که‌نه‌دا 250 سه‌رباز ده‌نێرێت و ئه‌مساڵ ڕابه‌رایه‌تى پلانه‌کانى ناتۆ له عێراق ده‌کات
سەربازە کەنەدیەکان لە میانەی مەشقکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە
6 ساڵ لەمەوپێش
یاد قوربانی
ئه‌مڕۆ و له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چونى لوتکه‌ى ناتۆ له بروسڵس، جه‌ستن ترۆدۆى سه‌رۆک وه‌زیرانى که‌نه‌دا ئاماده‌یى وڵاته‌که‌ى ده‌ربڕى به ڕابه‌رایه‌تى کردنى یه‌که‌م ساڵى پلانه‌کانى ناتۆ له عێراق.
دۆناڵد تره‌مپ له لوتکه‌ى ناتۆى بروکسلدا و هه‌روه‌ها پێش لوتکه‌که ڕه‌خنه‌ى توندى له هاوپه‌یه‌مانانى و وڵاتانى ئه‌وروپا گرت که به پێى پێویست گرنگى به به‌رگرى و ئاسایشى وڵاتانى ئه‌ندامى ناتۆ ناده‌ن و پاره‌ى بۆ سه‌رف ناکه‌ن و له تویتێکدا پێش کۆبونه‌وه‌که نوسیبوى "زۆرێک له وڵاتانى ئه‌ندامى ناتۆ نه‌ک ته‌نها بڕه پاره‌ى پێویست سه‌رف ناکه‌ن به‌ڵکو له‌سه‌دا2%ى بودجه‌ى وڵاته‌که‌شیان (که به پێى یاساکانى ناتۆ ده‌بێت بۆ پاراستنى ئاسایشى ئه‌ندامانى ناتۆ سه‌رفکرێت) سه‌رف ناکه‌ن."
ئه‌م وته‌یه‌ى تره‌مپ که‌نه‌داش ده‌گرێته‌وه که ته‌نها له‌سه‌دا 1.23% ى بوجه‌ى وڵاته‌که‌یان له به‌رگریدا سه‌رف ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه جه‌ست ترۆدۆى سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌مڕۆ له میانه‌ى قسه‌کانیدا ئامه‌ده‌یى وڵاته‌که‌ى ده‌ربڕى که 250 سه‌رباز و 4 هه‌لیکۆپته‌ر ڕه‌وانه‌ى عێراق بکات و بۆ ساڵى یه‌که‌م ڕابه‌رایه‌تى پلانه‌کانى ناتۆ بکات له عێراق و مه‌شق و ڕاهێنان به هێزه ئه‌منیه‌کان بکات.
له ئێستادا که‌نه‌دا نزیکه‌ى 850 سه‌رباز و هێزى سه‌ربازى له عێراق جێگیره و به‌ڵێنى داوه تاوه‌ک 2019 ئه‌و هێزه له‌وێ جێگیربێت.
هێزه که‌نه‌دیه‌کان له ڕابردوودا به‌شداربون له مه‌شقپێکردنى پێشمه‌رگه و هێزه عێراقیه‌کان و رۆڵى به‌رچاویان هه‌بووه له هاوکارى کردنى هێزه چه‌کداره‌کانى عێراق.