سبه‌ى هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له‌هه‌ولێر به‌چاودێرى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌نجام ده‌درێت
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه، ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگى نێو ئه‌و سندوقانه‌ى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ستپێبکات که سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمار کراوه و 216 سندوق ده‌بێت.
دواى گه‌یشتنى تیمى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ هه‌ولێر، راگه‌یه‌ندرا که رۆژى چوارشه‌ممه به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى لایه‌نه سیاسییه‌کان و به سه‌رپه‌رشتى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ستده‌کرێت به جیاکردنه‌وه و ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى ده‌نگى سندوقه تانه‌لێدراوه‌کان.
زانا روستایى ئه‌ندامى خولى سێیه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا بۆ سایتى هاوڵاتى وتى" ده‌نگى زیاتر له 200 سندوق له پارێزگاى هه‌ولێر به‌ده‌ست ده‌ژمێردرێنه‌وه، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م سندوقه‌کانى ده‌نگدان بووین".
رۆژى 3ى ئه‌م مانگه به‌ده‌ست ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان له که‌رکوکه‌وه ده‌ستیپێکرد و دواتر له سلێمانى و به‌غدا و ژماره‌یه‌ک پارێزگاى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراقیش به‌ڕێوه‌چوو.