وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى: یه‌کێتى و پارتى کارنامه بۆ به‌غدا ئاماده ده‌که‌ن
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى ئاشکراى ده‌کات که سبه‌ینێ حیزبه‌که‌ى له‌گه‌ڵ پارتى کۆده‌بێته‌وه بۆ ئاماده‌کردنى کارنامه‌یه‌ک بۆ به‌غدا و ده‌رگاشیان کراوه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه‌کانى تر تێیدا به‌شداربن.
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له لێدوانێکیدا رایگه‌یاند ئاماده‌کردنى کارنامه‌ى هاوبه‌ش بۆ حکومه‌تى داهاتووى عیێراق، یه‌کێک ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌کانى کۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى که بڕیاره سبه‌ینێ به‌ڕێوه‌بچێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، که ده‌رگا به‌ڕووى لایه‌نه‌کانى دیکه‌ى هه‌رێمى کوردستان کراوه ده‌بێت بۆ به‌شداریکردن له ئاماده‌کردنى کارنامه‌که‌دا.
کۆبونه‌وه‌که‌ى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى و پارتى دواى سه‌ردانى ئه‌مدواییه‌ى وه‌فدى هه‌ردوو هاوپه‌یمانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا هات بۆ هه‌ولێر که سه‌باره‌ت به پرسى پێکهێنان و به‌شداریکردنى کورد له حکومه‌تى داهاتوودا، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه کوردستانییه‌کان کرد.
میدیا عێراقییه‌کان باس له‌وه‌ش ده‌که‌ن که هه‌فته‌ى ئاینده وه‌فدى نه‌سر که عه‌بادى سه‌رۆکایه‌تى ده‌کرد له‌گه‌ڵ ره‌وتى حیکمه‌ى عه‌مار حه‌کیم، سه‌ردانى هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌کاندا ده‌که‌ن.