جیهان هه‌ڕه‌شه قورسه‌که‌ى ئێران پشتگوێ ده‌خات
6 ساڵ لەمەوپێش
یاد قوربانی
دوابه‌دواى چڕکردنه‌وه‌ى ئابڵۆقه ئابوریه‌که‌ى ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران له دوو مانگى رابرددوودا، ئێران توشى به‌ربه‌ستبوه له هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خاو بۆ وڵاتانى جیهان و هه‌فته‌ى پێشوو فه‌رمانده‌یه‌کى پله‌باڵاى سه‌ربازى ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى داخستنى ته‌نگه‌ى هورمزى کرد گه‌ر ئێران ڕێگرى لێبکرێت نه‌وت هه‌نارده بکات. به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌که‌یان تا ئێستا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه.
"ئه‌مریکا به قورسى باجى هه‌ڵسوکه‌وته دوژمنکارانه‌کانى ده‌دات"،ئه‌مه وته‌ى ئیسماعیل که‌وسه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى بڕیارده‌رى سوپاى ئێرانه که یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین به‌رپرسانى سوپاى پاسدارانى ئێران.
هه‌روه‌ها وتیشى "گه‌ر ڕێگا به هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى ئێران نه‌درێت، ئێمه‌ش ڕێگا ناده‌ین نه‌وت هه‌نارده‌ى جیهان بکرێت له ڕێگاى ته‌نگه‌ى هورمزه‌وه و دایده‌خه‌ین."
به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌که‌ى 'که‌وسه‌ری' له لایه‌ن وڵاتانى جیهانه‌وه تا ئێستا زۆر به هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه و کاردانه‌وه‌یه‌کى واى نه‌بوه، کاتێک مایکڵ پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا پرسیارى لێ‌کرا ده‌رباره‌ى هه‌ڕه‌شه‌کانى ئێران دوێنێ سێشه‌مه له که‌ناڵى 'سکاى نیوزى عه‌ره‌بی' وتى "تاران ده‌بێت بزانێت ئه‌مریکا پابه‌نده به پاراستن و به‌کراوه‌یى هێشتنه‌وه‌ى هه‌موو ڕێگا ده‌ریاییه‌کان تا گواستنه‌وه و بازرگانى نه‌وت به‌رده‌وام بێت و بگاته ته‌واوى جیهان."
ته‌نگه‌ى هورمز یه‌کێکه له گرنگترین خاڵه‌کانى بازرگانى و گواستنه‌وه‌ى نه‌وتى جیهان و له ژێر کۆنترۆڵى هێزه‌کانى سوپاى پازدارانى ئێراندایه.