چوار لایه‌نه‌که بایکۆتى پرۆسه‌ى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌کانیان له هه‌ولێر کرد
به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵ: یه‌کێتى له‌سلێمانى له 60 سندوق سێ هه‌زار ده‌نگ که‌مى کردووه
6 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
هه‌ریه‌ک له گۆڕان، کۆمه‌ڵ، یه‌کگرتوو و هاوپه‌یمانى بایکۆتى پرۆسه‌که‌یان کرد و بڕیاره کاتژمێر 12 کۆنفرانسێکى هه‌واڵى ئه‌نجام بده‌ن، به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵیش ده‌ڵێت یه‌کێتى له‌سلێمانى له 60 سندوق سێ هه‌زار ده‌نگ که‌مى کردووه.
به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و لایه‌نه سیاسییه‌کان، له هۆڵی شادى شاری هه‌ولێر پرۆسه‌ی ژماردنه‌وه و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌ستى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست ده‌ستپێکرد.
له پرۆسه‌که‌دا ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى بۆ 215 سندوق ده‌کرێت که له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسییه‌کانه‌وه سکاڵایان له‌سه‌ر تۆمارکراوه.
هاوژین عومه‌ر، به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به‌سایتى هاوڵاتى وت" ئێمه سه‌ڵاحیاتمان داوه‌ته شاره‌کان خۆیان بایکۆت ده‌که‌ن یا چاودێرى ده‌که‌ن، به‌ڵام کۆى پرۆسه‌که‌مان ره‌تکردۆته‌وه و بۆیه بایکۆت ده‌کرێت".
ناوبراو ئه‌وه‌شى ئاشکرا کرد که یه‌کێتى له‌کۆى 60 سندوقى پارێزگاى سلێمانى نزیکه‌ى سێ هه‌زار ده‌نگ که‌مى کردووه، له‌کاتێکدا هه‌موو پارێزگاى سلێمانى سێ هه‌زار سندوق ده‌بێت" به‌و پێیه بێت یه‌کێتى زیاتر له 120 هه‌زار ده‌نگى ساخته‌کردووه، ئه‌وه‌ش قسه‌کانى ئێمه وه‌ک چوار لایه‌نه‌که ده‌سه‌لمێنێت".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که کۆى پرۆسه‌که‌یان ره‌تکردۆته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌و شێوازى هه‌ژمارکردنه‌وه‌یه‌دا نین.