ ئاوی زه‌ڵمه‌وه‌

2018-07-02 11:56:24



هاوڵاتی
به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌، ئاشکراى کرد که‌ شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن ده‌ستێکی نادیاره‌وه‌، زیاتر له‌ دوو هه‌زار مریشکی مرداره‌وه‌بوو فرێده‌درێته‌ ناو ئاوی زه‌ڵمه‌وه‌ له‌نزیک ناحیه‌ی خورماڵ و هێزه‌ ئه‌منیه‌کانیش ده‌ستیانکردوه‌ به‌ لێکۆڵینه‌وه‌.

سامان که‌ریم، به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ لێدوانێکدا به‌سایتی هاوڵاتی وت "روداوه‌که‌ شه‌وی رابردووبوه‌و له‌لایه‌ن که‌سانی نه‌ناسراوه‌و ئه‌و مریشکانه‌ به‌مرداربویى فرێدراونه‌ته‌ ناو ئاوی زه‌ڵمه‌وه‌، تیمه‌کانی شاره‌وانی و ڤێته‌رنه‌ری ئێستا سه‌رقاڵن ده‌ریانبهێنن و دواتر پشکنینى بۆ ده‌کرێت، تابزانرێت نه‌خۆش بوون و تاچ راده‌یه‌ک ئاوه‌که‌ پیسبووه‌، ژماره‌ی ئه‌و مریشکانه‌ مه‌زه‌نده‌ده‌کرێت به‌ دوو هه‌زار دانه‌و له‌ناو گونیه‌دا به‌کۆمه‌ڵ فرێدراون".

ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد، هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ن و به‌دوای که‌سه‌ گومانلێکراوه‌کاندا ده‌گه‌رێن، به‌ڵام  تا ئێستا هیچ که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ ده‌ستگیرنه‌کراوه‌.

به‌رێوه‌به‌ری گه‌شتیاری هه‌ڵه‌بجه‌ ، ئه‌وه‌ى دووپتنکرده‌وه‌ که‌ خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌و مریشکانه‌ له‌جێگایه‌ک فرێدراون "هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاوی خواردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر نیه‌و ده‌توانرێت کۆنترۆڵ بکرێت".


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار